بێن ئافڵێک
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
بێن ئافلێک (لەدایکبووی ١٥ی ئابی ١٩٧٢) ئەکتەر، دەرھێنەر، و سیناریۆنووسێکی ئەمریکییە، توانیوویەتی دوو خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە لە ساڵی ١٩٩٧ بۆ باشترین نووسین بۆ فیلمی Good Will Hunting.
بێن ئافلێک | |
---|---|
لەدایکبوون | بینجامین گیزا ئافلێک-بۆڵت ١٥ی ئابی ١٩٧٢ بێرکڵی، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
خوێندنگە | زانکۆی ڤێرمۆنت کۆلێژی ئۆکسیدێنتەڵ |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨١–ئێستا |
ھاوسەر | جێنیفەر گارنەر (ھاوسەرگیری ٢٠٠٥؛ ٢٠١٨) |
یار | جێنیفەر لۆپێز (٢٠٠٢–٢٠٠٤، ٢٠٢١–ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
خزمەکان | کەیسی ئافلێک (برا) |
پیشە
دەستکاریئافلێک ژیانی پیشەگەری نواندنی لە تەمەنی منداڵیدا دەستپێکرد، دوای ئەوەی لە زنجیرەی پەروەردەییی The Voyage of Mimiدا دەرکەوت، دواتر لە فیلمەکانی Dazed & Confused, Chasing Amy، و Dogma دەرکەوت. ئافلێک ناوبانگەکەی تەشەنەی کرد دوای ئەوەی لەگەڵ ھاوڕێی منداڵی خۆی مات دەیمن توانیان خەڵاتێکی ئۆسکار و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب ببەنەوە بۆ فیلمی Good Will Hunting. دواتر لە ھەندێک فیلمی بەھێزی وەک Armageddon (١٩٩٨)، Pearl Harbour (٢٠٠١)، و The Sum of All Fears (٢٠٠٢) بەژداری کرد. دواتر بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٥ ڕۆڵی پاڵەوانی کۆمیک دێردێڤڵی گێڕا لە فیلمی Daredevil، و دواتر بەھۆی فیلمی HolywoodLand پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب. ئافلێک یەکەم کاری دەرھێنانی لە ساڵی ٢٠٠٧ بوو، ئەویش بۆ فیلمی Gone Baby Gone بوو کە ھەر لە نووسینی خۆشی بوو، و بەلای ڕەخنەگرانەوە فیلمێکی سەرکەوتوو بوو. دواتر فیلمی The Townی نووسی و دەریھێنا، کە ئەویش سەرکەوتنێکی بەرچاوی ھەبوو. دواتر لە فیلمی Argo (٢٠١٢)دا بەژداریکرد، کە فیلمێکی سیاسی بوو و چیرۆکەکەشی لە ڕاستییەوە وەرگیرابوو، توانی خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب، خەڵاتێکی ئۆسکار، و خەڵاتێکی بافتاش بۆ باشترین فیلمی ساڵ و باشترین دەرھێنەر بباتەوە. لە ساڵی ٢٠١٤دا، بەشداری فیلمی Gone Girlی کرد، کە ڕۆڵگێڕانەکەی بەدڵی ڕەخنەگران بوو. لە ساڵی ٢٠١٦دا، ئافلێک ڕۆڵی باتمانی گێڕاوە لە فیلمەکانی باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری (٢٠١٣)، دەستەی خۆکوژی (٢٠١٦)، دەستەی دادپەروەری (٢٠١٧)، و دەستەی دادپەروەریی زاک سنایدەر (٢٠٢١).
ژیانی تایبەتی
دەستکاریئافلێک ئەندامی حیزبی دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانە، و برا بچووکەکەشی، کەیسی ئافلێک، ئەکتەرە و لە ھەردوو فیلمی Good Will Hunting و Gone Baby Goneدا پێکەوە کاریان کردووە. سەبارەت بە پەیوەندییە خۆشەویستییەکانی بێن ئافلێک، سەرەتا لەگەڵ گوێنیت پاڵترۆ پەیوەندی خۆشەویستی ھەبووە و دواتر جێنیفەر لۆپێز، ئافلێک لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٠٥دا، لەگەڵ ئەکتەر جێنیفەر گاڕنەردا ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە و دوو منداڵیشیان بووە، دواتر لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٥دا، لە یەکتری جوودا بوونەوەتەوە. ئێستا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ جێنیفەر لۆپێزدا ھەیە. لە پاش هاوسەرگیری، لە ساڵی ٢٠٢٤ لەیەکتر جیابونەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Ben Affleck»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێن ئافڵێک تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە بێن ئافڵێک تێدایە. |
- بێن ئافڵێک لە فەیسبووک
- بێن ئافڵێک لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- بێن ئافڵێک لە ئۆڵمووڤی
- بێن ئافڵێک لە تویتەر
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی کۆمیدیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێن ئافڵێک تێدایە. |