جەبارە
جەبارە یەکێک لە شارەدێیەکانی قەزای کفری، لە پارێزگای دیالە، ناوەندی ناحیەی جەبارەیە. دانیشتوانەکەی لە عەرەب و تورکمان و کورد پێکھاتووە. لە ئێستادا شاھیدی بزووتنەوەیەکی بیناسازییە دوای دابەشکردنی نوێی زەوییە نیشتەجێبوونەکانی تێیدا، و خانووە قوڕەکانی دەگۆڕدرێن بۆ مۆدێرن، ژمارەیەک لە شەقامەکانی ناوەوەیان قیرتاو کراوە. ئەم شارە یەک قوتابخانەی ناوەندی تێدایە بەناوی ئامادەیی ئەلفەرحیدی، ھەروەھا باخچەیەکی منداڵان و یەک قوتابخانەی سەرەتایی تێدایە، زۆربەی خانووەکانی شارەکە لە قوڕ دروستکراون، شارەکە بازاڕێکی زۆر بچووکی تێدایە کە لە ١٠ مەتر زیاتر نابێت درێژی. نزیکە لە گردێکی شوێنەوار بە ناوی (ئێسکی کفری)، بە واتای کفری کۆن، ئەگەری زۆرە مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بابل، ھەروەھا دەکەوێتە نزیک گوندی ئەشتۆکان کە پێدەچێت پایتەختی کۆنەکان بێت ویلایەتی ئەشنۆنە لە عێراق.[١][٢]
جەبارە | |
---|---|
جبارة - Jabari | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان (ناوچە جێناکۆکەکان) |
پارێزگا | دیالە |
قەزا | کفری |
ناحیە | جەبارە |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٨٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٥٠ مەتر (٤٩٠ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی) و تورکمانی و عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
جوگرافیا
دەستکاریئەم شارەدێیە دەکەوێتە نزیکەی ١٥ کم لە شارۆچکەی کفری، بەرەو باشووری رۆژھەڵاتی شرۆچکەی کفری.[٣]