دەروازە:تیۆریی کۆمەڵە

(لە دو:تکەوە ڕەوانە کراوە)

دەروازەی تیۆریی کۆمەڵە

دیاگرامێکی ڤەن کە بۆ نواندنی یەکتربڕینی دوو کۆمەڵە بەکار ھاتووە
دیاگرامێکی ڤەن کە بۆ نواندنی یەکتربڕینی دوو کۆمەڵە بەکار ھاتووە

تیۆریی کۆمەڵە (بە ئینگلیزی: Set theory) لقێکی لۆژیکی ماتماتیکییە کە کۆمەڵەکان تاوتوێ دەکات. بە گشتی کۆمەڵەکان دەتوانن ھەر شتێک بن، بەڵام لە تیۆریی کۆمەڵەکاندا، زۆرتری ئەو شتانەی بەکار دێن شتە ماتماتیکییەکانن. زمانی تیۆریی کۆمەڵەکان دەتوانرێت بۆ پێناسەی ھەموو شتێکی ماتماتیکی بەکار ببردرێت. توێژینەوە نوێکان، سەبارەت بە تیۆریی کۆمەڵەکان لەلایەن گیۆرگ کانتۆر و ڕیچارد دێدێکیند لە دەیەی حەفتای سەدەی ھەژدەھەمی زایینی دەستی پێ کرد. دوای دۆزینەوەی پارادۆکسەکانی تیۆریی سروشتی کۆمەڵەکان، کۆمەڵێک سیستمی بەڵگەنەویستی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم پێشکەش کرا کە بەناوبانگترینیان بریتین لە بەڵگەنەویستی زرملۆ-فرانکێل و بەڵگەنەویستی ھەڵبژاردن. توێژینەوە ھاوچەرخەکان، سەبارەت بە تیۆریی کۆمەڵەکان زۆر بابەتی جیاواز لەخۆ دەگریت لە پێکھاتەی ھێڵی ژمارە ڕاستەقینەکان بگرە ھەتا تاوتوێکردنی ھاوئاھەنگیی ژمارە گەورەکان.

زیاتر...


ھەنووکە ١٢ وتار لە دەروازەی تیۆریی کۆمەڵەدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

کۆمەڵە یان تاقم (بە کورمانجی: کۆم، بە ئینگلیزی: Set) دەستەیەک لە شتانی لێک جیاوازە. کۆمەڵەکان لە بناخەییترین چەمکەکانی بیرکارین. ئەگەرچی تیۆریی کۆمەڵە لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەھەمدا داھێنرا، بەڵام ئێستاکە بەشێکی ھەمیشە حازری بیرکارییە و دەکرێت وەکوو بنەڕەتێک کەڵکی لێ وەربگیردرێت بۆ بیناکردنی تەواوی زانستی بیرکاری لە سەری. ئەندامانی یەک کۆمەڵ دەتوانن ھەر شتێک بن: ژمارەکان، خەڵک، پیتەکانی ئەلفوبێ، و ... بە پێکھات کۆمەڵەکان بە پیتی گەورە نیشاندەدرێن.

گیۆرگ کانتۆر داھێنەری سەرەکیی تیۆریی کۆمەڵە، بەم جۆرە کۆمەڵە پێناسە دەکات:

کاتێ دەڵێین کۆمەڵە مەبەستمان ھەر دەستەیەکە وەکوو M لە ناو گشتێک لە شتگەلی جیاواز و دیاریکراو کە لێیان تێدەگەین یان بیریان لێ دەکەینەوە (پێیان دەگوترێت ئەندامانی کۆمەڵەی M).

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

زانای ھەڵبژێردراو

گیۆرگ کانتۆر
گیۆرگ کانتۆر

گیۆرگ فێردیناند لودویگ فیلیپ کانتۆر (١٨٤٥ - ١٩١٨) بیرکارێکی لەدایکبوو لە ڕووسیا لە باوک و دایکێکی بە ڕەگەز دانیمارکی بوو کە زۆرتر وکوو بیرکارێکی خەڵکی ئاڵمانیا دەناسرێت لەبەر ئەوەی کە لە ئاڵماندا گەورە بوو.

کانتۆر بە ھۆی داھێنانی تیۆریی کۆمەڵەوە ناودارە کە ئێستاکە تیۆرییەکی بنەڕەتییە لە بیرکاریدا. کانتۆر گرنگایەتیی چەمکی ھاوتاییی یەک بە یەکی لە نێوان کۆمەڵەکاندا دامەزراند، کۆمەڵگەلی بێ‌بـڕانەوە و خۆش‌تەرتیبی ناساند، و سەلماندی کە ژمارە ڕاستییەکان زۆرترن لە ژمارە سروشتییەکان (ھەرچەند ھەردووکیان بێ‌بڕانەوەن).

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو


پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان