کۆمەڵەی ماندێلبرۆت

کۆمەڵەی ماندێلبرۆت (بە ئینگلیزی: Mandelbrot set) بریتییە لە کۆمەڵێک خاڵ لەسەر ڕووتەختی ئاوێتە، کە فراکتاڵێک پێک دەھێنن. کۆمەڵەی ماندێلبرۆت، لەبەر جوانی و ھەروەھا پێکھاتە ئاڵۆزەکەی، کە تەنیا لە چەند پێناسەی سادەی ماتماتیکییەوە بەدەست دێت، لە دەرەوەی دونیای ماتماتیکیش پێکھاتەیەکی ناسراوە.

Mandelbrot sequence new.gif

کورتەمێژوودەستکاری

کۆمەڵەی ماندێلبرۆت یەکەم جار لەلایەن ماتماتیکزانێکی فەڕانسەوی بە ناوی پیێر فاتۆ کە لە بواری شیکاریی ئاوێتەدا چالاکی دەکرد لە ساڵی ١٩٠٥ پێناسە کرا. ھاوکات ماتماتیکزانێکی تر بە ناوی ژولیا فانکشنە ڕێژەییەکانی لەسەر ڕووتەختی ئاوێتەدا تاوتوێ دەکرد. ئەمڕۆکە کۆمەڵەکانی ژولیا لە فراکتاڵە ھەرە ناسراوەکانن. ئەم توێژینەوانە بە شێوەیەکی پرش و بڵاو لە ئارادابوون ھەتا ساڵی ١٩٧٩ کە بێنۆیت ماندێلبرۆت لە وتارێکدا (Fractals: Form, chance and dimension) ئەم چەمکانەی لەگەڵ زۆر بابەتی تر لەژێر ناوی ئەندازەی فراکتاڵی پێشکەش کرد.

فراکتاڵی ماندێلبرۆتدەستکاری

فراکتاڵی ماندێلبرۆت بە فراکتاڵی سێ ڕەھەندیی کۆمەڵەی ماندێلبرۆت دەوترێت.

پێشانگادەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری