ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)


دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Kushared لە بابەتی سیاسەتی ناچالاکیی بەڕێوەبەران


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
بەشی سیاسەتی دیوەخان بۆ وتووێژ لەسەر سیاسەت و ڕێسا پێشنیارکراوەکان و گۆڕینی ئەو سیاسەت و ڕێسایانەی وا ھەیە بەکاردەگیرێ. ئەگەر دەتانەوێ شتێکی نوێ پێشنیار بکەن کە سیاسەت یان رێسا نییە، تکایە بەشی پێشنیارەکان بەکاربھێنن.
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣



نوێکردنەوە و بەسەرداچوونەوەی سیاسەتەکان

ئەمەوێت بەسەرداچوونەوەیەکی خێرا و نوێکارییەک بەسەر سیاسەتەکان بکەم، لەگەل ئەوەی ویکیپیدیا پێشدەکەوێت پێویستی بە بەدواداچوون و نوێگەریش دەبێت، ئەگەر ئێوە ڕەزامەندی خۆتانم پێ بدەن دەکرێ چەن بەسەرداچوونەوەیەکی خێرا بکەم بەسەر سیاسەتەکان و دواتر ئەنجامەکەی لێرە دادەنێم سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢٨، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: ئەمە شتێکی باشە، بەڵام پێم باشە پێش کارەکە بەوردی باسی بکەیت کە چی دەکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٨، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
نوێکردنەوە و بەسەرداچوونەوەی سیاسەتەکان گوونجاندنی لەگەڵ ئێستا و داھاتوویەکی نزیکی ویکیپیدیای سۆرانی کە لەگەڵ مۆدێرن بگونجێت، ھەنێک لە بەشەکانی ویکی کۆنە پێویستە نوێ بکرێتەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:٤٢، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: تەواو بۆم ڕوون نییە کە چۆن کارەکە دەکەیت، بەڵام دڵنیام کە شتی باش دەکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٣، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس بۆ متمانەکردن نوێکارییەکان دەھێنمە ئێرە ئەوکات ھەرچیتان بەدڵ نەبوو پووچەڵی دەکەینەوە، ئێستا چاوەڕێی دەنگی ئەوانی ترم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢١، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
سپاس بۆ متمانە کردن —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢٢، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بانگھێشتنامە

@Ahrir, @Serchia, @Calak, @Aza, @مامۆستا, @Amine yousefi, @Danial2703kurdistan, @Kurd2021, @Ayoub Majeed, @ArkanEN123, @MFTG, @Kushared, @Pirehelokan, @Aram, @Halbast420, @Paraw, @Muhammed taha, @Épine. @ساکاتا گینتۆکی, @-Haryad, @Abdurhman Ahmad, @فەرهاد, @هیوا@ ،کاردۆ جاف، @Aram —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٠٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە


  پشتگیری

  دژایەتی

لێدوانەکان

پشتگیریم تاکەکەسییم پێدایت بۆ ئەوەی دەست پێ بکەیت (دوای وەرگرتنی پشتگیری کۆمەڵگا)، ئەگەر چەند نموونەیەکیش لە کارەکانت دابنێی تاکوو سەیربکرێت ئەوا باشتر دەبێت. لە ئێستادا ڕێکخراوی ویکیمیدیا لەهەوڵی ئەوەدایە کە ڕێسایەکی گشتگیر و بنچینەیی لە ژێرناوی (Universal Code of Conduct) بچەسپێنێت کە لە داهاتوودا لەسەرمانە وەرگێڕان بۆ ئەوانیش بکەین. لەکاتی هاتنە کایەی ئەو باسە ئەوا ئاگادارت دەکەمەوە کە لە وەرگێڕانی ئەم یاسایانەش بەشداربیت ئەوا شتێکی باش دەبێت. لە ئێستادا یاساکان لە قۆناغی پێداچوونەوە و وەرگرتنی بۆچوونە جیاوازەکانە. Kushared (لێدوان) ‏١٠:٤٤، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەوڵی تەواوی خۆم دەدەم بەڕێز @Kushared، وە بەڵێ پێشووتر کارم کردووە لەسەر سیاسەتەکان، سەیری ((ئێرە بکە)) چۆتە ئەرشیڤ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  •   لێدوان: ئەم کارە بەم شێوەیە ناکرێت، ئاماژەت بە ھیچ نەداوە کە پلانت چییە و چ دەکەیت! سەرەتا دەبێت لە پەڕەیەکی سەر ناوی ھەژمارەکەت پێشنیارەکانت بنووسیت و دواتر ڕای کۆمەڵگە وەربگریت لەسەر ئەوەی کامیان پەسەند بکرێت. بەم شێوەیە ناکرێت ھیچ شتێک کەم و زیاد بکەیت لە سیاسەتەکان. سەرچیا‏١٥:٥٥، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وەڵامەکانم (شیکردنەوە)

  •   لێدوان بۆ بەڕێز سەرچیا: بەڕێز @Serchia: مەبەستم نوێکردنەوەی گشتیە وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە کە نوێکارییەکی گشتی بکەم پاشان دەیھێنمە ئێرە کە چی شتێکم نوێکردۆتەوە و چیم لابردووە بێگومان ئەو دەنگدانەی ئیستا تەنھا ڕێگەم پێدەدات نوێکاری بکەم نەک سیاسەت و ڕێسا دروست بکەم پەسەندکردنی سیاسەت و ڕێسا دەکەوێتە دەنگدانی دووەم کە نوێکارییەکانم خستە ڕوو.—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  •   لێدوان بۆ بەڕێز ئازا: بەڕێز @Aza:   زۆر سوپاس! بۆ بەشداریکردن بەڵام ھەست دەکەم ھەڵە تێگەیشتنێک ھەبێت، بۆ وەڵامدانەوەی تاگ لێدانەکان پێشنیارم بۆکرا کە تاگی بێسەرچاوە و یەک سەرچاوە بەکاربێنم ئێمە ماوەیەکی زۆرە ئەم تاگانە بەکاردێنین ھیچ کاریگەرییەکی جدی لەسەر بەکارھێنەر نەبووە و ھەرکەسێک بیەوێت توانییەتی ناوەڕۆکی بێسەرچاوە بێنێتە ناو ویکیپیدیا کە ئەمەش نازانم گەر زیانی نەبێت سوودەکەی چۆنە ئەمە وادەکات ھەرکەسێک ھەرشتێکی بیەوێت زیادی بکاتە سەر ناوەڕۆکەکانمان، ھەرچۆنێک بێت بەکارھێنانی تاگی بێسەرچاوە و یەک سەرچاوە وەک ئاگاداری سپی وایە واتا دروستکەری وتار ئەتوانێت ئیھمالی بکات، یاخوود سەرچاوە زیاد بکات، گەر تێبینی پڕۆژەکەت کردبێت و ببینیت ئەنجامەکانی چۆن جدی بوون و فشاری خستۆتە سەر بەکارھێنەر بۆ زیادکردنی سەرچاوەلە وتارەکان ناوەڕۆکی بێسەرچاوە لە ئامانجی پڕۆژەکە لادەدات کە زانستنامەیە و پشت بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو دەبەستێت[١] ئەگەر وانەکەین خوێنەرانی ویکیپیدیا چیتر باوەر بە ویکیپیدیا ناکەن و پشتی پێ نابەستن ئێمە وتار بۆخوێنەر دەنووسین ئەگەر خوێنەریش متمانەی بە وتارەکانمان نەبێت کەواتە بۆ کێ دەینووسین، شتی وا لە ویکیپیدیا پێشکەوتووەکان پەسەند ناکرێت گەر کەسێک بەبێ سەرچاوە شت زیاد بکات دەسڕدرێتەوە، سیاسەتێکی سەرەکی ترمان لە ویکیپیدیا ناوی بێلایەنی ڕوانگەیە ئەمەش دەبەزێنرێت گەر بێت و سەرچاوە نەبێت ئەوکاتە دەبێتە Conflict of interest لە وتار نووسین ھەرکەسێک بەپێی ویستی خۆی ئەتوانێت زانیاری زیاد و کەم بکات لە ڕوانگەی خۆی چی بگوونجێت،وە لە پەڕەی وتووێژەکەم کاتێک گفتوگۆمان لەگەل بەڕێزت کرد سەبارەت بە تاگ لێدانەکان خستمە ڕوو کە ئەمە پڕۆژەیەکە کە وتارەکان ناسڕیتەوە و بەڵکو ناوەڕۆکە بێسەرچاوەکان کەمدەکاتەوە و کوالێتی دەگەڕێنێتەوە بۆ وتارەکان[٢]بە سەرچاوەدانان بۆ وتارەکان ئێوە دەمێکی زۆرە لێرەن ھەلبەتە شارەزان پێم خۆشە بۆم ڕوون بکەیتەوە ناوەڕۆکی بێسەرچاوە چۆن سوود دەگەیەنێت بە ویکیپیدیا گەر بزانم لەوانەیە منیش ھەڵەکەم چاک بکەمەوە دەکرێت ھەلە بم، لە کۆتایدا داوای لێبوردن ئەکەم گەر ڕەفتارەکانم ئێوەی نیگەران کردبێت ئێمە لە کۆتایدا بۆ پڕۆژەکە لێرەین.—— Sakura Hana (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: نە ویکیپیدیای کوردی و نە زمانی کوردی و نە وێبی کوردیش چاوبڕیی ورد و توند لە یاسا ھەڵناگرێت. ئەمانە تۆ بە شوێنیەوەیت بۆ زمانە خاوەندارەکان و ویکیپیدیا پێشکەوتووەکانە. بۆیە دووبارە ئەیڵێمەوە تۆ و زۆر کەسی تریش لێرە بەداخەوە نازانن چی بۆ ویکیپیدیای کوردی باشە. ئێوە دەرکتان بە واقیعی زمانی کوردی و کۆمەڵگای کوردی نەکردووە و لە خەیاڵاتی خۆتاندا ئەسووڕێنەوە. ڕێزم ھەیە بۆ ھەوڵ و تەقالاتان بەڵام بێن و دەس لەمانە ھەڵگرن و لە جیاتی پەرە بە وتارەکان بدەن. دیسان ئەڵێم ویکیپیدیای کوردی چاوبڕیی ورد و توند لە یاسا و دەستوور ھەڵناگرێت و ئەم کارە زیانی پێ ئەگەیێنێ. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza:   وەڵامی تەواوم بۆ ئەو قسانە وەرنەگرت بۆ نمونە باسی ئەوەم کرد کە بەکارھێنانی تاگەکانی {{یەک سەرچاوە}} و {{بێسەرچاوە}} سوودێکی نەبووە و پڕۆژەکە جدی تر توانیویەتی پەرە بە وتارەکان بدات  ، وە باسی ئەوەم کرد کە ناوەڕۆکی بێسەرچاوە لە ویکیپیدیا زیانەکانی چییە و پرسیارم کرد ئاخۆ دەبێت چ سوودێک بەم زانستنامەیە   بگەیەنێت و باسی ویکیپدییای کوردیم کرد  ، بەڵام یاسای جدی و توند لەکوێیە کە ئێمە تەنھا داوای ئەوە بکەین ئەو شتەی دەیھێنی پشت بە سەرچاوەکەی ببەستێت نازانم ئایا ئەمە ھیچ قورسیەکی تێدایە؟ کە بەلایەنی کەم سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو پشتگیری وتارێک بکات؟ یاخوود ھیچ ماندوو بوونێک لەوە ھەیە ھەر تەنھا بنووسیت لە فلانە شوێن و لاپەڕە و دەزگا ھێناومە ھیچی تێناچێت بەڕای من، سەبارەت بە وەڵامی دووەم ویکیپدیای کوردی سۆرانی ھیچی کەمتر نییە لە ئینگلیزی و عەرەبی یا فارسی، لەڕاستیدا سەرچاوە دوایین شتە گفتوۆگۆی لێرە لەسەر بکرێت و شتێکی زۆر بنەڕەتییە، داوا دەکەم بۆم ڕوون بکەیتەوە ئەوانەی باسم کرد   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەموومان ئەزانین وتار سەرچاوەی بێت باشە و نەبێت جێی متمانە نییە، ئەمانە شتێ نییە کەس حاشای لێ بکا. بەڵام کام وتار؟ وتاری سیاسی یا دینی کە ئەتوانێ جێی ناکۆکی بێت بەڵێ، بەڵام بۆ وێنە وتاری بەرزی کە ھەمووی پێنج خەتە سەرچاوەیشی نەبوو نەبوو. بیبێ زۆر زۆر باشترە، بەڵام ئێستا کە نییەتی سڕینەوەی چ سوودێکی ھەیە؟ من لەوە تێ ناگەم. ئەوەش کە ئەڵێی ویکیپیدیای کوردی ھیچی لە فارسی و عەرەبی کەمتر نییە دەری ئەخا کە دووری لە واقیع و لە خەیاڵا ئەژیت. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٦، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

┐───└
بەڕێز @Aza من سپاست ئەکەم وەکوو خۆت ئەڵێیت گەر وتار سەرچاوەی ھەبێت جێگای متمانە دەبێت، دەزانین ئەم وتارە لەکوێوە زانیارییەکانی ناوی ھاتووە بەم شێوەیەش دوو سیاسەت پێشێل ناکات[٣] [٤] سەبارەت بە سڕینەوەی وابزانم ئەوە ئامانجی زانستنامەکەیە کە ھەر شتێک بھێنرێتە ناوی پێویستە پشت بە سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو ببەستێت، ئەمە شتێک نییە من لەخۆمەوە بیلێم بەڕێز جیمی وەیڵز زانستنامەکەی وا دامەزراندووە ئێرەش یان ھەر یەکێک لە پڕۆژەکان سەربە دامەزراوەی ویکیمیدیان و خاوەنی یاسایی پڕۆژەکانە ھەر لە وێبگەی فەرمی دامەزراوە باس لەوە دەکات کە ویکیپدییا پشت بە سەرچاوەی یباوەرپێکراو دەبەستێت بۆ ناوەڕۆکەکانی[٥] جگە لەوەش ئەو پڕۆژەیەی من دامنا کە ھەڵە تێگەیشتنی لێ دروست بوو، ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە سڕینەوەی وتار نەبوو بەڵکو کەمکردنەوەی ناوەڕۆکی بێسەرچاوە بوو[٦] بۆیە وتارەکەی تۆ کە تاگەکەی چووە سەر بۆ ئەوە بوو ناوەڕۆکەکانی کەم بکرێتەوە بۆ ڕێژەیەکی ستاندارد کە ئەتوانرێ سەرچاوەی بۆ دابنرێت و ڕێکبخرێتەوە، بەڵێ دوبارە دەیڵێمەوە ویکیپدیای کوردی سۆرانی ھیچی لە فارسی و عەرەبی کەمتر نییە ھەموو شتێک سەرەتاییەکی ھەیە دواتر پەرە دەسەنێت بۆ باشتر و باشتر، ئامانجی سەرەکی ھەمووان بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی سەلامەت و ئاسوودەبەخشە کە بەخێرھاتنی ھەمووان دەکات لە بەشداریکردنی تۆش دڵنیام ھاوڕای لەگەڵم   زۆر سوپاس!—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٤٤، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
::

  •   لێدوان بۆ خاتوو شوشە @Amine yousefi:دەنگەکەت شیکردنەوەی لەگەڵ نییە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  •   لێدوان بۆ بەڕێز چالاک @Calak: سپاس بۆ دەنگەکانتان من خۆشحاڵ دەبم ئەگەر لێرە بەیەکەوە کاربکەین بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی باشتر بەبێ تێکەڵکردنی بیرورای کەسی و رق بەرامبەرم، داوا دەکەم لێکدانەوەتان باش بێت و ھەر کێشەیەکم ھەیە ڕاستەوخۆ باسی بکەن لێرە بەم شێوەیە من بەپەلە کێشەکە چاک دەکەمەوە و لە کۆتایدا نیازی من بەشداریکردن و باشترکردنی زانستنامەکەیە گەر ھەست دەکەیت ھەڵەیەک ھەیە تکایە وەرە بۆ پەڕەی وتووێژەکەم گفتوگۆم لەگەڵ بکە: بۆ وەڵامدانەوەی بەڕێزتان لەسەر وتارەکان ئەوەنەی من لە قسەکەی بەڕێزتان تێگەیشتم

وتارێکە بە ھەموویەوە ١٠ دێڕ نییە ٢٠ تاگی لێدراوە ھەر بۆ ئەوەی ژمارەی دەستکارییەکانی خۆیان زیاد کەن

┐─────────────────────────────────└
قسەکتان دوو تێگەیشتن دێنێتە کایەوە من ھەردووکی لە ھەردوو ڕوانگە وەڵام دەدەمەوە::

  • 🔍یەک:وتارێکی دیاریکراو ھەبووبێت لەچەن ڕستەیەکی کەم پێکھاتبێت من نزیکەی دە بۆ بیست تاگم لێدابێت❔ :: وەڵام من تێناگەم کامە وتار ھەبووە بەم شێوەیە، من بۆ وتار زیاتر لە دوو تاگ بەکارناھێنم زۆرترینی سیان بووە ئەویش لە حاڵەتی لەناکاوی وتارەکە، من تاگ_بارانکردنم خوێندۆتەوە و دەزانم چیدەکەم و چۆن تاگ بەکاردێنم، ئەگەر دەزانیت شتێکی وام کردووە تکایە بەستەری وتارەکە دابنێ بێگومان من داوای لێبوردن لەھەر کارێک دەکەم کە ھەڵە بووبێت بەڵام دڵنیام لەم ڕوانگەیەوە ھەڵە تێگەیشتن ھەیە و من زیان لێرە نادەم.
  • 🔍دوو: تاگم بۆ ئەم وتاری بێسەرچاوانە بەکارھێناوە بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکارییەکانی خۆم: وەڵام ئێ ئەمە خراپکارییە ئەگەر شتی وام کردبێت خۆ تاگی سڕینەوە گاڵتە نییە و بەڕێوەبەران کاری لەسەر دەکەن گەر من بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکاری خۆم تاگی سڕینەوەم بەکارھێناوە و Conflict of interestم لەم ڕوانگەیە ھەیە تکایە مەوەستە پێویستە من ڕابگڕیت! نەک من ھەر بەکارھێنەرێکی تر ئەمە زۆر ترسناکە و شێواندنی بەڕێوەبردنی ویکیپیدیایە چونکە ئەم تاگانە بەڕێوەبەران کاری لەسەر دەکەن و شێواندنی بەڕێوەبردنی ویکیپیدیا شتی باشی لەدوا نایەت، وە پلان دانرابوو لەسەر سەدان وتار دابنرێن گەر وابێ دەبێ من لێکۆلینەوەم لەگەل بکریت لەسەر ئەو خراپکارییە، بەڵام بە پێچەوانەوە من ئامانجم لە گەڕاندنەوەی کوالێتی وتارەکان بووە ھەر لەسەرەتای کارەکەشم دوو بەڕێوەبەرم ئاگادار کردۆتەوە[٧] کە من چیدەکەم و ئامانجم چییە، بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکاری ئەسلەن بەبیرای من پێویست ناکات بۆ ژمارەی دەستکاری پڕۆژەیەکی وا گەروە بکەمەوە؟ بڕۆ دەستکاری پەڕەی خۆڵەپەتانێ بکە ژمارەی دەستکاری زیاد دەبێت شتێکی ئەوەنە گران نییە بۆ ئەوەی من پڕۆژەیەکی ئاوا گەورەی بۆ بکەمەوە، و دڵنیاتان دەکەمەوە ھەڵە تێگەیشتن ھەیە تکایە من و تۆ لەبەر زانستنامەیەک لێرەین و من پێم خۆشە وەک ھاوڕێ بمنینەوە و لێکدانەوەمان بەرامبەر یەکتر باش بێت چونکە لە داھاتوودا بەیەکەوە لەم کۆمەڵگەیەن لەگەڵ یەک کاردەکەین بمبورە ئەگەر قسەکانم زیاد لە پێویست بووە دوبارە   زۆر سوپاس!
  •   لێدوان بۆ بەڕێز دانیاڵ @Danial2703kurdistan: ڕوونکردنەوەت بۆ دەنگەکەت نەداوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وەڵامدانەوە (دەنگەکان)

من سوپاسی ھەمووتان دەکەم کە بەشداریتان لەم دەنگانە کردووە ئەوە مانای ئەوەیە ئەتانەوێت ویکیپیدیا پێشبکەوێت، سەبارەت بە دەنگەکان من ھەنێک لە دەنگەکان بە بیروای کەسی دەبینم زیاتر، نەک بە شێوەی ئینسایکڵۆپیدیایی بێت[٨][٩] بۆ نمونە گەر سەیری WP:AAAD بکەین ھەرچەنە لە ئینگلیزیە و مەبەستێکی ترە بەڵام بۆ ئەم دەنگانەی ئێمە سوودی ھەیە کە ڕوونی دەکاتەوە پێویستە دەنگەکانمان خزمەتی ویکیپیدیا بکات و دووربێت لە بیڕورای کەسی، دەنگ دەدەیت بە شتێک یان کەسێک کە ئەزانیت سوودی بۆ زانستنامەکە ھەیە نەک پێچەوانەکەی، بۆ نمونە لەم دەنگدانەی خۆمان من بەداخەوە ھەستم بەمانە کرد (WP:JUSTAVOTE:: تەنھا دەنگدان بەبێ ڕوونکردنەوە)، (WP:PERX:: بە پشت بەستان بە ڕوونکردنەوەی کەسێکی تر بەبێ ئەوەی خۆت ڕوونکردنەوە بدەیت) (WP:IDL و WP:LIKE کە لە ھەنێک لە دەنگەکانی پشتگیری و دژایەتی بینیم، من دەنگی ھەمووتان بەرز دەنرخێنم بە دژایەتی و بە پشتگیریشەوە ھەڵبەتە ھۆکاری خۆتان ھەیە، بەڵام تکایە با دەنگەکان بۆ ویکیپیدیا بن

لە کۆتایدا

داوای یارمەتی لەھەمووتان ئەکەم بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی باشتر لە ویکیپیدیای سۆرانی و دووربوون دڵشکان و ژینگەی ناخۆش، ئامادەکردنی ژینگەیەک کە بەخێرھاتنی ھەمووان بکات لە دروستکردنی ئینسایکڵۆپیدیادا   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێداچوونەوە بۆ دەنگەکان

لێدوانی پێداچوونەوە

ئەنجامەکان

سەرچاوەکان

  1. ^ :سەلماندنیبوون:ھەر شتێک لە ویکیپیدیا دادەنێی پێویستی بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و سەلمێندراو ھەیە
  2. ^ سەیری پڕۆژە بکە
  3. ^ وپ:سەلماندنیبوون
  4. ^ وپ:بێلایەنی ڕوانگە
  5. ^ وێبگەی فەرمی ، "Readers verify the facts. Articles are collaboratively created and edited by a community of volunteers using reliable sources, so no single person or company owns a Wikipedia article" ھێنراوە لە پەڕەی سەرەکی دامەزراوەی ویکیمیدیا.
  6. ^ بینینی مێژووی پڕۆژە
  7. ^ بڕوانە ئێرە
  8. ^ "Wikipedia:Arguments to avoid in deletion discussions", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-09-07, retrieved 2021-09-07
  9. ^ "Wikipedia:Arguments to avoid in adminship discussions", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-09-04, retrieved 2021-09-07

سیاسەتی ناچالاکیی بەڕێوەبەران

بانگھێشتنامە

سڵاو بەڕێزان بە تایبەت بەکارھێنەرانمان @Hamaredha@ Aram @ئارۆ سالار محمود @MFTG @Kurd2021 @Abdurhman Ahmad @Saad Goran @Paraw@ @-Haryad @مامۆستا, @Kushared @Gejeluk, @‏GoRaN909

ناساندن

وادیارە بابەتی ناچالاکیی بەڕێوەبەران بابەتێکی تازە نییە و لەمێژەیە ھەیە، بۆیە ویکیپیدیا:ناچالاکیی بەڕێوەبەرانم درووستکراوە کە تیایدا کردەوەی بەڕێوەبەران دەست نیشان دەکات و ستانداردی چالاکی دیاری دەکات بۆ ھەر بەڕێوەبەرێک وادیارە لە ئێستادا ١٠٠ کردەوەی بۆ دیاریکراوە و گەر لەمە کەمتر بوو بە ناچالاک ھەژمار دەکرێت و مافەکەی لێ دەسەندرێتەوە، و بەپێی ئەو پشکنینەی لێرە دەکرێت بابەتەکە یەکلایی دەکرێتەوە، ئێوە دەتوانن بەپێی پێداویستی ویکی سۆرانی گۆڕنکاری لە ژمارەکە بکەن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٦، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری

داوا دەکەم ویکیپیدیا:ناچالاکیی بەڕێوەبەران ببێت بە سیاسەتێکی فەرمی ویکیپیدیای سۆرانی و کاری پێبکرێت و سیاسەتەکە نەک ھەر لەسەر بەڕێوەبەر بەڵکو لەسەر بەکارھێنەری تەواو ناچالاک کە وازی ھێناوە کاریگەری دەبێت و مافەکانی لێ دەسەندرێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٦، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

  پشتگیری

  دژایەتی

لێدوان

@Sakura emad: گەر ئەو پەڕە پەیوەندیی بە بەڕێوەبەرانەوە ھەیە، ئەوا نابێت بەسەر بەکارھێنەرە نابەڕێوەبەرەکانەوە بسەپێ. لە ویکیی ئینگلیزی ١٠٠ دەستکارییان بۆ پێنج ساڵ دیاری کردووە. لێرە بۆ یەک ساڵە؟ مەبەست لەو ١٠٠ دەستکارییە کردەوەی بەڕێوەبەریشە یان تەنیا دەستکاریی ئاسایی یانیش ھەردووکیان؟ خۆی من پێم باشە شتێک بکرێ کە بەڕێوەبەری ناچالاک نەمێنن. تەنیا زۆرکردنی ژمارەی بەڕێوەبەران نەک ھەر کەڵکی بۆ پرۆژەکەمان نییە و بگرە زیانیشی ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٥، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: لە ویکیپیدیای ئینگلیزی سادە ھێنام ئەوان بە "combination" باسی ژمارەی دەستکاری و کرداری بەڕێوەبەرایەتیان دەکرد، دەکرێ مەبەست لەوە بووبێت گەر بە ھەردووکی نەگات بە 100 چالاکی ئەوە بە ناچالاک ھەژمار بکرێت، بۆ مەبەستی بەکارھێنەران سیاسەتی پێشنیارکراو دەڵێت گەر بەکارھێنەری ناچالاکیش ھەبوو دەستکاری ویکیپیدیای نەدەکرد ئەوا بەڕێوەبەرێک دەتوانێت مافەکانی لێ بسەنێتەوە، ھەروەکوو لێرە ھاتووە

Editors who are declared inactive due to no edits in a 12 month period may have their tools removed by a request to any bureaucrat

لێرە ئامانج لەوەیە مافەکان بەدەست بەکارھێنەری چالاکەوە بن و ئەوەی ناچالاکە مافەکانی لێ بسەنرێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:١٠، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
جگە لەوەش بیرم چوو لە داواکارییەکە شتێکی گرنگ زیاد بکەم جگە لە ژمارەی دەستکاری گەر ھەر چەند بێت بەڕێوەبەرێک نابێت لە ساڵێک کەمتر لە 50 کرداری بەڕێوەبەرایەتیی ھەبێت 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٢٧، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا ئێستا ڕوونکردنەوەی تر درا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٥٣، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ساڵێک ماوەیەکی خراپ نییە دەکرێت ھەرئەوەندە بێت، پێویست ناکات ئەم سیاسەتە بەکارھێنەری نا بەرێوبەر بگرێتەوە. لەگەڵ ئەوەش ھیوادارم کە ئاستی بەشدارییەکانی بەڕێوبەران زیاتر. پێویستمان بە باشتر کردنە Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٣٣، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @Kurd2021 جۆرە بەکارھێنەرێک دەگرێتەوە کە کە ماوەی ساڵێک ھیچ دەستکارییەکی نەکردووە، ئایا بۆچی پێویستە ئەو بەکارھێنەرانە ھێشتا خاوەن مافێک بن کە بەکاری ناھێنن؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٢، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
و جگەلەوەش ئەو بەکارھێنەرانە کە ھاتنەوە ویکیپیدیا و ئامادەی مافەکە بوون ئەتوانن دوبارە داوای بکەنەوە ھەرچۆن ئێمە لێرە داوامان لە سەندنەوەی مافی پاسدەر کرد لەو بەکارھێنەرانەی کە بەکاری ناھێنن، ئەوەش ھەمان شتە، و دواتر مافەکە بە کلیکێک دەگەڕێندرێتەوە وەک ئەوە نییە زۆری پێ بچێت، تەنھا پێویستە بەکارھێنەر بیسەلمێنێت کە ئامادەی مافەکەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٤، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad باوەرناکەم پێویستمان بەوە بێت بزانین بەکارهێنەرێک چالاکە یاخود نا گرینگییەکی وای نییە بەلای منەوە، ئەگەر خاوەن مافێکیشی بۆ ماوەیەکی زۆر چالاک نەبوو دەکرێت لە پەرەی وتوێژ قسەی لەگەڵ بکرێت بە ئاگاداری مافەکەی لێ بسێنرێتەوە دیارە ئەمەش بۆ بەکارهێنەرێکی بەرێوبەریش هەر راستە .بەڵام بۆ بەڕێوبەر بەباشی دەزانم کارێک لەو شێوەیە بکرێت، کار و چالاکیەکانی دیار بێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٣٤، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram و @Kurd2021 دەتانەوێت لەناو سیاسەتەکە بەشی بەکارھێنەران بسڕینەوە و تایبەتی بکەین بەبەرێوەبەران؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٤٢، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad من وام پێ باشە Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٤٩، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
یەک دەقە @Sakura emad: ئەم بەشە بەس باس لە بەڕێوەبەران دەکات. پێویست ناکات بابەتەکان تێکەڵ بکرێن. قسەی یەکەم و کۆتاییی من ئەوەیە کە ھەر بەکارھێنەرێک بۆ ماوەی ساڵێک ناچالاک بوو، ئەوا سەرجەم مافەکانی لێ وەربگیرێتەوە جا بەڕێوەبەر بێ یان نا. بەڵام مادام ئەم بەشە باسی بەڕێوەبەران دەکات، با جارێ تەنیا باس لە بەڕێوەبەران بکەین. ھەڵبەتە پێشتر ئێمە لە وپ:لمب ھەمان ئەم قسانەمان تۆمار کردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢١، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە بەڕێز @Aram ھەمان ئەو بیرورایەی ئێوە لەسەر مافی بەکارھێنەران باست کرد لەناو سیاسەتی پێشنیارکراو تۆمارکراوە کە ھەر بەکارھێنەرێک گەر ھیچ چالاکییەکی نەبوو ئەوە پێویستە مافەکانی لێ بسەنرێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٣٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: و ئەو بیرورایە ڕەت دەکەمەوە کە بۆچی نەتوانین لەھەمان سیاسەتی پێشنیار کراو ناوی بەکارھێنەریش بێنین و پێویست نەکات؟ ئایا بەکارھێنەرێک کار بە مافەکانی نەکات بۆچی دەستی پێوەیانەوە بگرێت، من ھۆکارەکەی تێناگەم، ترسی لەدەست دانیانە؟ دەتوانێت دووبارە داوای بکاتەوە، و کە ئامادە بوو ئێمەش پێدەدەینەوە، بەڵام بەکارھێنەرێک کە کاری بە مافەکانی نییە نابێت مافەکان لەناو ھەژمارەکەی بمێننەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٧، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad بەبڕوای من ئەم سیاسەتە پەیوەندی بە بەڕێوبەرانەوە، ناوەکەش ھەر ئەوەیە سیاسەتی ناچالاکی بەڕێوبەران! ئەوەی جەنابیشت خراپ نییە بەڵام ئەگەر بتەوێت لێرە بیگونجێنیت دەبێت بلێین سیاسەتی ناچلاکی بەڕێوبەران و بەکارھێنەرانی خاوەن ماف. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: ئەمە لە پڕۆژەی ئینگلیزی سادە ھێنراوە و لەوێش ھەمان شت نووسراوە، ئایا پێویست دەکات دانەیەکی تریش تایبەت بۆ بەکارھێنەران بکەینەوە لە ئێستادا؟ لە داھاتوودا گەر شتێکی وا کرا جیاوازە بەڵام لە ئێستادا ھیچی وام بەخەیاڵ دانایەت، و بە کورتییەکەی ئایا بەڕێزت دەتەوێت بەکارھێنەرێک کە کار بە مافەکانی ناکات مافەکانی لەسەر ھەژمارەکەی بمێنێتەوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٣٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad نەخێر من پێشتریش وتم دەکرێت کە بەکارهێنەری خاوەن ماف ئاگاداربکرێتەوە.ئەمە تەنها بۆچوونێکە، دەکرێت برادەرانی دیکەش بۆچوونی خۆیان بدەن. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: سپاس بۆ بیروبۆچونەکەت، بێگوومان ئێمەش بەبێ ئاگادارکردنەوە مافەکانی بەکارھێنەرێک لانابەین کە دەزانین دەکرێ چالاک بێتەوە، بەڵام بە تایبەت کاریگەری لەسەر بەکارھێنەرانێک ھەیە کە دەزانین ماوەیەکی درێژ یان زۆر درێژە دەستکاری ویکیپیدیا ناکەن و وازیان ھێناوە ئەوانە بەبێ ئاگاداری پێش وەختە مافەکانیان لێ دەسەندرێتەوە دەکرێت دواتر ئاگاداریان بۆ بچێت یان لە بەشی کورتەی دەستکاری بۆیان شی بکرێتەوە کێشەکە چییە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٤٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad ئێستا ئێمە باسی شتێک دەکەنی کە یاسایە،بۆیە لانیکەم لەم یاسایە دەبێت چەند ئەگەرێک لەبەرچاو بگێرێت بۆ نموونە لەوەیە بەکارهێنەر کۆدی هەژمارەکەی لەبیرنەمابێت یان هەر شتێکی دیکە. بۆیە هەر دەبێت ئاگاداری بۆ بچێت جا ئەو ئاگادارییە چەند جار دووبارە دەبێتەو و لە خاڵەتی بێ جوابی دا چی بکرێت ئەوە شتێکی دیکە. بە بۆچوونی من لە ژێر ئەو ناوە (سیاسەتی ناچالاکیی بەڕێوەبەران)کارێکی لەو شێوەی نازانم ئەگەر بگونجێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: لە ئەگەری یەکەم کە باست کرد، گەر بەکارھێنەر وشەی نھێنییەکەی بیرنەما بێت بێگوومان بە چەندین ڕێگەی ھەیە بۆ ھێنانەوەی ھەژمارەکەی وەک ئیمەیڵ، یاخوود Committed identity، یان ھەر ڕێگەیەکی دیکە، کۆتا ڕێگە ئەوەیە پەیوەندی بە ئێمە بەڕێوەبەرانەوە دەکات و خۆی دەسەلمێنێت ئەوکاتەش ئێمە مافە لەدەست چووەکانی بۆ دەگەڕێنینەوە، ئەمە بۆ حاڵەتی نەتوانین بۆ چونەناو ھەژمارەکەت; لە سەرەوەش ڕوونکردنەوەی پێویستم داوە کە بەکارھێنەر لانی کەم دەتوانێت لە کورتەی دەستکاریەوە دەتوانێت بزانێت چی ڕوویداوە واتا شتەکان سنوور دار نییە بۆ ئەوەی تەنھا یەک ڕێگای ئاگادارکردنەوەمان ھەبێت، و گەر ھەر دەڵێی لە ژێر سیاسەتی ناچالاکی بەڕێوەبەران ناگونجێت کەوایە پێویستە ئێستا من بچم داوایەکی تایبەتی تر بکەمەوە کە تایبەت بێت بەبەکارھێنەران؟ سوود لەوە چییە کە ئێستا من بچم ئەوە درووست بکەم گەر بە بە ئاشکرایی و پوختی بۆمی ڕوون بکەیتەوە و ئەوە بە خۆشحاڵییەوە وەک ئەو داویەی پێشووتر، کە تایبەت بە پاسدەر لە دیوەخان کردمانەوە ئامادەم بۆ ئەو مەبەستەش دووبارە بیکەمەوە، گەر ھیچ لەمانەی سەرەوە وەڵامی بۆچوونەکەت نادەنەوە من تێناگەم چی وا بکات ماف لەوانە بمێنێتەوە کە کار بە مافەکانیان ناکەن و دەستبەردار بوون، گەر ترس لە لەدەست دانی مافە ئەوە بەدەست دێتەوە بە ئاسانی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad من لە مەبەستی بەرێزت تێدەگەم دەزانم دەتەوێت چی بکەیت، بەڵام ئەوەی من دەلێم ئەوە نییە کە پێم باش بێت کە ئەو بەکارهێنەرانەی ناچالاکن هێشتا خاوەن ماف بن. دەکرێت ئەوە لە یاسایەکی دیکەدا باس بکەین.ئەمە دەکرێت هەر تایبەت بێت بە بەرێوبەران. بەش بەحاڵی خۆم تەنها ئەو تێبینیەم هەیە کە لەم یاسایەدا پێویست ناکات باسی بەکارهێنەرانی خاوەن ماف بکەین کە بەڕێوبەر نین. نازانم تا چەند لە مەبەستم تێدەکەیت بەڵام ئەوە بۆچوونی منە.لەگەڵ ئەوەش پێشتر بۆیە بەڕێوبەر زیادکران تا بتوانن زیاتر پەرە بە ویکی کوردی بدەن بەڵام وەک دەبینین بەشێکیان لە ئێستا وەک پێویست نین، هەرچەند ئەوانیش ماوەیەکی زۆر باش ماندوو بوون بەم پڕۆژەیەوە و خەقی خۆشیانە ئەگەر بەردەوام نەبن. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٠١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: مەبەستەکانت بەتەواوی گەیشت ببورە بۆ درێژکردنەوە، سپاس کە بەشداریتان کرد 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٠٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: تەواو، پێویست بە درێژکردنەوە ناکات. ئەمە تایبەتە بە بەڕێوەبەران. ویکیی ئینگلیزیی ساکار نابێتە پێوەر بۆ ئێمە. ئەسڵەن نازانم ئەو ویکییە بۆ چی باشە لەکاتێکدا ویکیی ئینگلیزی ھەیە؟ دەی، پێشتریش وتم یاسای ١٠٠ دەستکاری و بۆ ماوەی ساڵێک لە وپ:لمب باس کراوە و پێم وایە پێویست بە قسەی زیاتر ناکات. بەشێکی تر بۆ بەکارھێنەرانی تر دروست بکرێ و تەواو. کویریی کواری ٦٧٠٤٨ ئەو بەڕێوەبەر و/یان بەڕێوەبەری ڕووکارانە دەگەڕێنێتەوە کە بۆ ماوەی یەک ساڵ ھیچ دەستکارییەکیان نەکردووە. پێم باشە ڕێک شتێکی لەم شێوەیە بۆ جگە لەو دوو مافە (واتە ئەوانی تر) بکەین گەر پێتان باشە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: پلان وابوو بە Xtools پشکنین بکەین، بەڵام گەر شتێکی دیاریکراو درووست دەکەین وەک ئەو کوارییەی باست کرد تکایە زۆر باشیش دەبێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٢٩، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: ڕاستە و ڕەنگە بۆ بەڕێوەبەران کە ژمارەیان کەمە، کویریمان پێویست نەبێ و ھەر بە ئێکستووڵز بزانرێ، بەڵام بۆ بەکارھێنەرانی تر بەبێ کویری ئەستەمە بزانین. کەواتە ١٠٠ دەستکاری بە تێکڕا بۆ ھەر بەڕێوەبەرێک (جا چ بەڕێوەبەر بێ یان بەڕێوەبەری ڕووکار) بۆ ساڵێک، ئەوا مافەکانی لێ وەردەگیرێتەوە، وا نییە؟ گەر وایە و قسەی تر نییە و نەماوە، ئەوا با دەنگی خۆمان بدەین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٥، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: @Kurd2021: ھەروەک لە سیاسەتی پێشنیارکراو ھاتووە و بە پوختی ڕوونکراوەتەوە کە ١٠٠ دەستکاری ٥٠ی دەستکاری ئاسایی و ٥٠ی کرداری بەڕێوەبەرایەتی. گەر بەڕێوەبەرێک نەیتوانی لە ساڵێک ٥٠ کرداری بەڕێوەبەرایەتیی تۆمار بکات ھەر بە ناچالاک ھەژمار دەکرێت ئەگەرچیش ٥٠ دەستکاری ئاسایی ھەبێت یان تێیپەڕاند بێت، ئەمە نایکات بەبەرێوەبەرێکی چالاک تەنھا دەیکات بەبەکارھێنەرێکی چالاک. ھیوادارم ڕوون بێت   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٥٩، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: تەواو بەلای منەوە ڕوونە. گەر تا مانگێ تر قسەی تر نەکرا، ئەوا پەڕەی وپ:لمب نوێ بکەوە و ئاماژە بەم وتووێژەش بدە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٥، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: مانگێک بۆ ئەوەی سیاسەتێکی پێشنیارکراو ببیت بە سیاسەتێکی فەرمی! ئەوە زۆر زۆرە ھەفتەیەک بەس بێت تکایە. ھەرخۆشی پێشووتر قسەی لەسەر کراوە و شتیکی نوێ نییە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٠١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: گەر وا ناکەی، بانگی بەڕێوەبەران بکە تا کەس گلەیی نەکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٥، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak, @Kushared, @Pirehelokan, @Serchia تکایە ئاگاداربن سیاسەتێک پێشنیارکراوە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەری ناچالاک مافەکانی لێ بسەندرێتەوە بۆ زانیاری زیاتر بڕواننە ویکیپیدیا:ناچالاکیی_بەڕێوەبەران   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
تێناگەم سیاسەتە پێشنیارکراوەکە چییە؟ مەگەر ئێمە ئەم سیاسەتەمان نیە؟ پێوەرەکەیشی کەمتر لە 100 دەستکاری لە ساڵدا نیە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٤١، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan وابوو بەشێکی بچووک ھەبوو لە پەڕەی ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران، بەڵام شتێکی وەک ئەوە نەبوو کە بە تایبەت باسی بابەتەکە بکات ئەوەتا ویکیپیدیای ئینگلیزیش ھەمان شتیان کردووە Wikipedia:Administrators#Review_and_removal_of_adminship بەڵام لەگەڵ ئەوەش وەک ئێمە پەڕەیەکی فەرمیان بۆ کردۆتەوە بڕوانە Wikipedia:Inactive_administrators. سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٣٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: زۆر بەباشی تیگەیشتین لە روونکردنەوەکانت مەبەستی تۆ ئەوە بوو کە بەڕیوبەران ناچالاک بوون مافەکەیان لێ بسەنریتەوە، و ئەمەش کاریکی تەواوە، ئێمە پیویستمان بە بەڕێوبەری زۆر نییە، کە بە تایبەتیش ناچالاک بن. من وەک خۆم پشتگیریت دەکەم، بەڵام باشیشە نەک بەس بۆ مافی بەڕیوبەران بەڵو لە یەکەم مافی بەکارهێنەر کە لەلایەن بەڕیوبەر پێیدەدرێت کە ناچالاک بوو لێی بسەنریتەوە، چونکە ئەونەی بەکاهێنەرە خاوەن یەک ماف و دوو مافەکان ناچالاک دەبن ئەونە بەڕیوبەران نابن.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢١:٣٧، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارۆ سالار محمود کەواتە بە کورتی بەڕێزت پشتگیری ئەوە دەکەیت بەڕێوەبەرێک ناچالاک بوو بەو شێوەیەی لە سیاسەتی پێشنیاکراو باسکراوە، ئەوا دەبێت مافەکەی لێ بسەنرێتەوە، نەک تەنھا بەڕێوەبەران بەڵکو پێویستە ھەمان شت کاریگەری لە بەکارھێنەرانی ناچالاکیش بکات درووستە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٤١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر ڕاستە @Sakura emad:.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢١:٤٣، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارۆ سالار محمود: زۆر باشە بەڵام تکایە ئەتوانی واژووی دەنگەکەت بکەیت، لەسەرەوە دەنگت داوە بەڵام واژووی نییە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٤٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە