ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/ئەرشیڤی ١

ستاندنەوەی مافی بەڕێوەبەرایەتی

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
  ئەم لێدوانە بە پەڕەی وپ:بەڕێوەبەران زیاد کرا و ھەر ئێستا سیاسەتێکی ڕەسمی ویکیپیدیای کوردییە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١ی خەرمانانی ٢٧١٣) ٠٦:٣٦, ٢٣ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو بەڕێزان. لە زۆربەی ویکیەکان بۆ ستاندنەوەی مافی بەڕێوەبەرایەتی لەبەر ناچالاکی سیاسەتی تایبەت ھەیە. ئەمە بۆ ئەوەیە بەڕێوەبەران دوای وەرگرتنی مافی بەڕێوەبەرایەتی ھەست بە بەرپرسایەتی بکەن و درێژە بە بەشداریەکانیان بدەن. وا نەبێ ئەگەر بوون بە بەڕێوەبەر بڵێن ئیتر تەواو و ویکیپیدیا بە ئامانی خوا بە جێ بھێڵن. بۆیە من وەکوو ویکی ئینگلیزی ساکار پێشنیار دەکەم:

«ھەر بەڕێوەبەرێک کە لە ساڵێکدا کەمتر لە ١٠٠ دەستکاری یان کردەوەی بەڕێوەبەراتی ھەبێ دەبێ مافی بەڕێوەبەراتی لێ بسەنرێتەوە و بۆ وەرگرتنەوەی دووبارەی ئەم مافە دەبێ دووبارە داوای مافی بەڕێوبەرایەتی بکا».

بە باوەڕی من ئەم ژمارەیە یەکجار کەمە و ئەگەر کەسێک لە یەک ساڵدا نەتوانێ چ بە دەستکاری و چ بە کردەوەی بەڕێوەبەراتی سەد بەشداری ھەبێ، ناشێ بەڕێوەبەر بێ. ئەمە پێشنیاری منە. ئەگەر دۆستان پێیان وایە ئەم ژمارە کەمە یان زۆرە یان پێشنیاری تریان ھەیە دەریبڕین دەنا تکایە دەنگی خۆتان بنووسن. سپاس.

  •   لەگەڵ--چالاکWьтуwеж (٢٩ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٠٨:٠٥, ٢٠ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
  •   لەگەڵ مادیوتووێژ (٢٩ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١٤:٤٠, ٢٠ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
  •   لەگەڵ --Aza (لێدوان) ١٥:٢٣, ٢٣ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

کوردی کردنی زۆرتری ویکیپیدیای کوردی

سڵاو و ڕێزی زۆر بە تەواوی بەکارهێنەرانی ویکی کوردی:
ئەمە زیاتر لە یەک ساڵ دەچێت کە من لە ویکیپیدیای کوردی هەرمانی دەستکاری و بەشداری دەکەم کە زۆرتر بە پێی و هۆی ناسین کاک «چالاک»ی بەڕێز و حورمەت، زۆرتر حەزم کرد کە بەشداری بکەم. ئیستە زۆرە کە چتەنێکی زۆر و وەزع و حاڵی ویکی کوردی دەبینم، لەلایەکەوە حەز دەکەم کە خەمی زۆر دەخۆم. خاسبوونی ویکی کوردی زۆر خزمەت بە کورد دەکات و دەتوانت زۆرتر سەرکەوێت.
ئیستە حەز دەکەم ئەم خاڵانە بخمە بەرچاوی گشتمان @Calak، Kushared، Min.neel، Pirehelokan، ئاسۆ، و Aza:@Aza: و تەواو بەکارهێنەران و نووسەرانی ویکی:

  • بەکارهێنان زمان، وێژە و وشەکانی کوردی لەبرامبەری وشەو، زمان و وێژەی زمانان دیکە.
    1. یەکێ لەم خاڵانە: ئەمە ویکی کوردی پێنج، شەش ساڵە دروست بووە، ئایا کاتی ئەوە نەگەوتووە کە وشەیێکی‌تر بەجێی «ئینسایکڵۆپیدیا» هەڵبژێرین یان دروست بکرێت؟
    2. ئەم خاڵانە: بیرکاری بەجێی ماتماتیک (بەتەواوی لابردرێت) و هەزاران وشەی ئینگلیزی بێتام!، هەڵبژاردنی وێنەی ھەڵبژێردراو بەجێی کاندیداکانی وێنەی ھەڵبژێردراو و هەزارانیتر
    3. یەکدەس کردنی وشەیانی زۆر و باشترینیان بنووسین:
      1. بۆ نموومە: ئەمەیە کە زاراەکانی زمانی کوردی کە هەرکەسێک شتێک دەنووس، یەکێک کوردی کرمانجی، یەکێک کرمانجی ژوورن یا خوارن، یەکێک شتێکی‌تر؛ کوردی باکووری بنووسین و تەواو
      2. بۆ نموومە: ئەمەیە کە یەکێک ئەدەب ئەنووسێت، یەکێک ئەدەبیات، یەکێک شتێکی‌تر؛ وێژە کە کوردی‌ترە بووسین و تەواو
      3. و هەزارانی‌تر...
    4. تا بتوانین و هەتا بەردەس بێت وشە و وێژەی کوردی بەکاربهێنین...
  • یەکێک‌تر: ئەمەیە کە زۆربەی ئەو شتانە کە ویکی کوردی بەرەو ویکیێکی ئەستاندارد دەبات نیە، هنووکە دەم و دەزگای سەرچاوەدەری، جۆرانی زۆر یادکردها بەفارسی و... بە ڕێک‌وپێکی نیە، دەم و دەزگای هەڵبژاردنی وێنە و وتاری هەڵبژاردراو یان نەبوونی هەڵبژاردنی وتاری باش (بەفارسی) یان هەزاران شتی گەورە و بچووک و...
  • یەکێکتر: کیشەیانی تەختەکلیل کوردی، بۆ نموونە هەنووکە دەبێت نیشانەیانی «» بەجێی نیشانەیانی "" بنیشرێت و...
  • یەک خاڵی زۆر گەورە، کە زۆر وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی هەنووکە سەرچاوەیێکی ڕێک‌وپێکیان نیە یان ئەگەریش سەرچاوەیان بێت بە دروستی ئاماژە پێی نەکریاوە و زۆربەی دەم‌ودەزگای سەرچاوەدان هەروا کە وتم هەنووکە لە ویکی کوردی نیە و...

قسەی کۆتایی: ئەمەسە کە ئەر ویکی کوردی پێشکەوێت دەتوانێت بۆ پرۆژە دیکەکانی ویکیمیدیا نموونە بێت ە ڕی بە ئەوان باز کات، تەنانەت نە بۆ ویکیمیدیا بەڵکو بۆ زمانی کوردی لە تۆڕی ئینتەرنێت دەتوانێت یاری زۆر بدات و بتبێت بە نموونە. سپاس زۆر بۆ هەمووان. Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏١٥:٥٩، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستەکانت خۆشبێت بۆ نووسینی ئەو تێبییانە لەسەر ویکی. سەبارەت بەبەکارهێنانی وشەی کوردی ئەوا ویکیپیدیا کار لەسەر باوی وشەکان دەکات لەناو کۆمەڵگا نموونە لەناو کۆمەڵگەی کوردی ئەوەندەی وشەی ئەدەب (بەنموونە) بەکاردێت ئەوەندە وێژە بەکارناهێنرێت وە دەکرێت وتووێژ لەسەر هەموو وتار و وشەکان بکرێت. سەبارەت بەبێ سەرچاوەیی وتارەکان ئەوە دەیگەڕێنمەوە بۆئەوەی جگە لەویکیپیدیای سۆرانی سەرچاوەی زانستی بەزمانی کوردی دەگمەنە بۆیە زۆربەی وتارەکان لەویکیپیدیای ئینگلیزی وەردەگێڕدرێن یاخوود سەرچاوەی دیکەی ئینگلیزین بەرحاڵ بەکارهێنەران هەرچی بەکاردێنن گرنگ ئەوەیە بینووسن>Kushared (لێدوان) ‏١٧:٢٧، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس کاک سمایل بۆ تێبینیەکانت. تا ئەو جێگایەی بتوانم وەڵامی وتەکانت دەدەمەوە.
بۆ وشەی «ئینسایکڵۆپیدیا» پێشتر لێدوانێکمان ھەبوو و بە ئاکام نەگەییشت (وتووێژ:ئینسایکڵۆپیدیا). ئەو دەم وشەی ئینسایکڵۆپیدیا بڕیار بوو کاتی دابنرێ بەڵام چەند ساڵە نەگوڕاوە. پێم وایە کاتی ھاتووە لێدوانی لەسەر بکرێتەوە و ڕاپرسییەکی بەم زووانە بۆ ساز دەکەم.
بەشێکی زۆری قسەکانت سەبارەت بە شێوەزاری وتارەکان، ھەڵبژاردنی وشەکان، خاڵبەندی و … دەگەڕێتە سەر ئەمە زمانی کوردی زمانێکی ستاندارد نییە. کاتێک زمان ستاندارد نەبوو ئاساییە ھەر کەس دێ بە شێوازی خۆی دەنووسێ و ناشکرێ عەیبی لێ بگرین. خۆ ستانداردکردنی زمان ئەرکی ئێمە نییە. ئەم کێشەیە ھەتا کوردی ستاندارد نەبێ ھەر ھەیە و ئێمە ناتوانین چارەسەری بکەین. بەڵێ دەتوانین لەسەر وشەکان لێدوان بکەین و بڕیار بدەین چ لێرە بەکاربھێنین بەڵام کەسێک دێتە سەر ویکی ئاگاداری ئەم بڕیارانە نییە. بۆیە چاکسازی ئەمانە بەڕاستی زەحمەتە.
گرفتی سەرچاوەکان و دارێژەکانی بیرخستنەوە (یادکرد) Kusharedی بەڕێز بە جوانی ئاماژەی پێ کرد کە دەگەڕێتە سەر ئەمە سەرچاوەی جێباوەڕ بەزمانی کوردی یەکجار کەمە ھەم لەسەر ئینتەرنێت و ھەم لەسەر کاغەز. ئەمەش شتێکە چارەسەرکردنەکەی بە دەست ئێمە نییە.
بەڵام سەبارەت بە بەشەکانی تر ویکیپیدیا وەک (دەم و دەزگای هەڵبژاردنی وێنە و وتاری هەڵبژێردراو یان نەبوونی هەڵبژاردنی وتاری باش) ڕاست دەفەرمووی. بەڵام دەبێ ئەمە بزانی ویکی کوردی ویکیەکی بچووکە و ھەر ئێستا بارودۆخی لە زۆربەی ویکیە بچووکەکان باشترە. ئێمە زۆر شتمان داناوە کە لە شوێنەکانی تر بوونی نییە. بەڵام ھەموو شتێک وەختی خۆی دەوێ. بۆ نموونە دانانی وتاری باش جارێ زۆر زووە بۆ ویکی کوردی. یان دەنا وتاری هەڵبژێردراو کاتێک کە وتارێکی باشمان نییە لە ویکی کوردیدا. ئەمانە ئەگەر داشبنرێن بێ کەڵک دەبن و قازانجی نابێ.
بەو ھیوایەی ویکی کوردی گەورەتر بێتەوە ئەم دەم دەتوانین لەسەر ئەمانە زیاتر لێدوان بکەین و بەرەو پێشتر بڕۆین.--چالاک وتووێژ ‏١٠:١٤، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak و Kushared: زۆر سپاس لە ئێوە بەڕێزان، منیش هەروەها تاقەئاواتم سەرکەوتنی ویکیی کوردیە! زۆر سپاس ڕێنموونیەکانتان. بە ویستی ئێوە ئیستە گرینگترین ئەرکی ئێمە لە ویکیی کوردی چیە؟ Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشترین کار بە بڕوای من پەرەپێدانی وتارە گرنگەکان وەک ویکیپیدیا:وتارە سەرەکییەکان، خاوێنکردنەوەی وتارەکان، دانانی دارێژە و بنەما پێویستەکانی ویکیپیدیای کوردیە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٠، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سامي يوسف

ژيانى سامى يوسف

لێرە هەیە سامی یوسف > Kushared (لێدوان) ‏١٢:١٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دۆزینەوەی بەکارھێنەر

لەم ڕۆژانەدا خراپکاریی بەکارھێنەرانی نوێ و ئایپییەکان زۆر بوو. بیرم لەوە کردەوە کە کەسمان مافی ی ھەیە یا نە بۆ سەیر کردنی ئایپیی بەکارھێنەرە تازەکان. من خۆم بۆ یەکەم جار کەس زیاتر لە ماوەی ڕۆژێک بەربەست ناکەم، بەڵام ئەگەر دڵنیا بین یەک کەس بۆ خراپکاری چەن ھەژمار دروست دەکات پێویستە ڕووبەڕووی ببینەوە. @Min.neel:، @Calak:، @Kushared:، @Serchia:. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٥١، ٢ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەربەستکردنی ئایپی زۆرجار کێشەی هەیە بەوەی ڕەنگە لە قاوەخانەیەک یان زانکۆیەک کەسێک ئەو خراپەکارییانە بکات، لەباری بەربەستکردنی ئەوا تەواوی بەکارهێنەرانی ئەو شوێنە بەو ئینتەرنێتە ناتوانن بێنە سەر ویکیپیدیا. بۆیە دەبێت وریابین و ئەو وتارانەش زوو بپارێزین کە دەستی ئەو کەسانەی پێدەگات بڕواناکەم وتاری زۆربن بەتایبەت ئەوانەی ڕوویان لە سیاسەت و ئایین و بابەتی کۆمەڵایەتی و کەسایەتی دیار هەیە لانی کەم ڕێگە لە بێ هەژمارەکان بگیرێت کە ئەو وتارانە دەستکاری بکەن. لەگەڵ ئەوانەش زۆرجار وتاری شارەکان ڕووبەڕووی پەلامار دەبنەوە ئەمەش یەکێکە لەکێشەکان. > Kushared (لێدوان) ‏٠٥:٢٧، ٢ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ ناو بردنی من، خاس بوو کە ئەم وتووێژەم خوێندەوە. مادیوتووێژ ‏١١:١٦، ٢ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared: ویکیپیدیا خۆی گایدلاینی ھەیە دەربارەی ئەوەی کە چەن ڕۆژ و چۆن و کەی ئای پییەکان دابخرێن، ئێمەش ھەمان شت جێبەجێ دەکەین. کێشە لە بەربەست کردنی ئایپی و بەکارھێنەراندا نیە، عەرزەکەم ئەوەیە کە چون ویکیی سۆرانی خەریکە گەورە دەبێت و ژمارەی بەکارھێنەرانی زیاد دەکات، پێویستمان بەو مافە دەبێت، ئەگەر کەستان ئەو مافەی نیە، پەڕەیەک دروست بکەن بۆ دەنگدان و وەرگرتنی مافەکە. حەز دەکەن ناوی منیش بنووسن. ئەگەریش کەس ھەیەتی دەنگ بکەن با بزانین. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٤٧، ٥ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەیرکردنی ئایپیی کاری «پشکنەرانی بەکارھێنەر»ە و مافی بەڕێوەبەران نییە. ئەم مافەش نادەن بە ئێمە و ویکییەکە دەبێ تا ڕادەیەک گەورە بێ.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٢، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ڕاستییەکەی منیش ئەمشەو بیرم لێکردەوە کە ماوەیەکە بووکەڵەکاری زۆربووە لە ویکی ئێمە، بۆیە ویستم من ئەمشەو داوای بکەم. بەڵام دەکرێ پەڕەی سیاسەتەکەمان بۆ دابنێیت کە باسی گەورەیی و بچووکی ویکییەکان دەکات بۆ پێدانی ئەو مافە؟ من پەڕەکانی چێک یوزەرم خوێندەوە لە مێتا و ویکی ئینگلیزیش بەڵام ھیچی لەو شێوەیەم بەرچاو نەکەوت.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٥٦، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ ئەم مافە دەبێ دوو کەس بەربژار بێ پاشان دەبێ ئەو کەسانە خۆیان بە ویکیمیدیا بناسێنن. کاری زۆرە بەڵام ئەمەی دەزانم ئەم مافە بە ویکی وەکوو ھی ئێمە نادەن.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٩، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خراپکاری بەرامبەر بە ویکیپیدیای کوردی لە ویکیدراوە

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

بەڕێوەبەران: @Calak:، @Serchia:، @Pirehelokan:، @Kushared:، @ئارام بکر:، @صلصة صويا:، @Min.neel: و ھەموو بەکارھێنەرانی تر: لە ویکیدراوە بەکارھێنەرێک بە ناوی Brya خراپکاری دەکات دژی وتارەکانی چەند پڕۆژەیەک، لەوانەش کوردی داماوی تێکەوتووە. کابرا ئەچێت وتارەکانمان، کامەی بە دڵ نییە یان کورتە، دیلینک ئەکات لە وتارە سەرەکییەکان و ئەچێت پەڕەیەکی تر دروست دەکات و ھەموو ئەو پەڕانەی بە «شەرمەزارکەر»ـیان دەزانێت لەوێ کۆیان دەکاتەوە. ئەوەتا وتووێژەکە لێرە دەکرێت و بەردەوامە... ئێستا بەکارھێنەرێک بە ناوی Til Eulenspiegel شەڕ بۆ ھەموو ئەم پرۆژانە دەکات و داواکارە لە ئێمە پشتی بگرین. تکاتان لێدەکەم ھەمووتان ڕای خۆتان دەرببڕن لە بارەی داواکردن لە Brya کە لە خراپکاری بەرامبەر بە پرۆژە کوردییەکە بووەستێت بە تەواوەتی چی تر دەستتێوەردان نەکات لە پەڕەکانی ئێمە لە ویکیدراوە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:١٤، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆچی لینکی وتارە کوردییەکان دەقرتێنێ. ھۆکاری چییە؟ ئەگەر ھەر وا بە دڵی خۆیەتی کە دەبێتە ڤەنداڵیزم. دەکرێ لیستێک لەو وتارانەی دیلینکی کردوون ببینین؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢٨، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ھەر زمانی کوردی نا، دەستکاری چەندین زمانی تریش دەکات. بۆ کوردی دەستکاری وتارەکانی تەماتە و پەتاتە دەکات بە زۆری، دەچێت ئایتمێک دروست دەکات لە ویکیدراوە و ھەموو ئەو زمانانەی کە وتارەکانی بە دڵ نییە تێیدا پەیوەستیان دەکات بە یەکەوە، واتە لە بەستەری سەرەکی دیلینکیان دەکات. سەیری وتووێژ:تەماتە بکە، ھەر لەوێ بەکارھێنەر Til Eulenspiegel لەمە ئاگاداری کردووینەتەوە. کاتێک برایا دەچێت ئاوا دەکات لە پێرستی ئەو وتارانەی ھەموو ویکیپیدیایەک پێویستە ھەیبێت وتارەکانمان دەسڕدرێنەوە... لە ویکی دراوە Calak بەڕێوەبەرە، ئاگادارم کردەوە بەڵام ھیچ وەڵامی نەبوو. تکایە تۆش لە خوارەوە دەنگ بدە پیرەھەڵۆ چوونکە تا پشتگیری کۆمەڵگە وەرنەگرین بە ھیچ شوێنێک ناگەین.

داواکردن لە Brya بۆ وەستان – Asking Brya to stop editing Kurdish related items

تکایە دەنگەکان بە {{لەگەڵ}} ڕیز بکەن:

گەڕانەوەی مافی بەڕێوەبەرایەتی

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

ھاوڕێیان، ماوەیەکە چالاکیم کەم بووەتەوە لە ویکیپیدیادا. لام وایە باشترە مافی بەڕێوەبەرییەکەم لێ بسێنرێتەوە و بدرێت بە کەسێکی چالاکتر کە دەیھەوێت ببێت بە بەڕێوەبەر. ئێوە چی دەڵێن؟ @Calak:، @Épine:، @Kushared:، @Serchia:، @Min.neel:. ئەگەر کەس ڕادەبینن کە ببێت بە بەڕێوەبەر من ئامادەییم ھەیە داوایەک تۆمار بکەم بۆ بەخشینەوەی مافی بەڕێوەبەرایەتییەکەم. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٠٤، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕای من باش بیری لێ بکەیتەوە ئینجا بڕیار بدەیت. مەرج نییە یەکسەر جێگرەوەت ھەبێت. ئەگەر بڕارت دا بڕۆیت من حەزوکەم وتووێژێک لەسەر سەندنەوەی مافەکە لە @Min.neel:یش بکرێت، بەو پێیەی کە لە داواکارییەکەیدا وا دیارە بۆ ماوەیەکی کاتیی تا گەڕانەوەی کاک چالاک داوای تۆمار کردووە و چالاکیشی ئێجگار کەمە، بەتایبەتی چالاکییە بەڕێوەبەرییەکانی.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:١٠، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine:، وەک دەزانی بۆ سەندنەوەی مافی بەڕێوەبەر گایدلاینمان ھەیە. ئەگەر ناچالاک بێت (ساڵێک کەمتر لە ١٠٠ دەستکاری)، پێویستە مافەکەیان لێ بسێنرێتەوە. بەڵام ئەگەر ئیستە کاندیدای چالاکی بەئەزموونمان نەبێت بۆ پڕکردنەوەی جێگەکان، سەندنەوەی مافەکە کەڵکێکی نیە بە بڕوای من. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٨:٠٦، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم ئەگەر لە ویکیپیدیاکانی تریش وابێت، بەڵام پێویستە وتووێژ لەسەر ئەو سیاسەتە بکرێتەوە و پێویستە لەجێی دەستکاری "کردەوەی بەڕێوەبەری" دابنرێت. ھێندەی من ئاگادار بم دووان لە بەڕێوەبەرەکانمان لەو کردەوانە (سڕینەوە و پاراستن و بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان و... ھتد...) زۆر کەم ئەنجام دەدەن. و بە بڕوای من پێویست ناکات جێگرەوە ھەبێت. ئەوا ئێستا ٧ بەڕێوەبەر ھەیە بڕۆ بەسەر بەشدارییەکانی ھەر ٧یان پچۆرەوە (بە خۆشمەوە) بزانە چەند بەڕێوەبەر لەڕاستیدا پێویستە؟ بەڕای من با لە ٤ کەس تێنەپەڕێت و دووبارە وتووێژێک بکەینەوە و بزانین کێ تاقەتی نییە دەست ھەڵبگرێت. لەگەڵ ڕێزم.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٩:٠٩، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا و زۆر ویکی تریش بەڕێوەبەرمان زۆرە چالاکییان کەمە و ئەوانیش مافەکە ناستێننەوە بەڵکوو بەڕێوەبەری تر بە سیستم زیاد دەکەن. کەسێکی وەکوو جنابت چەند ساڵ لەم پرۆژەیدا بەشداری کردووە ئەزموونێکی زۆرت پاشەکەوت کردووە کە ھەمیشە دەتەوانێ یارمەتیی پرۆژەکە بدا و بەکەڵک بێت و بەکارھێنەرانی تر کەڵکی لێ وەربگرن؛ تەنانەت ئەگەر بەشدارییەکە کەمیش بێ. مەگەر بڵێی ھەر ناتوانم بەشداری بکەم و ئەمەش قسەیەکی ترە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٨، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو بڕیارە لە دەستی خۆتە، بەڵام وەک کاک چالاکیش گوتی تۆ پێشتر چالاکی زۆر باشت ھەبووە، ئێستاش کە چالاکیت کەمبووەتەوە، مانای ئەوە نییە لە ئاست ئەو مافە نەبیت. ویکیپیدیای کوردی گەر پەنجا بەڕێوەبەریشی ھەبێ و زۆربەشیان ناچالاک بن، زیانێکی وا بە بەڕێوەبەر و ئەندامانی تر ناگات. ئەندامە چالاکەکانی دیش، کێی تر پێی باشە و پێویستی بە مافەکانی بەڕێوەبەرە با داوای بەڕێوەبەرایەتی بکەن، بەتایبەت کاک @Muhammed taha: و کاک @ئارام بکر:. سەرچیا‏١٤:١٩، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من کە خۆم ھەڵبژارد بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاک سەرچیا ئەم پرسیارەی لێکردم:

ئایا دوای بوونە بەڕێوەبەر ھەوڵ دەدەن وەک ئێستا یان زۆرتر چالاک بن؟ لەبەرەوە ئەوە دەپرسم، بڕێک لە بەرکاھێنەران دوای بوونە بەڕێوەبەر لەباتی چالاکتربوون، بەپێچەوانەوە زۆر کەمتر لە جاران بەشداری دەکەن.
— بەکارھێنەر:Serchia

ئەوکات پێم وابوو ھاوڕای منە، کە بەڕێوەبەرانی ناچالاک ئەسڵەن سوودبەخش نین و وەک دەستکاریکەرانی ئاسایی وان، واتە ھەبوونی مافی بەڕێوەبەرایەتی ھیچ شتێک ناگۆڕێت لەو کەیسەی ئەواندا.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٥٨، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێویست بە سەندنەوەی ماف ناکات. کاری ویکیپیدیا خۆبەخشانەیە. گەڕانەوەی مافەکەش بە بڕوای من کاتێک کەڵک دەگرێت کە بەکارھێنەرێکی بەئەزموون و چالاکی تر مافەکەت پێ بدرێت و بەرپرسیارەتییەکە لە ئەستۆ بگرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٤٨، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی پشکنەری بەکارھێنەر (CheckUser) بۆ Épine

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

سڵاو لە ھەمووان! پێشووتر @Pirehelokan: ئەم باسەی کردۆتەوە (وەک لە سەرەوە دیارە)، بەڵام وا دیارە کەس خۆی نەپاڵاوتووە تاوەکوو ئەم مافەی ھەبێت، و ھەرچەندە بەڕێز چالاکیش لەسەرەوە وتوویەتی کە ئەو مافە نادەن بە ئێمە و دەبێ ویکییەکەمان گەورە بێت، من ھەر داواکاری پێشکەش دەکەم چوونکە: ١. نەمتوانی لە پەڕە فەرمییەکانی ویکیمیدیا و مێتا قسەیەکی لەو جۆرە بدۆزمەوە، ٢. ھەر ئێستا بەڵگەنامەی پاراستن و پێشێلنەکردنی تایبەتمەندێتیم واژوو کردووە و ناوم لە پێرستەکەیە. ئێستا تەنھا پێویستیم بە پشتگیری کۆمەڵگەکە ھەیە بۆ بەدەستھێنانی ئەو مافە. بۆ ئەوانەی حەزەکەن زیاتر بزانن لەسەر ئەو مافە: ئەمە ڕێگەمان پێدەدات کە ئای-پی بەکارھێنەران بپشکنین ئەگەر ھاتوو گومان کرا دوو ھەژمار لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە کاری پێدەکرێ (كە ئەمە دژی سیاسەتەکانی ویکیپیدیایە، بڕوانە: وپ:بووکەڵەکاری) و ڕێگە دەدات ھەژمارێکیان بەپێی سیاسەتەکانی پشکنەری بەکارھێنەر و بەربەستن بەربەست بکەین. ھەتاکوو ئێستا ھیچ بەکارھێنەرێکمان نییە ئەو مافەی ھەبێت (لەپاڵ بیروکراتدا) لە ناوخۆی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی، و منیش لای خۆمەوە تێبینیم کردووە کە لەگەڵ گەورەبوونی ویکیپیدیا، کرداری ھاوشێوەی بووکەڵەکاریش لە ویکیپیدیای ئێمە زیاد دەکات، و تا ئێستا چەند بەکارھێنەرێکم لەسەر ئەمە بەربەست کردووە (بڕواننە پێرستی بەربەستەکان). ئێستا ھیوادارم ھەر یەکە لە بەشداربووان ڕای خۆیان بڵێن. سپاس.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٤٦، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگەکان

بە {{لەگەڵ}} و {{دژ}} دەنگەکانتان بنوێنن و بە * ڕیزی بکەن

پشتگیری - support

دژایەتی - against

تێبینییەکان - notes

@Serchia: بە پێچەوانەوە، لەوانەیە ئێستا ھەبێت و درکیشمان پێ نەکردبێت. ھەرچۆنێک بێت یەکێک ھەبێت لە ویکیپیدیای خۆمان ئەو مافەی ھەبێت، زەرەرمان لێ نادات. من وەک خۆم تاقەتم نییە بەردەوام بچمەوە ژێر دەستی ھەمان ئەو پشکنەرانەی مێتا کە داواکارییەکانم پشتگوێ دەخەن. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٢٤، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە پێچەوانەوە کاکە سەرچیا. ڕاستی منیش تێبینی ئەوەم کردووە کە ئەو جۆرە کردەوەیە لە ویکیپیدیای خۆمان بە دوور نییە و ھەیە. نموونەشم لەسەری بینیوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٨، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • [...] بەڕای من نابێت تەنھا یەک بەکارھێنەر خاوەنی ئەو مافە بێت و پێویستە زیاتر لە کەسێک ھەڵگری ئەو دەسەڵاتە بێت، بەڵام بۆ ئێستا با بە بەڕێز ژیار دەست پێ بکەین
    — بەکارھێنەر:ساکاتا گینتۆکی

ژمارەیەکی زۆر کەم لە بەکارھێنەران ئەو مافەیان پێ دەدرێت بەھۆی ڕەسمیات و جدیاتی شتەکەوە. دەبێت دۆکیومێنتی ویکیمیدیا واژوو بکەیت و بە ئاگاییەوە مافەکە بەکاربێنیت و نەیەڵیت ھیچ زانیارییەکی نەخوازراو دزە بکات. ئەرکێکی تا ڕاددەیەک قورسە، بەڵام منیش حەز دەکەم زیاتر بێت. بەس بۆ ئێستا بەڕای من یەکێکمان ھەمان بێت لە ھیچ باشترە. کێی تریش حەزی کرد لە بەڕێوەبەران لەوانەیە بپاڵێورێن. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٤٩، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئەتوانم داوای بکەم؟ ئەگەر بزانیت زۆر قورس نییە و بە من دەکرێت، ئەوا من ئامادەم. ھەروەکوو دەزانن من وتار زۆر دروست ناکەم، بەڵکوو بتوانم بە ڕێگای تر خزمەت بکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٤٠، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر: ھەتاکوو ئێستا ھەموو پشکنەران ھەر بەڕێوەبەر بوون بەڵام سیاسەت دەڵێ تۆش دەتوانیت. سەرەتا ئەبێ ئەم دۆکیمێنتە واژوو بکەیت و دواتریش دەبێ ناوت بۆ ئێرە زیاد بکرێ. بەڵام وەک لەسەروە وتم ئەبێ ھەر یەکە لە ئێمە ٢٠-٣٠ دەنگی بەڵێ وەربگرین!--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٩:٢٠، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەدەستھێنانی ئەو ڕێژەی دەنگە بۆ بەڕێزت ئەستەمە نەک بۆ من چوون گەر بەکارھێنەرانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەژمار بکرێت، ئەوا بە ھەرە ناچالاکەکانیشەوە ١٥ دەنگ تێپەڕ ناکات. ئەمە ئەگەر دەنگی دژیش نەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٩، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئیتر من کاری خۆمم کردووە، گەر نەشبوو چش! ئەبێ تۆزێکی تر چاوەڕێ بکەین تا بەشداربووی چالاک زۆرتر دەبن. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٠٤، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئارام بکر و Épine کوڕینە بەم شێوە نابێت، ئێمە بە پێی ئامارەکان ٨٢ بەکارھێنەری چالاکمان ھەیە، پێویستە ئێوە خۆتان دانە دانە ئەگەداریان بکەنەوە کە لە دەنگدانەکەدا بەژداربن، ئەگەر نا بە ھیچ ناگەین، و ئەگەر تەنانەت نیوەی بەکارھێنەرانیش ھەڵوێست بنوێنن ئەوا کارەکە دەکرێت و مافەکە وەردەگرن، و بە ھیوایی سەرکەوتن 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٩:١٩، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە بۆچوونی من سوودی نییە چوون بەشی ھەرە زۆری ئەوان دەستکارییەک یان چەند دەستکارییەک دەکەن و دواتر ون دەبن واتە بانگکردنیشیان کەڵکی نابێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٥، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا نا وانییە، من چەند بەکارهێنەرێک دەناسم کە چەند ساڵێکە بەژدارن و هێشتا هەر بەردەوامن، بە دڵنییایشەوە تۆش چەند کەسێکی هاوشێوە دەناسیت، بەهەر حاڵ ئێوە مافەکە داوا دەکەن و پێویستە خۆشتان بچن بە دەمیەوە، بە هیوایی سەرکەوتن 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٠:٢٦، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└

@Serchia:، لە ویکیی سۆرانیدا کە بچووکە و بەشداری کەمە زۆر پێش نایەت. بەڵام لە ویکییەکانی تردا (بەتایبەت لەو وتارانەدا کە مشتومڕە لەسەری) زۆر ئەم ڕەفتارە دەبینرێت. بە بڕوام بێزەرەرە ئەگەر کەسێکمان ببێت بۆ ئەو کارە. ھەرچەن لە ئیستەدا من بە کێشەیەکی جیددیی نازانم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٤٥، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: تکایە دەنگی خۆت بە لەگەڵ یان دژ تۆمار بکە. ئەوان ئەمە ناخوێننەوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٤:١٩، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نا نا وانییە، من چەند بەکارهێنەرێک دەناسم کە چەند ساڵێکە بەژدارن و هێشتا هەر بەردەوامن، بە دڵنییایشەوە تۆش چەند کەسێکی هاوشێوە دەناسیت، بەهەر حاڵ ئێوە مافەکە داوا دەکەن و پێویستە خۆشتان بچن بە دەمیەوە [...]
— بەکارھێنەر:ساکاتا گینتۆکی

@Hamagelarai: و @Shahid tahir: تا ڕاددەیەک چالاکن. ئەوانیش دەتوانن بەشدار بن گەر ویستیان.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٩:٣٠، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ئەوەم ئێستا دی بەڕێزان. لەسەرەوەش نووسیم بۆ ئەم مافە پێویستە دوو کەس بەربژار بێ و ھەر دووکیانیش دەبێ دەنگی زۆر بەرز بەدەست بێنن و پاشان خۆیان بە دامەزراوە بناسێنن. خولاسەی کەمەوە ئەگەری فرە کەمە جێبەجێ بێت. لێرە دەتوانم دەنگێک بدەم و بنووسم ئەرێ بەڵام دەزانم نابێتێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٦، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  نەکرا

کوردپێدیا

ھاوڕێیان چەند وتارێکم بینیوە کە «کوردپێدیا» وەک سەرچاوە بەکار دەبەن، کوردپێدیا سەرچاوەیەکی جێباوەڕ نییە و ئەوان ھەموو شتێک لای خۆیان بەبێ گوێدانە سەرچاوەی باوەڕپێکراو (بە پێچەوانەی ئێمەوە) دەھێڵنەوە. دەڵێم با ئیتر ئاماژە بەوە بدەین کە کوردپێدیا نابێتە سەرچاوەیەکی جێباوەڕ بۆ ویکیپیدیا. چی دەڵێن؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٤٦، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاستە سەرچاوەیەکی تەواو باوەڕپێکراو نیە، پێویستە ویکیپیدیاکاران بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەن. «Muhammed Tahaلێدوان ‏١٢:٣٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: @Serchia: @Pirehelokan: @ئارام بکر: تکایە ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن. -- ◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:١٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئەوەنە سەردانی ئەوێم نەکردووە و تا ئێستا شتم لەوێشەوە بۆ ئێرە نەھاوردووە بۆیە ڕاستییەکەی نازانم چی بڵێم! بەڕای من گەر بەڵگە لەبەردەستدا ھەبێ، بیانووی بەکارھێنەران دەبڕین. ھیچ ھەیە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کوردیپێدیاش زانیارییەکانی لە ماڵپەڕەکانی تر وەردەگرێ، تا سەرچاوەی باشتر ھەبێت چاکترە خۆی لێ بەدووربگرین، بەڵام ھەندێ کاتیش کوردیپێدیا تاکە شوێنە کە زانیاری لەسەر بابەتێک تێدا بێت، لەبەرەوە لەگەڵ ئەوە نیم بەربەست بکرێت. سەرچیا‏١٨:٥٦، ٧ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش کوردیپدیا بە سەرچاوەیەکی جێباوەڕ نازانم و لەگەڵ کاک سەرچیام کە دەڵێ تا سەرچاوەی باشتر ھەبێت چاکترە خۆی لێ بپارێزین.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٣، ٩ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناکرێ قەدەغەی بکەین! ماڵپەڕێکە. نووسەرەکان و ئاڕاستەکەی تا ڕادەیەک دیارە، وەک ھەر ماڵپەڕێکی تر. بێگومان باشترین سەرچاوە نییە، بەڵام بە پێویستی نازانم پاڵیسییەکی جیاوازی بۆ دابنێین. ئەگەر ئەو زانیارییانەی لە کوردیپێدیاوە وەرگیرابوون جێگەی مشتومڕ بوون، دەکرێ وەک ھەر زانیارییەکی پشتڕاستنەکراوەی تر مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. داوای ژێدەر بکرێت یا تاگی پێویستی لێ بدرێت. ھەر ئەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٢٥، ١١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وا دیارە بەڕێز @Pirehelokan: و @Serchia: سیاسەتی دیاریکردنی سەرچاوەی باوەڕپێکراویان ناخوێندووەتەوە: «وتارەکانی ویکیپیدیا پێویستە لەسەر سەرچاوەی باوەڕپێکراو و بەھێز نووسرابێتنەوە. ئەگەر ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەسەر ئەو بابەتە نەبوو، ئەو بابەتە نابێت لە ویکیپیدیادا ھەبێت. ھەموو ئەو وتارانەی کە ئەگەری ئەوەیان ھەیە ڕووبەڕووی دەمەقاڵێ ببنەوە، پێویستە بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و بەھێز پشتڕاست کرابێتنەوە، بە تایبەت ئەوانەی لەبارەی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان نووسراونەتەوە. سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ئەوانەن کە لە ناو خەڵکیدا بە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ناسراوە، بۆ نموونە میدیاکانی ھەواڵەکان کە جێی باوەڕن.» ئەمە سیاسەتێکە و دەبێت کۆمەڵگەی گوێڕایەڵی بێت. کوردپێدیا ناکرێت ببێتە سەرچاوە بۆ ئێمە، ئەوان ناوەکەی خۆیان ھەڵە نووسیوە جا وەرە وتارەکانیان، کە زیاتر لە نیوەیان واڵان! من ئێستاش سوورم دەبێت وتووێژی جددی لەسەر ئەم بابەتە بکرێت!!! -- ◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٢٣، ١١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine:، یانی چی ناوەکەی خۆیان بە ھەڵە نووسیوە؟ ھەرکەس دەتوانێ ناوی خۆی بە ھەرجۆرێک بنووسێ. ئەگەر مەبەستت کوردیپیدیا و کوردیپێدیایە، ئەوە وەک بەسەرھاتی شیعر و شێعرە. دووھەم، خودی چەمکی بڕواپێکراو و نەکراو باسێکی زۆر سابجکتیڤە. بڕواپێکراو چییە؟ ئایا یانی ئەو سەرچاوەیەی پێی دەڵێین بڕواپێکراو نووسراوەکانی ناوی لە حەقیقەتەوە نزیکترن؟ فاکس نیووز و سی ئێن ئێن و ڕووداو و تی ئار تی بڕوا پێکراون؟؟ بە پێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بەڵێ، چون ماڵپەڕگەلێکی بەناوبانگن خاوەنەکانیان، نووسەرەکانیان و ئاڕاستەکەیان ناسراوە. بەڵام ئەگەر کەسێک بە نووسراوەکانی ئەو سەرچاوانە سیقەی کامڵی بێت، ئەشێ ھەموومان لە عەقڵی ئەو کەسەدا شەک بکەین. کوردیپیدیا ماڵپەڕێکە کە نووسەرەکانی و ئامانجەکانی مەعلوومە. ھەرکەس تۆزێک عەقڵی ببێت خۆی دەزانێ بێگومان زۆربەی نووسەرەکانی ئەو ماڵپەڕە پسپۆڕی بوارەکە نین. یانی وەک ئینسایکلۆپیدیایەکی وەک ئیرانیکا یا بریتانیکا ناشێ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. بەڵام بە بڕوای من ئەوەی کە چی ڕاستە و چی کەمتر ڕاستە و حەقیقەت چییە، ئەرکی خودی خوێنەر و توێژەرە نەک ئێمە. ئینجا ئەگەر کوردیپیدیا تەنیا سەرچاوەی وتارێک بوو، وەک وتم دەکرێ تاگی شیاوی لێ بدرێت وەکوو: داڕێژە:یەک سەرچاوە، داڕێژە:سەرچاوەی باوەڕپێنەکراو. بەڵام ئەوەی کە ڕاشکاو بڵێین کوردیپیدیا سەرچاوە نیە، نە باشە. بەڵام ئاشکرایە کە ئەو ماڵپەڕە باشترین سەرچاوە نییە و تا دەکرێت باشتر وایە سەرچاوەی پشتڕاستکراوەتر دابنرێت. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٤٢، ١١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: بەڵێ، بەپێی سیاسەتەکان ئەو ماڵپەڕانە جێی بڕوان چوونکە لەناو خەڵکیدا باون، دەردی خۆت زوو زوو باسی عاقڵی خەڵکی دەکەیت ئەوەتا سیاسەتەکەم بۆ داناونەتەوە ئیتر ھەر لێی تێنەگەن و ھەوڵ بدەن بەرپەرچی بەنەوە ئەوە دژایەتی ویکیپیدیایە. یاریکردن بە سیستم و تێکدانی ویکی بۆ ڕوونکردنەوەی شتێک کە خۆت باوەڕت پێیەتی نزمێکی نوێیە بە تایبەت بۆ یەکێک کە مافێ بەڕێوەبەرایەتی ھەبێ. -- ◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٥٦، ١١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ویکیپیدیا یاسای نییە. ئێمەیش بریکار و قازی نین کە بە خەت و ژمارەی یاسا کار بکەین. یاساش دروست ناکەین. ویکیپیدیا پاڵیسیی ھەیە. ئەوەی من لە پاڵیسییەکانی ویکیپیدیا تێبگەم پێویست ناکات بە بەکارھێنەر بڵێین ماڵپەڕێکی تایبەت سەرچاوەی بڕواپێکراو نییە یا ماڵپەڕێک ھەیە. ئەوە وەکوو بایکۆت کردنی ئەو ماڵپەڕە تایبەتەیە و تەنانەت دژی بێلایەنییە کە خۆی سیاسەتێکی ویکیپیدیایە. کوردیپیدیا ھەڵیت و پەڵیتی تیایە؟ بەڵێ! تیایە. ڕۆژنامەکان، کتێبە دەرسییەکان، کتێبە ئایینییەکان و ژوورناڵە زانستییەکانیش ھەڵەیان تیایە. درۆشیان تیایە. کەیسەکە کەیسێکی بچووکە و پێویست ناکات سیاسەت و یاسای بۆ دابنێین. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٣٥، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی بەڕێوەبەرایەتی

سڵاو ھاوڕێیان. لەئێستادا سیاسەت بۆ سەندنەوەی مافی بەڕێوەبەرایەتی ساڵێک و ١٠٠ دەستکارییە، ئەگەر لەوە کەمتری ھەبوو بەکارھێنەر دەبێت مافی بەڕێوەبەرایەتی لێ بسەندرێتەوە بەپێی سیاسەت. بەڵام ئەم سیاسەتە کۆنە و لەلایەن کاک @Calak: نووسراوە وەختی خۆی کە بەڕێوەبەران ھێشتا کەم بوون. ئێستا لە ویکیپیدیاکانی تر وەک ویکیپیدیای ئیتالی ماوەکە کەم کراوەتەوە بۆ ٦ مانگ، بە ھەمان شێوە لە ویکیدراوەش کەم کراوەتەوە بۆ ٦ مانگ. پێتان چۆنە ئەگەر ئێمەش کەمی بکەینەوە بۆ ٦ مانگ و ٨٠ دەستکاری؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٠١:٤٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە مامناوەند بوو Épineی بەڕێز. ئەمانەی کە بۆ نموونە ھێناوتەوە کۆمەڵگایەکی گەوەرەیان ھەیە و دەبێ ئاماژە بە ویکییەکانی تریش بکرێ. ھەر ئێستا لە ویکیی فارسیدا تەنیا یەک دەستکاری لە ساڵدا دانراوە. ئەگەرچی ویکی ئێمە زۆر لە ھی ئەوان بچووکترە بەڵام سیاسەتەکەی ١٠٠ ئەوەندە قورسترە. من لە ویکیی فارسیدا کە بەڕێوەبەرم بەشداریم یەکجار کەمە بەڵام ئەوان ڕێز دەگرن لە تەجرەبەی بەڕێوەبەرەکانیان. بۆیە دانانی سیاسەتی توندوتیژ بەتایبەت بۆ کۆمەڵگای ئێمە کە بچووکە تەنیا ئاکامەکەی لەکیسدانی بەکارھێنەرانی بەئەزموون دەبێ و دەستکەوتێکی تری نابێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٩، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باش تێنەگەیشتم! مەبەستت ئەوەیە گەر لە شەش مانگدا ھەشتا دەستکاری نەکات، مافەکەی لێ بسەندرێتەوە؟ گەر بەڵێ، با ئێمەش بیکەین نەک لەبەرەوەی خوانەخواستە ڕقم لە بەڕێوەبەرێک بێت، تەنھا و تەنھا دەڵێم با بەڕێوەبەران چالاکتر بن و جیاوازییەکیان لەگەڵ بەکارھێنەرانی ئاسایی ھەبێت (ئەمە ھەڵبەتە چالاکییەکانی پێشووتریشیان بەرز دەنرخێنم). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٣٢، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: بەڕای تۆ پێویست دەکات کەسێک مافی بەڕێوەبەرایەتی ھەبێت ئەگەر لە ماوەی شەش مانگ نەیتوانی ھەفتا بۆ ھەشتا دەستکاری ھەبێت؟ بەڕێوەبەری بێچالاکی چ سوودێکی ھەیە، و بۆچی ئەگەر کۆمەڵگەی ئێمە بچووک بێت دەبێ بەڕێوەبەران بێباک و ناچالاک بن؟ وە بەڵێ @ئارام بکر: ئەوە مەبەستمە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:١٥، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتار بە کورمانجی

سڵاوتان لێ بێت @Calak: @Kushared: @Serchia: ڕێم لە پۆلی وەتارەکان بە کوردیی باکووری کەوت کە چەند وتارێکی بە دەقی کوردیی باکووری تێدا نووسراوە. بەپێی سیاسەت چییان لێ بکەین؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٤، ٢٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێمە تا ئەمڕۆ ئەم وتارانەمان نەسڕیوەتەوە و تاگێکمان لێداوە کەسێک شارەزا بوو بەم شێوەزارانە بیکاتە سۆرانی. من خۆم ناتوام لێرەدا وەک کوردێک دژایەتی شێوەزارەکانی تر بکەم و بڵێم چون سۆرانی نی کەوابوو مافت نییە کوردی بنووسی.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٥، ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستییەکەی منیش لەگەڵ سڕینەوەیان نیم و پێم باشە کەسێک بێت و بیانکاتە سەر شێوەی سۆرانی، کە ئەو توانایە لە خۆمدا نابینمەوە ئەگینا ئەمکرد. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٤، ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چەند ساڵە کەس نەیکردووە و ھەزار ساڵی تریش کەس خۆی لێ نادات. ئەمە دەکەوێتە ژێر پێوەری و٢ ھەرچەند شێوەزارێکیش بێت بەڵام ئێمە ویکییەکانمان جیایە بۆیە پێویستە بگوازرێنەوە سەر ئەوێ و لێرە بسڕدرێنەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٠٣، ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ لابردنیانم، ئەم ویکیپیدیایە نوێنەرایەتیی کوردیی سۆرانی دەکات وەک زمانێک، نەک دیالێکتێک. سەرچیا‏١١:٢١، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سکاڵا دژی @Épine: ساردکردنەوە

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

بەڕێوەبەرانی بەڕێز @Calak:، @Kushared:، @Serchia:، @Aza:، @ئارام بکر:، تەماشای وتووێژی بەرنامەسازیی تەنخوازبکەن. چەن خێرا گەشتینە ئەوەی کەسێک دەرگای دەرەوەی نیشان بدرێ. دیارە شتەکە یەک جار نەبوە، من لێرە زۆر بە دڵی پاک قسەم کردوە و ئەوکات بابەتەکە تەواو جیاواز بوە. بەڵام دیارە قسەکانی ئەو چەنە ناخی خۆی تیا دەر ئەکەوێ، چەن حازرە دەرگا نیشانی بەکارھێنەر بدات. بۆیە:

  1. ئایا دەرگای دەرەوە نیشاندان ئیشی بەڕێوەبەرە؟
  2. ئایا ئەگەر یاسا ھەبێت ئەمە گەورە پێشێلکاری و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات نیە لەلایەن @Épine:ەوە؟ وابێ یان وا نەبێ،
  3. تکایە ئاماژە بە یاساکە بکە و ڕای خۆت دەربڕە.

من نەک سارد نابمەوە، وە ناشمەوێ کەس سارد بکەمەوە، بەڵام ئەوەی ئەو بانگەشەی بۆ ئەکات من جێبەجێی ئەکەم و ناھێڵم کەسێک خۆی بکاتە خاوەنی ویکیپدیا. [ئەمە] نمونەی وتاری ئەدمین ئێپین'ە کە تەنھا سەرچاوە و وێنەکەی جیاوازە لە یەکەم گلەیی لە وتاری "بەرنامەسازیی تەنخواز". لە کۆتاییدا، تاقەتی درێژدادڕیم نیە و ئەچم دوو وشە زیاد ئەکەم. --هیوا (لێدوان) ‏١٩:٢٠، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو،(ھەرچەندە خۆشم تەواو ئاگام لە بابەتەکەیە) بەڵام شتێکی ئاسایییە، و ئەمە دەمەقاڵێی یەکەم نییە و ڕەنگە کۆتاش نەبێت. بەھەرحاڵ، نازانم مەبەست لە سەندنەوەی مافی بەڕێوەبەرایەتی بێت یان بەربەستن، ھەرچییەک بێت من   دژی دوورخستنەوەی ھەر بەکارھێنەرێکم کە دەستکاریی باشی کردبێت. Épineیش یەکێکە لە بەکارھێنەر و بەڕێوەبەرە چالاکەکان (کە بەڕاستی من دەڵێم «ئەگەر ویکیپیدیا کورسییەک ببێت، Épine قاچێکی کورسییەکەیە». لەوەتەی من ھاتوومەتە ناو ویکیپیدیاوە ئەو چرکە بە چرکە ئاگای لە من و بەکارھێنەرانی تریش بووە. تکایە با کێشەکە لەوە زیاتر گەورە نەبێت. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٥، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ھیوا: ئینجا ئەمە مەعنای چییە ئەم وتارەت ھێناوە لێرە داتناوە؟ لایەنی کەم وتارەکەی من سەرچاوەی ھەبووە و سیاسەتی سەلماندنیبوونی پێشێل نەکردووە. ھەموو ئەوانەی ئێرە دەزانن کە من چیم بۆ ویکیپیدیا کردووە و مادام ھاتوویت کارەکانی من بەراورد بەوانەی خۆت دەکەیت، حەزەکەم خۆم لێرەوە پێت ڕابگەێنم کە کۆی دەستکاری و وتارەکانت بەقەدەر تاقە وتارێکی من سوودبەخش نەبووە بۆ ویکیپیدیا. چوویت گەڕاویت بەناو کۆلکەوتارەکاندا تاکوو دانەیەکت دۆزیوەتەوە تاکوو لێرە وەک نموونە بەکاری بھێنیت. دوای ئەوە مەبەستت لەم سکاڵایە چییە؟ بەحساب دەتەوێت بە کوێ بگەیت؟ ئینجا ھەر باسی نووسین دەکەیت وەک ئەوەی لە بەشداربووەکانی تر دەستکاری و کارت زیاتر بووبێت؛ ھەژمارت لە ٢٠١٢ەوە کردۆتەوە تازە بە تازە خەریکە دەگەیتە ١٠٠٠ دەستکاری. ھەموو ساڵی ٢٠١٧ تۆ ٥٨ دەستکاریت ھەبووە، وا ٢٠١٨ ڕۆیشت ئینجا ١٣٢ دەستکاریت ھەبووە. بە پێچەوانەی تۆوە، من ڕێزی بەشدارییەکانی ھەموو بەکارھێنەران دەگرم بەڵام من لەجێی تۆ بوومایە لەڕووم نەدەھات ئەم بەراوردە بکەم. من بۆیە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ھەڵبژێردراوم چوونکە کۆمەڵگە متمانەیان ھەبووە کە دەتوانم کارە بەڕێوەبەرییەکان ڕابپەڕێنم، ئەوە ٢٠١٧ بوو. زۆر درەنگ کەوتوویت. لە کۆتاییشدا، ھەمووان سەیری لێدوانەکەی من بکەنەوە دەبینن کە ھیچ کێشەی نەبووە و ھەق بە من بووە، ھاتوویت بە ١٢٥ پەڕە و ١٧٠ دەستکارییەوە ڕەخنە لە من دەگریت، ڕوونە لەو ١٢٥ پەڕەیە سەردانی کەمیانت کردووەتەوە بۆ چاکسازی.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٢٠، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
رێز لە گشت بەکارھێنەرانی ویکی دەگرم. جا بەکارھێنەرێکی ئاسایی بێ بەڕێوەبەر بێ یان ھەر مافێک کە ھەیبێ. خۆبەخۆ بەڕێوبەر بوون ھیچ ئیمتیازێکی نییە لەسەر ئەو کەسانەی وا بەڕێوەبەر نین. ھەموو یەکسانن. ماوەیەکی زۆر دوو بەکارھێنەر و بەڕێوەبەر لێرە بوون من ئەو دەم نەبووم. زۆر زەحمەتیان بۆ ویکی کێشا. دوایی ئەوان دیار نەمان من ھاتم و بووم بە چالاکترین ئەندامی ویکی و گەڵێک دەستکاری و خزمەتم بە ویکی کرد. دوای منیش کە برایانی تر ھاتوون و ئێستا زۆر لە من چالاکترن.
جا مەبەست ئەوەیە ئەم ھاتن و چوونانە ھەر بوون و ھەر دەبن. ئەمڕۆ ھەین سبەینێ نین، ساڵێک ھەین دوو ساڵ نین. ھەر ئاوایە و بەشداریی لەم پرۆژەیەدا دڵخوازانەیە. ھەر کەس حەزی کرد دەتوانێ بیکا و ھەر کەسیش نەی کرد نەی کرد. ئەمە کە بڵێین من ئەوەندەم دەستکاری بووە یا تۆ ئەوەندە دروست نییە و ھیچ شتێک ناسەلمێنی. زۆر کەس دەبینم بەشداریی زۆر لە من کەمترە بەڵام زۆر لە من شارەزاترە لە سیاسەتەکانی ویکی.
بەڕاستی بەکارھێنەر Épine ئێستا زۆر چالاکە و زۆر خەزمەتی بە ویکیی کوردی کردووە. خۆیشم دەزانم ھەر چی دەیکا بەپێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیایە. بەڵام ئەم دۆستە خۆشەویستەمان دەبێ بزانێ ئێستا ئێمە لەم جێگە و پێگەیەدا نین تەواوی سیاسەتەکانی ویکی موو بە موو بە ڕێوە بەرین. ئەم کارە لە بارودۆخی ئێستای ویکیی کوردیدا تەنیا ئاکامی پێچەوانەی دەبێ. کەسێک وا دێتە ویکیی کوردی بۆ یەکەم جار و یەکەم وتاری خۆی دەنووسێ داخۆم چ لەم سیاسەتە دوور و درێژانەی ویکی دەزانێ؟ کوا دەزانێ پەڕەی وتووێژ چییە؟ چو زانێ پینگکردن چییە؟!
ئەمە کابرا شتێکی نووسی ئێمەش خێرا تاگێکی سڕینەوەمان لێدا بەڕاستی ئەمە کوا یارمەتیی ویکیپیدیا دەدا؟ بەم جۆرە کابرا ڕادەکا. دەبێ وردەوردە ئیجازە بدەین بەکارھێنەر لەگەڵ سیستم ئاشنا بێ، بێت و بڕوات دەستکاری بکات بزانێ چی بە چییە. تەنانەت دەبێ خۆمان ماوەیەک جەوری بەکارھێنەر بکێشین. من پێم وایە لە بارودۆخی ئێستای ویکیی کوردیدا بەڕێوەبردنی وشک و توندی سیاسەتەکان قازانجێکی نییە ھیچ، بگرە زەرەریشی زیاترە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٦، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو ھەرچەند من چەند مانگێکە چالاکییەکانم زۆر کەمبۆتەوە بەڵام لەبەرئەوەی تاگگرام قسەدەکەم لەسەر بابەتەکە. من ھەڵە لەھیچ لایەنێکتان ناگرم بەڵام کاک ھیواش ھاتووە چالاکی بکات شایەنی دەستخۆشی و ھاندانە بەتایبەت لەبوارەکەی خۆیدا پێویستە کەسانی ئەکادیمی بنووسن و ھانیان بدرێت لەویکی چالاکبن نەوەک ھەر دەستکارییەک بکرێت ھەلیان پێنەدرێت پەرەی پێبدەن. وە بەگشتی لەگەڵ قسەکانی کاک چالاکم کە نابێت لێرە گشت یاساکانی ویکیپیدیا و بەشە ئینگلیزییەکەی بەتایبەت جێبەجێ بکەین ڕاستە دەکەوینە ھەڵەوە بەڵام ئێمە ھەمووی ١٠ کەس چالاک نییە لێرە بەخۆشمەوە جا ئەگەر کەسێک بیەوێت چالاکبێت ناکرێت لەسەر یاساکان ساردبکرێتەوە و چەند دۆستێکی دیکەم ھێنایە ویکیپیدیا بەداخەوە ساردبوونەوە لەمەڕ یاساکان و وتووێژەکان چوونکە بەڕاستی بەشێکیان بۆ ویکیپیدیای کوردی زۆر قورسن! ئێمە لێرە نابێت تەنیا شەڕی ناونیشانی وتارەکان بکەین دەبێت شەڕ بۆ ناوەڕۆکەکان بکەین خۆم بەشێک لەوتارەکانم کۆڵکەن بەڵام بەتێپەڕبوونی کات بەکارھێنەری دیکە ھاتن و پەرەیان پێدا نموونە پیانۆ و پارتی دیموکراتی گەلان بەنموونە کەئێستا بەھیمەتی بەکارھێنەرانی دی و کاک ژیار خۆشی ئەوا گەیشتوونەتە ئاستێکی باڵا بۆیە بۆ وتارە تازەکان ھەلێکبدەن چالاکسازیان تیادا بکرێت. جارێ وتارەکان بادرووستبکرێن و گەورەبن ئینجا دەتوانین وتووێژی گەورە لەسەر ناوەکان بکەین و یەکلاییان بکەینەوە. Kushared (لێدوان) ‏١٠:٠١، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵام بۆ ھەردووک بەڕێز @Kushared: و @Calak: من ھەلێکی زۆر باش بە بەکارھێنەرانی نوێ دەدەم و ھەر کات بۆم ھەڵکەوێت یارمەتیم داون، بەڵام ڕوونە کە ئەمە بەکارھێنەرێکی نوێ نییە و دەبێت تاکوو ئێستا ئاشنای سیاسەتەکانی سەلماندنیبوون و ئاماژە بە سەرچاوە بووبێت. ھەر لەو پەڕەیەی کە خۆی دایناوە، بڕۆن سەیری مێژووەکەی کەن، تاگی سڕینەوە دانەندراوە، من دام نەنا چووم وتووێژم کرد، پێم وت ڕێی تێ ناچێت کەسێک خۆی وتارێکی دروست کردبێت و تاگی وتاری بێسەرچاوە لەو وتارەی خۆی دروستی کردووە بدات. ھەر ئێستا وا ١٠٠٠ وتاری بێسەرچاوەمان ھەیە، من حەز ناکەم لەمە زیاتر بن، سبەینێ زۆر سەخت ئەبێت و کەڵەکە ئەبێت بۆمان چاک ناکرێت. من لە پرۆژەمدایە تیمێک دابمەزرێنم لە داھاتوو کە سەرچاوە بۆ وتارە بێسەرچاوەکان زیاد بکات و زیاتر لە ١٠٠٠ وتاریش زەحمەتە! جا بۆ ھەر لێرەوە یەکجاری ھەوڵ نەدەین لایەنی کەم زۆربوونی ئەم جۆرە وتارانە ڕابگرین وەک پێمان چاک ناکرێت؟ من حەز ناکەم سبەی کە یەکێک زانیارییەک لێرەوە وەری گرتبێت خەڵک لایان جێی سیقە نەبێت. ویکی ئینگلیزی وای لێ ھات ئێستاش ھەر وا ناویان دەرکردووە. با لە ھەڵەی ویکیپیدیاکانی ترەوە فێر ببین، زۆربوونی وتار گرنگ نین و بایەخداری و پوختیان گرنگە. ھەرچۆنێک بێت، سوپاسی لێدوانی ھەردوو لا دەکەم. ھەڵبەت منیش لێرەدا کەمێک لە وتووێژەکەمدا ناشارستانی دەرکەوتووم کە بە مەبەست نەبووە. من بەخێرھاتنی ھەموو دەستکارییەکان دەکەم، بەڵام دەستکارییەک و وتارێک سەرچاوەی نەبێت، من دەیانسڕمەوە بەو وتووێژەی لەسەر وپ:پسخ کردبوومان، خۆشتان دەزانن وپ:پێشنیاری سڕینەوە سیاسەتەکەی زۆر نەرمترە لەچاوە سخ. ئەگەر لە ماوەی پێدراودا بەکارھێنەر سەرچاوەی زیاد کرد، سەر سەر و سەر چاو ناسڕدرێتەوە! شتەکە ئەمەنە زەحمەت نییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٣٦، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە Épine بۆ ھەوڵ و تەقالای لە ویکیپیدیای کوردیدا، پێم وایە ئەبێ تۆزێ سەبوورتر بێ لەگەڵ بەکارھێنەرانی تردا. بە لای منەوە ئەوە کە وتار بە کوردییەکی باش نووسرابێ گرنگترە لەوەی سەرچاوەی بێ. وتار ئەبێ سەرەتا کوردی بێ دوایی باقیی شتەکان. زۆر وتار ھەن سەرچاوەشیان ھەیە بەڵام کە ئەیخوێنیتەوە ھەر کوردی نییە. بۆ نموونە سەیری ئەم وتارە بکەن. دەی ئەمە کەی کوردییە؟!--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٤٥، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ ئازا، کوشەیەرد، چالاک و ئارامیش. زانست مرۆڤ بچوک ئەکاتەوە. ئەچمەوە لای ناوەڕۆک. --هیوا (لێدوان) ‏٠٩:١١، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ڕێزی بۆچوونەکەت دەگرم بەڵام سیاسەت ھەیە کە دەڵێ بۆ سەلماندنیبوون دەبێت سەرچاوە بدرێت. ھەردووک لەمانە یەکسانن، گرنگە کوردییەکی باش بێت و سەرچاوەشی ھەبێت. لەکۆتاییدا ئەم بەشە دادەخەم چوون بەکارھێنەری سکاڵاکار ئامانجەکەی ڕوون نییە و دیار نییە ویستویەتی چی بکات و ئەنجامی ئەم سکاڵایە بەکوێ بگات.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٣٧، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
دیسان ئەیکەمەوە، @Calak:، @Kushared:، @Serchia:، @Aza:، @ئارام بکر:. دەستکاری سەقەتی کردوە.

  1. جاڤاسکریپت یەک وشەیە لە کەون.
  2. ژیار، تۆ بایی تورێکی کەلار لە تەکنۆلۆجیا نازانی دەست ھەڵگرە.

چارەسەری ئەکەن یان ویکیپیدیا ھی کاک ژیاری فەیلەسوفە؟ --هیوا (لێدوان) ‏١٠:٥٩، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ھیوا: پێشووتر لە وتووێژ:ئێکس بۆکس وەن باسی وشەی ھاوشێوەی ئەمە کراوە. وشەکە نووسراوە JavaScript کە دوو وشەی جیان بەوپێیەی یەکەم پیتی ھەردووک وشەی لێکدراو بە کاپیتال نووسراون. بەسە خۆت شەرمەزار مەکە، نیوەی ئامرازەکانی ویکیپیدیای کوردی من پەرەم پێداون. بەڕاستی من لەجێی تۆ شەرمەزار بووم بۆت. کردەوەکانت ناشارستانی و تێکدەرن و کۆمەڵگەی ویکیپیدیا دەشێوێنێت. ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بیت لە پەلاماردان و ھێرشکردنە سەر من، ئەوا دڵنیا بە بەربەست دەکرێیت. کە گواستنەوەیەک کرا و بە پێچەوانەی باوەڕی تۆوە بوو، لەجیاتی ئەوەی شەڕە دەستکاری بکەیت، لەسەر پەڕەی لێدوان وتووێژ بکە. لە ھەموو لایەکەوە بە ڕاست و چەپدا سیاسەت پێشێل دەکەیت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٢٢، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: چیت لە دەست دێ بیکە. شەرمەزار دیارە کێیە. چاوەڕێکە بزانم ئەوانی تۆیان کردوە بە ئەدمین ئەڵێن چی تا بیبەم بۆ شوێنی خۆی. جارێکی تر، بەقەد تورێکی کەلار لە جاڤاسکریپت نازانیت.--هیوا (لێدوان) ‏١١:٢٤، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھاوڕای کاک چالاک و کاک محەممەدم. ھاتنیشم بۆ نێو ئەم وتووێژە، نە بۆ لایەنگرییە، نە بۆ دادوەری. من و چەند برادەرێکی دی کە لێرە بەڕێوەبەرین، تەنیا بۆ خۆتەرخانکردنی زیاترە بۆ ویکیپیدیا، نەک ئەوەی پلەمان بەرزتربێت لە بەکارھێنەرانی ئاسایی. گەر ویکیپیدیاش ئەو دەسەڵاتەی پێدابام کە کەسێک دەربکەم یان سزای بدەم، من ئەو کارەم نەدەکرد. بۆ ویکیپیدیا، بەتایبەت ویکییە بچووکەکان، یەک بەکارھێنەر سەرمایەیەکی گەورەیە، تەنانەت گەر زۆر بەکەمیش بەشداری بکات. بە کورتی و بە کوردی، بۆ کۆتایی ھێنان بەم وتووێژە، من پێشنیازی ئەوە دەکەم؛ لە سیاسەتی سڕینە و دانانی سەرچاوەکان گۆڕانکاری بکەین. بەشێوەیەک بۆ ھەر وتارێکی ناتەواو، لانیکەم حەفتەیک دەرفەت بدرێت بۆ چاککردنی کێشەکان. ئاگادارکردەوەی نووسەری بابەتیش لە ھەڵەکانی وتارەکەی بەشێوەیک بێت، نەبێتە ھۆی حەپەسان و ساردبوونەوەی لە بەشداریکردن لە ویکیپیدیا. سەرچیا‏١١:٣٩، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: کەس باسی سڕینەوەی نەکردووە. وتاری ئەم بەکارھێنەرە نەسڕدراوەتەوە و تەنیا ئاگادار کراوەتەوە، و سڕینەوەی پێشنیارکراو خۆی سیاسەتی مانەوەی وتاری یەک حەفتەیە. کێشەی ئەم بەکارھێنەرە لەمانە دەرچووە و ئێستا دەستی کردووە بە ھێرش و وتووێژی ناوزڕێن. ئەگەر ئاگاداری ھەڵسەکەوتی نەبێت بەپێی سیاسەتە ناوبراوەکانی پێشوو، من بەربەستنی لە ئەستۆی خۆم دەگرم.--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٤٤، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دوا ھۆشیاریش ھات بینوسە.—هیوا (لێدوان) ‏١٤:٠٢، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس کاک @Serchia: بۆ ڕادەربڕینەکەت. @Épine: ئەمە سڕینەوە نیە چیە؟ بە چ یاسایەک داوای سەرچاوە ئەکەی؟ بزانم لە کوێ نوسراوە. دەنا یاساکان جێبەجێ بکە و تەواو. ئەویش چی FreeBSD کە سێرڤەرەکانی ویکیپدیا ئەبات بەڕێوە. هیوا (لێدوان) ‏٠٤:٤٢، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @ھیوا: وپ:ئبس داوای ئەوەمان لێ دەکات کە سەرچاوە بۆ وتارەکانمان دانێین، بەڵام لە حاڵەتێکدا کە بە مانای وشە سەرچاوە نەبوو، ئەوکات دەتوانین تاگی {{بێسەرچاوە}}ی لێ بدەین. بۆ نموونە یەکەم وتاری من پێڕستی ڕادیۆکانی کوردستان بوو کە تەواوی ئینتەرنێتیش سەروبن بکرێت سەرچاوە بۆ ئەم وتارە نادۆزێتەوە (کە وتارەکە پاسیشدرا و زۆر پێی خۆشحاڵبووم). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٥، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
ئەوە ئەزانم ڕۆحەکەم، باسەکە شتێکی ترە. کام یاسا ئەڵێ ئەتوانی بەکارھێنەر ناچاری شت بکەی. تاگی سڕینەوەکەی لێ بدە و تەواو. ئەگەر حاڵی نەبووی کاتی زیاتری ھەموومان بگرم. سوپاس هیوا (لێدوان) ‏٠٩:١٦، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
ژیار خۆی بە خاوەنی ویکیپیدیا ئەزنێ و کەستان ھیچتان نەوت کە وتی ئەو ۲٠ھەزار دەستکاری ھەیە. ئیتر سکاڵا لای ئێوە ناکەم ھەرچەن چاوەڕێی دوا قسەی کاک چالاک ئەبم. لەگەڵ ویکیمیدیا پەیوەندیم ھەیە و لەسەر قسەی ئەوان جارێ لەگەڵ محامی قسە ناکەم. بەڵا سورم لەسەر ئەم سکاڵایە تا باند کردنی من یان گۆڕینی دەسەڵاتی ژیار. هیوا (لێدوان) ‏١٦:٠٤، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھاوڕێیان، توخوا تەواوی کەن، بەڕاست لە تام دەرھاتووە. لای ھیچکامتان ناگرم، بەڕاستی ئەو ماوەیە لێرە بووم، دڵم تەنگ بوو، بە ھەموویەوە لێکی دەیەوە ناگاتە پێنج شەش بەکارھێنەری چالاک لە ویکیپیدیا، ئەوانیش ھەر خەریکی شەڕن. Şûşe وتووێژ ‏١٦:١٦، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هاوڕێیان، تکا دەکەم ئەم ناکۆکییەتان ئاسایی بکەنەوە و مەهێڵن ببێتە بەربەست لەبەردەم ئەو ئامانجە جوانەی لێرەن بۆی. من هەردووکتان وەک دوو هاوڕێی خۆشەویست دەبینم و بەبێ هیچ لایەنگرییەک قسەدەکەم بۆیە پێم وایە هەردووکتان حەساسێتتان بەیەک هەیە، هەندێک ئارامی بکەنەوە چوونکە گەلێک دڵتەنگ دەبین گەر کامێکتان سارد ببنەوە. کاک ژیار بەڕێوەبەرێکی لێهاتوو و شارەزایە و من گەلێک هاوڕام لەگەڵی کە یاسا دەچەسپێنێت بەبێ چاوپۆشکردن لە ناوەڕۆک، ئەگەرچی لەدڵی خۆمەوە هەندێک جار پێم وایە کەمێک وەک Authority مامەڵە دەکات بەهۆی پلەکەیەوە، بەڵام ئەمەندە جێ دەستی دیارە کە من لەلای خۆمەوە باز دەدەم بەسەر ئەوە بابەتەدا، وەک چۆن دڵنیام منیش گرفتێکی لەو شێوەیەم هەیە و و ئەویش چاوپۆشی دەکات لەپێناو بەردەوامبوونی ئەم شوێنەدا. کاک هیوا ئەندامێکی جێدەست دیارە کە گەلێک خزمەتی بە ویکیپیدیا کردووە و گەلێک خەمخۆرییەتی، ئەگەرچی پێم وایە هەندێک جار زۆر تووڕە دەبێت بەڵام دەکرێت چاوپۆشی لەهەندێک هەڵەی یەکتر بکەین. تکا دەکەم کێشەکانتان مەکەن بە تاکەکەسی و لەڕقی یەکتر کارمەکەن چوونکە گەر هەموو وابکەین ئێرە پێش ناکەوێ. من لای خۆمەوە ئامادەم خزمەتی هەردووکتان بکەم بۆیی تووشی ئەو گرفتانە نەبنەوە. لەگەڵ‌ خۆشەویستییم. --◂ برووسک وتووێژ‏١٦:١٩، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
لانی کەم دوو کەس کە ئەدمین نین هەوڵ ئەدەن کێشەکە چارەسەر بکرێت. شوشە خان، کاک برووسک، تەحەدا ئەکەم ئەگەر سۆفتوێرێک هەبێ نیشانی بدا سەرچاوە بەرامبەر بابەت، ئەگەر لە ٥ی سەرەوە نەبووم، بۆخۆم نایەمە ئێرە و ملم ئەشکێنم. کەچی تەق لە دەرەوە هاتمەوە بەردەوام بم لەسەر عەبدولعەزیز کە بە درێژی لەسەریان ئەنوسم لە بڵاگەکەم، فڵق کاک ژیار مافەکەی لێسەندووم. چی وایکرد ئەو مافەی کاک چالاک لانی کەم ٣ ساڵ پێش ئێستا بەمنی داوە ژیار لە منی بسەنێ "تا زیاتر شارەزای یاساکان" ببم؟ کاک بروسک بزانە چی ڕوویداوە و بزانە بۆچی "زۆر توڕە" ئەبم. "کەمێک وەک Authority مامەڵە دەکات بەهۆی پلەکەیەوە" کەمێک؟ یان تەواو بۆتە خاوەنی ویکیپیدیا. سەدجاری تر ئەیڵێم ئەو کوڕە ڕێگرە لەوەی خەڵکی تازە بێن، دەنا چاک ئەزانێ بابەتی سوپاسکردن بۆچی لە ٢٠ هەزار دەستکاری ئەودا نیە و لە ١٥٠٠>ی مندایە؟ هیوا (لێدوان) ‏١٦:٣٣، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەو دەبڵ کلیکە زیاد لە ١ سەعات لە ڕۆژێکدا بۆ من ئەگەڕێنێتەوە، توڕە نەبم کاک @Broosk:.هیوا (لێدوان) ‏١٦:٣٦، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە هیوا، من دووبارە تکا لە ئەزیزت ئەکەم کە ئامادەگیی پیشان بدەیت کە پەڕەیەکی نوێ لەگەڵ کاک ژیار هەڵبدەیتەوە، ئەوە هەموو داوای منە بۆ هەردووکتان. دەنا دڵنیام گەر لێ بگەڕێین بە دەیەها ڕێگەی تر هەیە ئەم گرفتەتانی پێ یەکلایی بکەنەوە بەڵام ئەوەی دڵنیام لێی هیچییان لە بەرژەوەندی ویکی سۆرانی نییە بەدەر لەوەی لەگەڵ یەک پەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە، دەنا دڵنیام لە کارامەیی هەردووکتان لە بوارەکانی خۆتاندا. --◂ برووسک وتووێژ‏١٦:٣٩، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە @Broosk: با جارێ دەسەڵاتەکەم بداتەوە دەبڵ کلیک بکەم بۆ دەستکاری بابەت پەڕەی سپی نا ڕەش بکاتەوە لەگەڵی ئەبم بەڵام ئەبێ هەڵسوکەوتی بگۆڕێت نەک دوو هەفتەی تر دیسان دەسەڵاتم لێ بسەنێت. هیوا (لێدوان) ‏١٦:٤٤، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاھ! باوەڕ بکەن ئەم بەشە بە سەقەتی بۆ من بار دەکرێت (ئەوەندە درێژەی کێشا). تکایە با بەس بێت. من شارەزای ھەردووکتانم. من ئەزانم کاک هیوا وتارێک دروست دەکات و دوای ماوەیەک دێتەوە سەری، و دەشزانم کاک ژیار چۆن مامەڵە لەگەڵ پەڕەکان دەکات بە ڕەچاوکردنی سیاسەتەکان. و پێویست بە مەحکەمە و شتی وا ناکات و ئەوە بشکرێت ناوی ویکیپیدیاکەمان لەکەدار دەبێت ئەمە جگە لە زیانەکانی ئەنجامەکە. من دەڵێم لەمەودوا کاک هیوا ھەر وتارێکی دروستکرد و ویستی دووبارە دەستکاری بکات (ھەتا ئەوکاتەی سەرچاوە دادەنێت) با تاگی {{ئامادەکردن}}ی لێ بدات ھەتا تەواوی دەکات، ئەمەش ڕێگری لە دانانی تاگی سڕینەوە دەکات. و داواکارم لە کاک ژیار مافەکەی پێ بداتەوە و وەک جاران بەردەوام بین. ھیوادارم ڕێز لە وتەکانی بەندە و ئەو دوو ھاوڕێیەی سەرەوەش بگیرێت. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٦، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
کاکە @ئارام بکر: ئەمڕۆ لەسەر وتاری عەبدولعەزیز، کە تۆ زۆر باش پێکاوتە هاتمەوە (کەمتر لە ٥ سەعات) چاکی بکەم، دەسەڵاتەکەی لێسەندومەتەوە. دە جار گەڕام ئەو داڕێژم نەدی {{ئامادەکردن}}، سەیری وتاری ئینگلیزیم بکە بەکارم هێنا ئەو تاگە، نەمدۆزیەوە لە کوردی! ئەمە بە ئاشکرا خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیەتی و ئەبێ مافی بەڕێوەبەرایەتی لێ بسەنرێتەوە یان وریا بکرێتەوە لەوەی دەسەڵاتی بۆ ئەوە نەدراوەتێ شەڕی پێ بکات. هیوا (لێدوان) ‏١٨:٥٢، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوچی کەسمان نەبووە و ئەو داڕێژە بە سەقەتی نێوانویکی کرابوو، کە ئێستا چاکم کرد. دووبارە تکای گەڕاندنەوەی مافەکەت دەکەمەوە. و تکایە با لەمەودوا وەک پێشنیارەکەی من بڕواتە ڕێوە دڵنیاشم کەس زیانی بەر ناکەوێ بەوشێوەیە. دووبارە سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٨، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من تکا لە ھەردوو لاکە دەکەم شەڕەقسە دوایی پێ بھێنن. ھیوا بەکارھێنەرێکی بەئەزموونە، بەڵام ئەوەی بینیم لە بڕێک لە وتووێژەکاندا زمانێکی نەشیاوی بەرامبەر بە ئێپین بەکارھێنابوو. چاوەڕوان ناکرێ ھیچ بەکارھێنەرێک ئەو زمانە بەرامبەر بە کەس بەکار بھێنێت. Épineیش شارەزایی باشی لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ھەیە و چالاکیشە، بەڵام چەن جار پێم گوتووە کە ھەندێ جار ھاوڕای نیم لە چۆنییەتی تەفسیرکردنەوە و بەکارھێنانی پاڵیسییەکانی ویکیپیدیادا. جیاوازیی ڕا ئاساییە و نابێ ئەنجامی ببێ بە شەڕە-دەستکاری و شەڕە-فەرمان. ئەگەر بمھەوێ واز لە نەسیحەت و قسەی گشتی بھێنم و لێرە ڕێگەچارەیەک باس بکەم ئەوەیە کە تکا لە بەکارھێنەر ھیوا دەکەم کاتێک وتارێکی نوێ دەنووسێت کە تەواو نەبووە تاگی داڕێژە:ئامادەکردنی لێ بدات کە کەس تا ماوەیەکی دیاری دەستتێوەردانی نەکات. مافی پاسدەری خۆگەڕیش بدرێتەوە بە ھیوا. تکا لە بەکارھێنەر Épineیش دەکەم بە مودارای زیاترەوە لەگەڵ بەکارھێنەرەکان ھەڵسوکەوت بکات. لە ویکیی ئێمەدا زۆرێک لە بەکارھێنەران شارەزای سیاسەتەکان نین. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٤٣، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرە قسەی خۆمم کرد. ماف نادەمەوە پێی تاکوو سەرچاوە بۆ وتارە بێسەرچاوەکانی زیاد نەکات و لەمەودواش سەرچاوە بۆ وتارەکانی داھاتووی دانەنێت. ویکیپیدیا لەبەر دڵی کەس تێک نادەم، ھەرچیشی لەدەست ھات با بیکات، بەڵام لەناوخۆی ویکیپیدیا ھەڕەشە قبووڵنەکراوە. ئەوە بووە ٤ جار کە لەم شتە ئاگادارم کردۆتەوە. بەڕێوەبەرێک نەیتوانی بەربەستی بکات؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٠٦، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • لانی کەم سیانیان پێشنیاری چارەسەریان کرد "کەڵەگایەتی" ئەکەی
  • پێنج ئەدمین دژی قسەکانتن، دوایی قسەکانیان ڕیز ئەکەم.
  • ئاشکرایە خۆت بە خاوەنی ویکی ئەزانی
  • یەک لە وتارە سەرەکیەکانت بێ سەرچاوە بوو.
  • وتم سارد نابمەوە دیرە باوەڕ ناکەیت، تا سەر ئەڕۆم ئەبێ ئەو مافی بەڕێوەبەرایەتیەت لێ بسەنرێتەوە، بزانم چەقەنە و حەوبەرد قسەی بەڕێوەبەرە یان سەرجادە. هیوا (لێدوان) ‏٠٦:٣٦، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھیچ بەڕێوەبەرێک دژایەتی بۆ من نەناواندووە سکاڵا حساب بۆ نەکراوەکەشت بەڵگەیە لەسەر ئەمە. ھەوڵی خۆت بە، ئازادی. ئەو وتارەش ھی ٢٠١٥-١٦ بوو کە سەرچاوەم بۆ دانا دواتر. ھیچ شتێکت بەسەرمەوە نییە و من خۆم ئۆ-تی-ئاڕ-ئێسم، چاوەڕێم ببینم سکاڵاکەت بە چ درۆ و دەلەسە و بوختانکردنێک دەبەیتە پێشەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:٣٩، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەنە خۆت بە خاوەنی ئەزانی حیساب بۆ ۸ کەس ناکەی لێرە قسەیان کردوە، گەر ئەوە نرخاندنی سکاڵا و خەمی ویکی نەبێ چیە؟ ئاشکرایە چەن بارە: ئەبێ هەموو کەسێ خۆی بە خاوەنی بزانێت نەک بەس تۆ. ویکیپیدیا هی جیمی وەیڵز نیە نەک تۆ. چاوەڕێ بە. هیوا (لێدوان) ‏٠٩:٣٢، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دوا "وتووێژ": بڕیاری کوردی سۆرانی لە هەریەک لەو ٨ کەسە قەبوڵ ئەکەم بەڵام، ئەو مافەی چالاک بە منی دابوو چالاک ئەتوانێ لە منی بسەنێتەوە چونکە ئیشەکانم چەندین جار باشترن لەو کاتەی ئەو مافەم پێدرابوو. ئەو "نێوانگیری"ە ئەبەم بۆ ویکیمیدیای لەندەن. ئەمەش بۆچوونەکان دژت:
 
Log-user-rights-change
  • چالاک: "ئەمە کابرا شتێکی نووسی ئێمەش خێرا تاگێکی سڕینەوەمان لێدا بەڕاستی ئەمە کوا یارمەتیی ویکیپیدیا دەدا؟"
  • ئازا: "بە لای منەوە ئەوە کە وتار بە کوردییەکی باش نووسرابێ گرنگترە لەوەی سەرچاوەی بێ. وتار ئەبێ سەرەتا کوردی بێ دوایی باقیی شتەکان."
  • کوشەیەرد: "پێویستە کەسانی ئەکادیمی بنووسن و ھانیان بدرێت لەویکی چالاکبن نەوەک ھەر دەستکارییەک بکرێت ھەلیان پێنەدرێت پەرەی پێبدەن. وە بەگشتی لەگەڵ قسەکانی کاک چالاکم"
  • ئارام: "دووبارە تکای گەڕاندنەوەی مافەکەت دەکەمەوە. و تکایە با لەمەودوا وەک پێشنیارەکەی من بڕواتە ڕێوە دڵنیاشم کەس زیانی بەر ناکەوێ بەوشێوەیە." ڕای شوشە خان و کاکە برووسک دانانێمەوە بەڵام وەک وتم یەک لەو ٨ کەسە. سوپاسی هەر ٨یان ئەکەم چونکە من دروستکەری بابەتی سوپاسم و ئەویش هی "بەجێهێشتنی ویکیپیا". هیوا (لێدوان) ‏٠٩:٥٧، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من کە مافت پێ نادەم مەعنای ئەوە نییە کە ڕێزی ڕای برادەرانی ترم نەگرتووە. ئەوان دەڵێن بیدەرەوە چوونکە وەڕس بوون لەم کردەوە مناڵانە و ھێرشبەرانانەی تۆ، دوو دێڕت لەسەر «سوپاسکردن» نووسیوە کە مناڵێکی سەرەتاییش خۆی دەزانێ، من پرۆژەی ویکیدیاریم ھێنایە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی. ئەگەر ئەتەوێت بە شێوەیەک بیسەلمێنیت کە تۆ لە من باشترین، پێت ناکرێت و من ئەسڵەن ئەو یارییەشت لەگەڵ ناکەم. دووبارە بوختان و درۆت کردەوە و بانگەشەی ئەوەت کرد کە من خۆم وەک خاوەنی ویکی ناساندووە. وازمان لێ بێنە بڕۆ بەلای سکاڵاکەتەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٣١، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە حەق هەر حەق، بە ناحەق، ناحەقم وتووە لە ڕۆژێ بووم......

ئێپین گیان،@Épine: دەستخۆشیت لێ دەکەم و بەڕاستی کارەکانت جێی دەستخۆشین و دیارن، بەڵام، بەڵام، بەڵام، بۆ هەندێک شت لەگەڵت نیم، یەک هەڵسووکەوتت لەگەڵ بەکارهێنەره نوێکان [١]، دوو سڕینەوەی زۆرێک لە وتارە کورتەکان، لەبەر ئەوەی سەرچاوەیان نەبوو[٢] ڕێگایەکی باشتر لە سڕینەوە، چاکسازی و باشترکردنە، وتاری خوا ژنەت سڕیوە، ئی بەکارهێنەرێکی نوێ، من کە زۆرتر لە دوو ساڵە لێرەم هێشتاش ئەو سیاسەتانەم بۆ هەزم ناکرێت، دەتوانی پێی بڵێیت تۆ کە گۆرانی ئاریانات نووسیوە، وتاری ئاریاناش ئەگەر دەتوانی بنووسە چوونکە.... (هەر چەند ئێستاش ئەو سیاسەتە بۆ ویکی کوردی بە درووست نازانم و لە خوارەوەش داوامان کرد بگۆڕێت، نازانم بۆ کەس هیچ ناڵێت.) داوام لێت هەیە لەسەرەخۆتر بیت لەگەڵ هەموو بەکارهێنەران، نەک هەر نوێکان و هیوادارم لە گلەیی و سکاڵاکانی منیش تووڕە نەببیت و داوای لێبووردن دەکەم، خۆشم دەزانم لە سەرەوە باش نەدواوم و بۆیە دەستکاریشم کرد. دیسانیش داوای لێبووردن Şûşe وتووێژ ‏١١:٠٧، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Amine yousefi: ئەو وتووێژە ھیچ کێشەی نییە بەلای منەوە، ڕاستەوخۆ باسی کێشەی وتارەکانم بۆ ئەو بەکارھێنەرە کردووە. ئەگەر منتان وەک بەڕێوەبەر قبووڵ نییە، بفەرموون لەگەڵ @هیوا: دەنگدان بکەنەوە بۆ لابردنم، ئەگەر کۆمەڵگەکەم وەڕز کردووە چوونکە کارەکانم بە مەزبووتی و بێکێشە ئەکەم، زۆربەی دەنگی لەگەڵتان بۆ یەت، و منیش نەک دەست لە بەڕێوەبەرایەتی ھەڵدەگرم، ویکی کوردیش بە یەکجاری جێدێڵم. ئێستا من لە ویکی ئینگلیزی بووما ھەزار جار دەستخۆشیان لە چالاکییەکانم ئەکرد بەس لێرە ئەگرین پێم ئەڵێن «نا، کارەکان زۆر بە بێکێشەیی جێبەجێ ئەکەیت.»--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٢٥، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: من قەت مەبەستم دەنگ کۆکردنەوە بۆ لابردنت نەبووە و نییە، نازانم بۆ وا هەست دەکەیت. تۆم وەکوو بەرێوبەر قەبووڵە و دیسانیش زۆر دەستخۆشیت لێ دەکەم، قەتیش حاشای لێ ناکەم کە زۆر یارمەتی منیشت داوە و هەزار جار دەستت خۆش بێت بۆ هەموو کارەکانت، و دیسانیش یارمەتیت لێ وەردەگرم. ویکیپیدیا بە یەک کەس دەوڵەمەند ناکرێت، دەبی یارمەتی یەکتر بدەین، با بەجێی یەک ئێپین، سەد ئێپینمان هەبێت، بیری لێ بکەوە ویکیپیدیا سەد یان زۆرتر لە سەد کەسی وەکوو تۆی تیا بێت، ئەوانە لە ئاسمان نازل نابن و وردە وردە فێر دەبن، بەو شێوەی تۆ لەگەڵیان هەڵسووکەوت دەکەی گشتیان دەتۆرێن و نابنە ئێپین. Şûşe وتووێژ ‏١٢:٠٩، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
شوشە خان قەزاوەتەکەی کرد و سوپاسی ئەکەم. دیارە نەرمیەکانی شوشە خانیش سوودی نیە و ئاشکرایە خۆت بە خاوەنی ویکیپیدیا ئەزانی. چاوەڕێی کاک چالاکم بۆ دوا کردار/وتە. هیوا (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک چالاک پێویست ناکا وەڵام بنوسیت.هیوا (لێدوان) ‏١٧:٠٠، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]