جەیمز ئێدوارد فرانکۆ (بە ئینگلیزی : James Edward Franco) ئەکتەر و سینەماکاری ئەمریکییە، لە ١٩ی نیسانی ١٩٧٨ لەدایکبووە. بەهۆی ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی ۱۲۷ کاتژمێر (۲۰۱۰)، پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر. فرانکۆ بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمەکاندا ناسراوە، وەک پیاوی جاڵجاڵۆکەی سام ڕەیمی (٢٠٠٢-٢٠٠٧)، شیر (٢٠٠٨)، بخۆ، نزا بکە، خۆشەویستی (٢٠١٠)، سەرهەڵدانی هەسارەی مەیمونەکان (٢٠١١)، پشووەکانی بەھار (٢٠١٢)، و ئۆزی گەورە و بەھێز (٢٠١٣).

جەیمز فرانکۆ
بە ئینگلیزی: James Franco
لەدایکبوون (١٩٧٨-٠٤-١٩) ١٩ی نیسانی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٦ ساڵ)
Palo Alto، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونJames Edward Franco
خوشک و برادەیڤ فرانکۆ، تۆم فرانکۆ
زمانی زگماکیزمانی ئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی
زمانی نووسینزمانی ئینگلیزی
شوێنی کارکردنNew York University، California Institute of the Arts
قوتابییسانفۆرد مایسنەر
دانیشتوویلۆس ئانجلەس
دەستپێکی چالاکی١٩٩٧
ئایینجوولەکایەتی، مەسیحییەت
فیلمۆگرافیJames Franco filmography
خاوەنیEvent Films
خەڵاتەکانIndiana Film Journalists Association Award for Best Actor، Golden Globe Award for Best Actor – Miniseries or Television Film، Golden Shell، star on Hollywood Walk of Fame
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر

سەرەتایی ژیان

دەستکاری

جەیمس ئێدوارد فرانکۆ لە ١٩ی نیسانی ١٩٧٨ لە شاری پالۆ ئاڵتۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایکبووە،[١] دایکی بە ناوی بێتسی لو (لەدایکبووی ڤێرن) نووسەری کتێبی منداڵانە و ناوبەناو ئەکتەری دەکرد، باوکی بە ناوی دۆگلاس یوجین فرانکۆ کارێکی لە دۆڵی سیلیکۆن بەڕێوەدەبرد. باوکی بە ڕەچەڵەک پورتوگالی (خەڵکی مادیرا) و ڕەچەڵەکی سویدی بووە، لە کاتێکدا دایکی جوولەکەیە، و لە بنەماڵەیەکی بە ڕەچەڵەک جوولەکەی ڕووسیا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «James Franco». TVGuide.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری