وتووێژ:ئینسایکڵۆپیدیا

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناوی وتار دەستکاری

ھاوتای وشەی ئینسایکڵۆپیدیا لە کوردیدا بە کامە دەزانن؟ (ئاکامی ئەم ڕاپرسییە لە لۆگۆی ماڵپەڕیش دا بەرچاو دەکەوێت.) --ئاسۆ ١٢:٠٨, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

پێشنیارەکان:

  • زانیارینامە
  • زانستنامە
  • زانیننامە


ڕوونکردنەوەیەک: هەواڵان زانست و زانیاری و زانین لە هەمان کاتدا کە زۆر بە یەک نزیکن، جیاوازیشن:

  • زانست = science
  • زانیاری = information
  • زانین = knowledge

--Aza ١٢:٤٠, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)



  • زانیارینامە یان زانیننامە تەواوە... چونکو ئێمە لێرە زانیاری دەنووسین نەک زانست. زانست زۆر شتێکی جیاوازە.--barham ١٧:٢٧, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)


    • لەپێشدا ئەو دوو وشە لەیەک جودا بزانین، knowledge بە واتای زانست و information بە مانای زانیاری. بۆ باشتر شیکردنەوەی ئەم بابەتە، لە ویکی ئینگلیزی وتاری Encyclopedia دەخوێنینەوە:
«An encyclopedia is a comprehensive written compendium that holds information from either all branches of knowledge or a particular branch of knowledge»

واتە:...ئینسایکلۆپیدیا شتێکە کە زانیاری سەبارەت بە بابەتە جیاوازەکانی زانستی لەخۆ گرتوو....

خاڵێک ھەیە کە بابەتەکەمان بۆ زیاتر ڕوون دەکاتەوە. زانیاری بەو شتانەی دەڵێن لە کاتی ئێستادا، بە خێرایی یان بۆ بابەتێکی تایبەت پێویست دەبن. بۆ نموونە:
»چۆن ئیمەیل درووست کەم؟
»لە کوێ کتێبی ھەرزان بکڕم؟
»ئەم ئامێرە چۆن ھەڵ دەبێ؟

وەڵامی ئەمانە ھەموو لە بەشی زانیاری-دا دەبینرێتەوە لەو ماڵپەڕە، لەو کتێبە یان مانوالی ئامێرێک. بۆ نموونە ماڵپەڕی http://informationpedia.org چاو لێبکەن؛ شوێنێکە بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە کاتییەکان.

بەڵام زانست زۆر بەربڵاوتر و بەرامبەر کاتی بوونی زانیاری، ھەمیشەییە و سەبارەت بە ھەموو بابەتێکی تێدایە.
زانیاری بەھۆی مەبەستی بەکارھێنانەکەی، لە چەن ڕستەی لەیەک دابـــڕاودا(یا کۆمەڵێک ڕستەی دابـــڕاو) پێکدێت. بەڵام زانست لە قاڵبی وتاردا دەنووسرێت. بەمە دەکرێ بڵەین زانیارینامە نێوانی فەرھەنگۆک و زانستنامەیە. نەوەک فەرھەنگۆک کورت و پوختە، نەوەک زانستنامە شیکراوە. دوو وشەی زانست و زانیاری قەد لە ئینگلزیدا لە جێگەی یەک بەکار نابرێن و ھەروا لە کوردیشدا دەبێ ڕەچاوی ئەوە بکەین.MarMzok لێدوان-- ١٩:١٤, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

  • کاک مارمزۆک من پێم وایە خوێندنەوەی ژیانی کەسایەتییەک، دەربارەی کۆمپانیایەک، تێگەیشتن لە زاراوەیەک زانیارییە نە زانست. ڕاستە ئەو نموونانەی بەڕێزیشت هەر زانیارین بەڵام ئەوانە زیاتر دەچنە قاڵبی How To ـەوە وەک ماڵپەڕی eHow.com کە ئەویش ویکییەکە هەمووی لەسەر بابەتی چۆنێتی، چۆنێتی بەئەنجامگەیاندنی شتێک. من لەو ڕستە ئینگلیزییەدا وشەی زانست نابینم. وەک کاک ئازا وتی knowledge بە واتای زانین دێت. بەرانبەر وشەی ecyclopedia ـش زانیارینامە بە دروستتر ئەزانم وەک لە زانستنامە.--Ara Qadir ٢١:١٢, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
وەک برادەران باسییان کرد، ئێمە لێرە زانست نانووسین، بەڵکو زانیاری دەنووسین، بەبڕوای من وشەی زانیاریینامە زۆر درووست، لە زۆر فەرهەنگدا بەرامبەر Encyclopedia، وشەی زانیاریینامە دانراوە.

زانیننامە ـش بەهەڵە نابینم، بەڵام زانیاریینامە بەدرووستتر دەزانم. هەروەها ئەو خاڵەی کاک ئاراش کە باسی کرد زۆر گرینگە، خوێندنەوە ژیانی کەسێک فێربوونی زانستێک نییە یان زانستێکی نووسراو نییە. بژین --برووسک ٢١:٥٠, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)


  • برادەران بە بیروڕای من کێشەکە لەوەدایە کە مانا و جیاوازیی سێ وشەی science و information و knowledge بە باشی بۆمان ڕوون نییە. پێشنیار ئەکەم پێش ئەوەی درێژە بدەین بەم باسە ئەم سێ وتارە وەرگێڕینەوە بۆ کوردی: en:Science و en:Information و en:Knowledge سوپاس --ئاسۆ ١٢:١٥, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
  • زانست = science
  • زانیاری = information
  • زانایی = knowledge
زانیننامە تەواو ھەڵەیە. دروستە ئێرە زانیاری تێدایە بەڵام ھەموو زانیارییەک لێرەدا ناگونجێ. زانییارییەکان دەبێ زانستی بن. کەوابوو نە زانیارنامە مەبەست دەگەیێنێ نە زانستنامە. دەبی شتێک بێ لە نێوان ئەو دووانە.--Calak ١٤:٠٦, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
کاک چالاک ڕاست دەڵێت. جگە لەوە خۆ قەرار نییە کە حەتمەن شتێک بێت بە شێوەی [...نامە]. بیر بکەنەوە و وشەھایەکی دیکە دروست بکەن. لەوانەیە بتوانین وشەیەکی زۆر جوانتر پەیدا یان دروست بکەین.--Cyrus abdi ١٧:٤٨, ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
من لەگەڵت نیم کاک چالاک. ڕاست دەفەرموویت وتارێکی وەک ئەمە یان ئەمە زانستیین و بەشێوەی زانست نووسراون، بەڵام ئەی ئەمە یان ئەمە؟ زانستییبوونی وتاری کوردستات وەک نموونە یان ژیانی کەسێکی وەک فرانسیسکۆ تارێگا چییە؟ ئێمە گەر زانستیش بنووسین، هەمیشەیی نییە و هەموو وتارێکمان زانستیی نییە، زۆرترین ئەو وتارانەی دەنووسرێن لێرە زانیاریین. موسوعة بۆخۆی بڕێکی زۆر لەزانیاریی جۆراوجۆر. بژی -_برووسک ١٩:٤١, ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

گواستنەوەیەکی کاتی دەستکاری

برادەران وا دیارە لێدوان لەسەر وەرگێڕاوی کوردیی ئینسایکڵۆپیدیا بەم زووانە بە ئاکام ناگات. با تا ئەو کاتە بیکەین بە ئینسایکڵۆپیدیا و لۆگۆکەش بکەین بە «ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد». چی ئەڵێن؟ سوپاس --ئاسۆ ١٦:٤٠, ٢٣ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

لەگەڵ بەڕێز ئاسۆ ھاوڕێـــم. ھەڵبەت ئینسایکڵۆپیدیا بۆخۆی دەیتوانی ببێتە یەکێک لە ھەڵبژاردەکان. لە چەن لە زمانە گرینگەکان، ھەر لەو وشە کەڵکیان وەرگرتووە. ئێمەش تا ئەوکاتەی وشەیەکی گونجاو دەدۆزینەوە، با ئەمە بەکاربێنین.--MarMzok لـێدوان-- ١٨:٤٦, ٢٣ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

زانیارینامە چ گرفتێک دروست ئەکات؟ لەو پێناسەیەی سەرەوەدا وتراوە holds information... واتە زانیاری ھەڵئەگرێت.--Aza ١٠:١٨, ٢٤ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

زانیارینامە هێچ کێشەی نیە یان زانست نامە ، ئیتر بۆ ئەوە بنووسرێت ؟ جوتیار ١١:٥٤, ٢٤ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

ئەگەر "کاتی" بێت، منیش قەبووڵمە. مەبەستم وشەی ئینسایکڵۆپیدیا یە.--Aza ١٤:٥٥, ٢٤ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

ئەگەر کاتییە، ئەوا منیش لەگەڵم، هاوکات زانیارینامەشم لا پەسەندە. سوپاس. ئاراس

ئەرێ من سەرم لە کاتییە دەر ناچێ ! بۆ هەر رۆژەو ماڵپەڕەکە ناوێکی هەیە ، دووای مونەقەشە وا ناکرێت کە ئێمە شارەزایمان نیە لە زمانی کوردی پێم باشە بە کەسێکی شارەزا بوترێت وەک (دیاکۆ) ، زۆر سوپاس .جوتیار ١٩:٥٥, ٢٥ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

دیارە (ئینسایکڵۆپیدیا) واتا کۆمەڵێک زانیاری لە یەک یان چەن زانست. وا دەزانم لەم ڕستەدا جیاوازی زانست و زانیاری بە باشی دەرکەوتووە. ئینسایکڵۆپیدیا واتە کۆمەڵە زانیاری. من وشەی (زانیارینامە)م لەوانی تر پێ گونجاوترە، بەڵام بۆ خۆم ئەم وشەیەش پێشنیار دەکەم: (کۆزانیاری)

Aminijian (لێدوان) ‏١٤:١٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

وشەڕەتناسی دەستکاری

زۆر لام گرنگە لەسەر ئەم وشەیە ساغ بوینایەوە. وەک کابرا ئەڵێ حەزم لە ناوەکەیەتی. جا نازانم وەک کاکە @Calak: پێشنیاری کردوە وشەڕەتناسی بێت یان هەر وشەناسی بێت؟ ڕاستی زۆر کێشە نیە لام ئەگەر هەر ئەتیمۆلۆجی بێت، چونکە زانکۆکانی باشور (ئێراق) بە کوردناسی ئەڵێن کوردۆلۆجی و زۆریش پێیان خۆشە. بۆیە ئەگەر پاشگر ئینگلیزی (لاتین) بێت یان هەردوو وشە کەچەڵ حەسەن، حەسەن کەچەڵ ئەکات لای من. ئێوە چی ئەفەرموون؟ سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏١٢:٢٧، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

نا مام @هیوا: گیان. وشەڕەتناسی جیاوازە لەگەڵ وشەناسی. وشەڕەناسی لە وشەڕەت + ناسی پێکھاتووە. وشەڕەت وەکوو بنەڕەت یانی ڕیشەی وشە و ئێتمۆلۆژیش لە وشە ناکۆڵێتەوە بەڵکوو لە ڕیشەی وشە دەکۆڵێتەوە. وشەناسی زانستێکی ترە و بە ئینگلیزی دەبێتە Lexicology: is the part of linguistics which studies words.
ئەتیمۆلۆجییش نییە ئێتیمۆلۆجییە. دەزانم بەداخەوە لە باشوور حەز لە وشەی بیانی دەکەن بەڵام من حەز ناکەم. ئەمانە لە ویکیپیدیادا کێشە نین چون بە ڕەوانەکەرێک چارەسەر دەبێ یان دەتوانین لە خودی وتارەکەدا ئاماژەی پێ بکەین. کوردۆلۆجیش زۆر بۆ ئێمە کە کوردین عەیبە و لێرەش ھەر کوردناسییە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٤، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە چالاک هیوادارم ڕاکانت لەسەر خەڵکی "باشور" تۆزیک ناسک بکەیەوە، هیچ نەبێ شێرکۆ بێکەس خزمەتێکی کردوە گەر ئێمە نەمانکردبێت و کەسێکیش ناناسم لە یابان تا کالیفۆرنیا بەناو پاکستاندا تێپەڕییت کاریگەری سوقرات و ئەرستۆی لەسەر نەبێت یاخود پیتاگۆرس (فیساغۆرس). ئەمەیان کەسی بوو بۆیە ناچار بووم وەڵام بنوسم. ئەنجا
* وشەناسی کە لەوێدا هەیە هەڵەیە، ئەوە بەڕای من "زاراوەناسی"، وەک زۆرێک لە بابەتەکانی ویکی پێویستیان بە وردی و شارەزایی و سنگ فراوانیە. لەبەر ئەوەی Lexicology ئیش لەسەر بەکارهێنانی وشەکە ئەکات کە کاری فەرهەنگناسیە. ئەتیمۆلۆجی (بەڕای من ئێتیمۆلۆجی نیە :) بەزمەکەی دوێنێ) بۆخۆی کاری لەسەر مێژوو وە چۆنێتی گۆڕانی ماناکەی ئەکات کە ئەگەر تەشریف ببەیتە ویکی ئینگلیزی هەمان قسەت بۆ دەر ئەکەوێت بێ سەرچاوە قسە ئەکەم. بەڵام ئەمەت بۆ بەجێ ئەهێڵم لە کامبریج: زاراوەناسی، وشەناسی
* ئەنجا وشەڕەت ناسی، بنەڕەت دەزانم لەوێوە هاتوە و هێناومانە، من کێشەم لەگەڵ ئەوەیە ئایا زاراوەناسی و وشەناسی گونجاون بۆ lexicology و etymology
* بۆ مسەلەی ڕەوانەکەر ئەزانم، بەڵام ئەگەر من و ۱٠ کەسی تر کە لێرە کارێک ئەکەین ڕێ نەکەوین لەسەر هەندێ زاراوەی ئاوا گرنگ دڵنیابە زۆر شتی تر ڕوو ئەدات. ئەمە زۆر جیاوازە لە دمەڵ و سکەن و ئێتیمۆ یان ئەتیمۆ. هیوادارم کاڵتر و فراوانتر لە شتەکان بڕوانی.
ڕێزی بێ پایان. --هیوا (لێدوان) ‏١٣:٠٧، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کە ئەڵێم حەزم لە ناوەکەیەتی مەبەستم لە وشەی ئەتیمۆلۆجی نیە، مەبەستم ئەوەیە کە بوارێکی زۆر گرنگە و پێم خۆشە ناوێکی کوردی هەبێت بۆی یان ڕێک بکەوین لەسەر بەکارهێنانی زاراوەیەکی گونجاو. هیچی تر! نە حەزم لە چاوی شینە و نە قاوەی بەرازیلیش ئەخۆم. سوپاس --هیوا (لێدوان) ‏١٣:١١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
مام هیوا گیان جارێ با به کورتی وەڵامێکت بدەمەوە دوایی بە تەواوی لەسەری دەنووسم. زاراوەناسی (عەرەب دەڵێ علم المصطلحات) بۆ terminology گونجاوە. ئەو شتەی کە جنابت دەڵێی «ئیش لەسەر بەکارهێنانی وشەکە ئەکات کە کاری فەرهەنگناسیە» دەبێتە Lexicography.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٣٥، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
گیانت خۆش کاکە. تا تۆ دێیتەوە کەوابێ با من بۆت تەواو بکەم. کەوابێت لەوەیە lexicology = واژەناسی، وە terminology زاراوەناسی، وە بابەتەکەشمان etymology ئەبێ وشەناسی گونجاوتر بێت. کە تەبیعی تەنها هۆکاری کردنەوەی ئەم بابەتە لای منەوە لەگەڵ جەنابت لەسەر ناوەڕاستی وشەکە هات کە وشەڕەتــناسی بوو دەنا وشە+ناسی کێشەم نیە لەگەڵی بۆ etymology. سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏١٤:٠٣، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ڕۆشنایی ئەم ئاخاوتنەشەوە بۆخۆم ئەبێ graphy جیا بکەمەوە لە logy و بۆ گرافی = زانی بەکاربهێنم، وەک کاری کەسێک و شارەزایی، بەڵام logy وەک ناسی بەکار بهێنم کە وەک زانستی زانینەکە بەکاربێت بۆیە lexicography ئەبێت بە واژەزانی یاخود فەرهەنگزانی نەوەک فەرهەنگناسی کە دیسان بابەتەکە درێژ ئەکاتەوە و لەوەیە پێویستیش بێت درێژە بکێشێت. حورمەت--هیوا (لێدوان) ‏١٤:١٢، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
مام هیوا گیان بۆ کوێ ئاوا زوو تەواوی دەکەی؟ ئەم ھەوێرە ئاو زۆر دەبا! یەکەم پێم بڵێ واژە یانی چی لای ئێوە؟ چون لای ئێمە واژە = وشە.
دووەم من پێم وایە ناسی و زانی دروستە یەک شت نین بەڵام کارەکەیان یەکە. بۆ نموونە تۆ دەڵێی دەروونناسی (psychology) و دەروونناس؛ لێرەدا دەروونناس یانی کەسێک کە دەروون دەناسێ (ناتوانی بڵێی دەروون دەزانێ یانی ناتوانی بڵێی دەروونزان) بەڵام بە پێچەوانە دەڵێی کیمیازان ئەوە یانی کەسێک کە کیمیا دەزانێ (ناتوانێ بڵیی کیمیا دەناسێ یان کیمیاناس). وتم ئەمە لەبەر چاو بگری.--چالاک وتووێژ ‏١٦:١٦، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک چالاک، واژە لای من و لای تۆش (پەڕی ۹٠٤ی هەنبانەبۆرینە) یەکەم مانا واتە "گوتە" بۆیە وای لێ تێ ئەگەم کە وەک چۆن هەموو گوتراوێک ئەبێتە lexicon ئاوا هەموو واژەیەکیش مەرج نیە ببێتە وشە. بەڵام بۆ گرافی و لۆجی بۆ کاتێکی تر چونکە psychology و psycholog جیاوازن واتە دەروونناسی و دەروونناس جیاوازن و گرافی شتێکی ترە. بۆیە کاتێک کە ئەڵێین lexicography ئەمە ئەبێتە فەرهەنگزانی نەوەک فەرهەنگناسی/واژەناسی = lexicology. من ئەوەندەی لێ حاڵی بووم.--هیوا (لێدوان) ‏٢٣:٥١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک هیوا جارێ من باسی graphy و logy ناکەم چون نامەوێ لە باسەکەمان دوور بمەوە.
سەبارەت بە گرفتی «واژە» ئەمە دیسان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی برایانی باشوور فارسی نازانن (کە ئەوەش ئاساییە). ھەر لە ھەنبانەبۆرینەکەدا بەرامبەر بە واژە «کەلیمە» ھاتووە. کەلیمە (کە عەرەبییە) لە زمانی کوردیدا پێی دەڵێن «وشە» و لە زمانی فارسیشدا «واژە»ی پێ دەڵێن. زۆر جوانیش دیارە وشە و واژە ھاوڕیشەن و یەک شتن، یانی کلمة (عەرەبی) = واژە (فارسی) = وشە (کوردی). لای ئێمەش واژە ھەر بە مانای وشەیە خۆ ئەگەر بڵێی مانایەیکی تریشی ھەیە ئەوە ھیچ لە فارسی بوونەکەی کەم ناکاتەوە. جا باسی ئەوەی واژە بۆ lexicon گونجاوە یان نا جارێ بۆ دوایی چون دەمانەوە لەسەر etymology قسە بکەین.
باسەکە زۆر دوو و درێژ بۆتەوە ھەر بۆیە باشترە ئاکامێکی ھەبێ و تازە حەیفە وازی لێ بھێنین. من دەڵێم وشەناسی بۆ etymology گونجاو نییە چون etymology باس لە ڕیشە و پنجی وشەکان (origin, root) دەکا نە خودی وشەکە. یانی ھەر وەک لێرەدا نووسراوە: the study of the origin and history of words.
جا بۆ ئەمە وا باشە بەرامبەری وشەکە لە زمانە دراوسێکانمان تاوتوێ بکەین. لە فارسیدا بۆ ئەم مەبەستە ریشه‌شناسی ھاتووە کە مانای ڕیشە بۆ ئێمە ڕوونە (لە کوردیشدا ھەیە بە مانا پنج). یانی لە فارسیشدا ئاماژە بە ڕیشەیە نەک خودی وشە. لە تورکیدا دەڵێن Köken bilimi کە bilimi یانی زانست و Köken بە مانای origin یان rootـە. لە عەرەبیشدا کە دەڵێن تأثيل یان ھەروەھا تأصیل. کە تأصیل یانی Rooting. خودی وشەکە لە «أصل» وەرگیراوە کە لە عەرەبی و فارسیدا ھەر بە مانای origin یان rootـە.
لە زمانەکانی تریش دەتوانین کەڵک وەربگرین بۆ نموونە لە وێڵزیدا کە Geirdarddiadی پێ دەڵێن کە rddiad بە مانای originـە. یان ڤیێتنامی Từ nguyên học کە تێیدا nguyên بە مانای originalـە.
دەی لە کامەیاندا ئاماژە بە وشە کراوە؟ یانی لە ھەموویاندا گرنگایەتی بە ڕیشە (origin, root) دراوە نەک خودی وشە!
بەڵام شتێکی تر؛ ئەم زانستە (etymology) تەنیا باسی ڕەگ و ڕیشەی وشە دەکا نەک ھی ھەموو شتێک! کە وابوو نابێ بڵێی ریشەناسی دەبێ بڵێی ناسینی ڕیشەی وشە. کە ئەمە بە کورتی و بە جوانی لە وشەڕەتناسیدا ھاتووە. یانی وشەڕەتناسی نەک ئاماژە بە ریشەکە دەکا (وەک بەرامبەری تورکی و فارسی و عەرەبی و زمانەکانی تر) بەڵکوو ئاماژە بەوەش دەکا کە باس تەنیا لە ریشەی وشەیە.
جا ئیتر من لەوە زیاتر ناتوانم لەسەری قسە بکەم. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٢، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
هەرچەن من واژە لە "دەستەواژە"وە سەیر ئەکەم بەڵام مادام فارسی لێرە حەساسیەتێک دروست ئەکات و کەچی لە IPA کاریگەری تەواوی هەیە، کەوابێت نە وشەناسی و نە وشەڕەتناسیش نابێ بەکاربهێنین ئەگەر سەیری دەوروبەر و ێڵش و ڤیێتنامی و لە هەموی گرنگتر ئینگلیزی خۆشی بکەین چونکە وەک خۆت ئەڵێی "دەی لە کامەیاندا ئاماژە بە وشە کراوە؟". وە ئەگەر لە چاو لە تورک بکەین ناچار ئەبێ بنەڕەتناسی بەکار بهێنین یاخود ڕیشەناسی (تێکەڵی فارسی و تورکی) یا شتێ لەو جۆرە. ئیتر منیش وازی لێ ئەهێنم چونکە ئاشکرایە کە سەختە و بۆیە ئینگلیزیش خۆیان لاتینیەکەی بەکار ئەهێنن، یان ئینگلیزەکانیش "بەداخەوە حەز لە وشەی بیانی دەکەن". منیش ئەوەندە زیاتر لە توانامدا نیە. دەستخۆش زۆر شت فێربووم.--هیوا (لێدوان) ‏١٢:٣٤، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
من گرفتم نییە کاک هیوا با بنەڕەتناسی یان ڕیشەناسی بێ. من خۆم وشەڕەتناسیم دانەتاشیوە ھەتا بڵێم دەبێ ھەر ئەوە بێ بەڵام پێم وایە بە جوانی مەبەست دەگەیێنێ. یانی بە کورتی پێناسە ئینگلیزیەکەی لە خۆ دەگرێتەوە: the study of the origin and history of words (ھەم باسی ڕیشەیە (ڕەت) ھەم وشە) و لە زمانەکانی تریش دەقیقترە.
بەڵام پێم باشە ئەم لێدوانە ئاکامێکی ھەبێ و لە کۆتاییدا بە بەرامبەرێکی باش بۆ etymology بگەین. یان دۆستانی تریش ڕای خۆیان بنووسن کە کامەیان پێ باشترە: وشەڕەتناسی، بنەڕەتناسی یان ڕیشەناسی یان ھەر وشەناسیەکە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٧، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە چالاک کەوابێت من "ڕەگناسی" بە شیاوتر ئەبینم ئەمیش لەسەر پێناسە ئینگلیزیەکەی ئاماژەمان بۆ کرد + لە ڕێزماندا ڕەگ بەکارئەهێنین تا ڕیشە و بنەڕەت. سوپاس. تۆ گوتەنی با ئاخاوتنەکە لێرە بمێنێت تا میوانانی تریش ڕای خۆیان بنوسن. سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏١٣:٠٢، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لە داتاشینی وشەدا وشە داتاشراوەکە نابێ ئیبھامی (Ambiguity) ھەبێ. بڕوانە ھەنبانەبۆرینە یەکەم مەعنای ڕەگ نووسراوە «جۆگەی خوێن گوێزتنەوە لە لەشدا» کە بەمە دەڵێن: خوێنبۆری. بۆیە ڕەگناسی زیاتر من دەباتەوە سەر پزیشکی ھەتا زمانەوانی!--چالاک وتووێژ ‏١٤:١٣، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
دوو تێبینی بۆ کاکە هیوا و کاکە چالاک:
  1. « ڕەت » لەڕاستیدا هاوتای چین یا چینەیە...(بنەڕەت=بنچینە) ، بەداخەوە هەنبانە بۆرینە لێکدانەوەیەکی نادروستی کردووە، هەڵبەت ئەم هەڵەیە لە زۆر جێگەدا دووپات بووەتەوە. کەوابوو داڕشتنی وشەی [وشەڕەتناسی] بەو هیوایەی کە واتای (ڕیشە)ی تێدا بێ، هەڵەیە!
  2. وشەی «ڕەگ» لەبنەڕەتدا ئاماژە بەو پێکهاتە دەکا کە لە لەشی گیانداراندا ئاو و بژیوی ڕادەگوێزێ. جا چ لە ڕوەەکدا بێ یان لە گیانەوەراندا. وشەی ڕیشەش بە بۆنەی لێکچوونی بنی ڕوەک لە پرز و ڕیش ناو نراوە. ئەوەی لە ڕاستیدا مەبەستی ئێوەیە (ئەسڵ و سەرەتایە) ، واتە (بن) یا (بنج). بە بۆچوونی من وشەی بنوشە ناسی یان بنەناسی وشە دروسترە. بۆ وێنە دەتوانین بێژین ( هەر وشەیەک، بنوشەیەکی هەیە کە سەر بە یەکێک لە زمانەکانی دنیایە).

تێگەیشتن لە مەبەستی (بنوشە) بۆ هەموو کوردێک ئاسانە، کوردییە، تەواوە، خۆشە و لێبوونەوەی وشەی نوێشی ئاسانە. لە زمانی کوردیدا وێنەی ئەم وشەیە زۆرە وەک: (بنەباب، بنەتۆ، بناوان، بنلق و بنچڵ و... سپاس، ڕای خۆتان دەربڕن Aminijian (لێدوان) ‏١١:٢٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس بۆ تێبینییەکانت کاک ژیان. ئەگەر ڕەت بە مانای ڕیشە (ئەسڵ و سەرەتا) نەبێ ئەوە ناگونجێ. بەڵام دەبێ دڵنیا بین کە ھەنبانە بە ھەڵە چووە (منیش پێم وایە ھەنبانە ھەڵەی تێدایە بەڵام سەرەتا دەبێ دڵنیا بین و نابێ لەخۆوە بڕیار بدەین).
بن لە زمانی فارسیشدا ھەیە و دەڵێن بُن و تەنانەت لەو زمانەدا زیاتر بە مانای ڕیشەیە. بە بڕوای من بنوشەناسی خراپ نییە. لە جیات بڵێی ڕیشەی ئەم وشەیە دەزانی بڵێی بنوشەکەی چییە.
یان دەتوانین بڵێین بنواشەناسی کە بنواشە خۆی وشەیەکی کوردیە بە مانای ئەسڵ و سەرەتا. باشییەکەی ئەوەیە داتاشراو نییە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٥، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس کاکە چالاک، بە دڵنیاییەوە (ڕەت) هاوتای (ڕەگە)ی فارسی و (چین)ی کوردییە. لە پێکهاتەی وشەی (بنەڕەت)یشدا ئەمە بە جوانی دەردەکەوێ.
(بنواشە)واتە: (اساس)، (واشە)کەی پاشگرە و پێوەندی بە پاشوشەی (وشە)وە نییە، هەڵبەت (واشە ، وشە و واژە) لە یەک بنوشەن ، بەڵام لە وشەی باوی (بنواشە)دا مەبەست لە (واشە)، (وشە) نییە.Aminijian (لێدوان) ‏١٢:١٤، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
دەزانم تێیدا مەبەست وشە نییە. بنواشە خۆی یانی origin؛ یانی بۆ مەبەستی ئێمە دەست دەدا.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٥، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Aminijian: وا باشترە بنوشە بەرامبەرێک بۆ fa:بن‌واژهی فارسی و lexemeی ئینگلیزی. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٢، ١٤ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بەو دەلیلەی عەرزتانم کرد، من وشەڕەتناسی م پێ دروست نییە. لە کوردیشدا بۆ fa:بن‌واژهی فارسی و lexemeی ئینگلیزی ، وشەی "ڕەگ" بەکار هاتووە: " (ڕۆ) ڕەگی وشەکانی ڕۆیشتن، بڕۆ و ...یە" . بەڵام من بنوشەم بەو بۆنەوە پێ جوانە کە ڕاستەوخۆ ئاماژە دەکا بەو شتەی کە مەبەستی چەمکەکەیە و هیچ تێکەڵاوی و هاوبەشییەکی واتایی لە گەڵ هیچ چەمکێکی تردا نییە. سپاس! Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٤٦، ١٥ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aminijian: من جارێ باسی وشەڕەت ناکەم. ڕەگ کە جنابت فەرمووت بۆ ئاماژە بە کارە. یانی ڕەگ بەرامبەری fa:بن (دستور زبان)ە و جیاوازە لەگەڵ بن‌واژه و lexeme. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٥٧، ١٥ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: ئەی ئێوە باسی چی دەکەن! من بنوشەم دانابوو بۆ وشەی " وشەڕەت"، جەنابتان وتتان کە نە بنوشە بۆ lexeme باشە ، منیش عەرزتانم کرد کە بۆ ئەوە لە زمانی کوردیدا "ڕەگ" مان هەیە. ئەوە کە فارس "بن ما‌ضی و..." داناوە، ناوی زیادی کۆنە، دەنا بنوشە شاملی هەموو ئەمانە دەبێ و پێویست نییە دانە دانە ئاماژە بە جۆری وشەکە بکەین. نازانم لێم تێ دەگەی؟

Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:٠٥، ١٥ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aminijian: تێ دەگەم دەڵێی چی بەڵام شتەکە وا نییە. ئەم شتەی ئێمە پێی دەڵێین ڕەگ، لە زمانی ئینگلیزیدا پێی دەڵێن stem و جیاوازە لەگەڵ lexeme. بۆ نموونە دەڵێن present stem یان past stem و لە کوردی ڕەگی ئێستا و ڕەگی ڕابردوو.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:١١، ١٥ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ویکی ئینگلیزیدا: en:Word stem و لە فارسی fa:ستاک (ھەڵبەت ستاک و fa:بن (دستور زبان) یەک شتن و لەخۆوە دوو وتاری لەسەر نووسراوە).--چالاک وتووێژ ‏٢٢:١٣، ١٥ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی ئینسایکڵۆپیدیام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٩:١٣، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئینسایکڵۆپیدیام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٩:٢٨، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئینسایکڵۆپیدیا".