کۆمەڵەی کانتۆر
کۆمەڵەی کانتۆر (بە ئینگلیزی: Cantor set) لە بیرکاریدا بریتییە لە کۆمەڵە خاڵێک لەسەر پارچەھێڵێک کە ھەندێک تایبەتمەندی دیاریکراویان ھەیە، بە دەستەواژەیەکی تر کۆمەڵەی کانتۆر، کۆمەڵەیەکە بە لابردنی سێیەکی ناوەڕاستی پارچەڕاستەھێڵێک و دووبارەکردنەوەی ئەم کارە لەسەر ھەموو ئەو پارچەھێڵانەی بەدەست دێن، دەست دەکەویت. کۆمەڵەی کانتۆر لەلایەن ھێنری جان ستێفێن سمیت ساڵی ١٨٧٤ دۆزرایەوە، [١] و ساڵی ١٨٨٣ لەلایەن ماماتیکزانی ئاڵمانی گیۆرگ کانتۆر پێشکەش کرا. [٢][٣]
پێکھاتە
دەستکاریکۆمەڵەی کانتۆری سیانە، بەم شێوە دروست دەکرێت کە بەردەوام پارچەھێڵێک بە سێ بەش دابەش دەکرێت و بەشی سێیەکی ناوەڕاستی لادەبردرێت
بۆ نموونە بۆ ماوەی [٠٬١] لە ھەنگاوی یەکەمدا ماوەی (٢⁄٣، ١⁄٣) لادەبردرێت و
[١⁄٣، 0] ∪ [1, ٢⁄٣] دەمێنێتەوە. پاشان ئەم کارە لەسەر ئەو پارچەھێڵانەی دەست دەکەویت دووبارە دەکرێتەوە :
[١⁄٩، 0] ∪ [١⁄٣، ٢⁄٩] ∪ [٧⁄٩، ٢⁄٣] ∪ [1, ٨⁄٩]. ئەم کارە دوایی نایەت و ناکۆتا جار ئەنجام دەدرێت و کۆمەڵەی ـەم یەکسانە بە:
کۆمەڵەی کانتۆری سیانە ھەموو ئەو خاڵانەی ماوەی [٠٬١] لەخۆدەگریت کە لەم پرۆسەیەدا دەمێننەوە. شەش ھەنگاوی یەکەم بۆ بەدەستھێنانی ئەم کۆمەڵەیە لە وێنەی خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە:
بە شێوەیەکی ڕێکوپێکتر فورمووڵی کۆمەڵەی کانتۆر ئەمەیە:
دەکرێ بڵێین کۆمەڵەی کانتۆر نموونەیەک فراکتاڵە.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ Smith، Henry J.S. (١٨٧٤). «On the integration of discontinuous functions». Proceedings of the London Mathematical Society. First series. ٦: 140–153.
- ^ Cantor، Georg (١٨٨٣). «Über unendliche, lineare Punktmannigfaltigkeiten V» [On infinite, linear point-manifolds (sets), Part 5]. Mathematische Annalen (بە German). ٢١: 545–591.
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Chaos and Fractals: New Frontiers of Science (2nd ed.). N.Y., N.Y.: Springer Verlag. ٢٠٠٤. p. ٦٥. ISBN ٩٧٨-١-٤٦٨٤-٩٣٩٦-٢.
{{cite book}}
: نرخی|isbn=
بپشکنە: invalid character (یارمەتی)
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مجموعە کانتور»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٥ شوباتی ٢٠١٩.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆمەڵەی کانتۆر تێدایە. |