دەستەی خۆکوژی (فیلم)

دەستەی خۆکوژی (بە ئینگلیزی: Suicide Squad) فیلمێکی ئەمریکییە پاڵەوانیە، کارەکتەرانی نێو فیلمەکە لە چیرۆکە نەخشێندراوەکانەوە وەرگیراوان. فیلمەکە کاری نووسینی بۆ کراوە لەلایەن دەیڤد ئایەر، و چەندین ئەستێرەی مەزنی وەک ویل سمیث، جارید لێتۆ و مارگۆت ڕۆبی ڕۆڵیتێدا دەگێڕن.

دەستەی خۆکوژی
Suicide Squad
دەرھێنەردەیڤد ئایەر
بەرھەمھێنەرڕیچارد سەکل
کۆلن ویڵسن
نووسیندەیڤد ئایەر
چەشنی فیلمفیلمی سووپەر پاڵەوان
کاست
مۆسیقاستیڤن پرینس
وێنەگری سینەماییڕۆمان ڤاسیانۆڤ
دەستکاریجۆن گیڵرۆی
ستۆدیۆ(کان)دی سی کۆمیکس
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوارنەر برەدرز
ڕێکەوتی دەرچوون٥ی ئابی ٢٠١٦
ماوەی فیلم١٣٤ خولەک چاپی درێژکراوە
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیجیھانی سینەمای دی سی (ڕیزبەندی: ٣)
تێچوون١٧٥ میلیۆن دۆلار
داھات٧٤٦٫٨ میلیۆن دۆلار[١]
بەشی پێشووباتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری
بەشی دواترژنی پەرچوو

لە شوباتی ٢٠٠٩، وا دانرابوو کە فیلمێک لەسەر دەستەی خۆکوژی دەربچێت لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برەدرزەوە دەر بچێت، لە ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٥ دەرھێنەر دەیڤد ئایەر وەک دەرھێنەر و نووسەری فیلمەکە دەستنیشان کرا، فیلمەکە لە ٥ی ئابی ٢٠١٦ کەوتە سینەماکانەوە.

ئەکتەرەکان

دەستکاری
  • ویڵ سمیت لەڕۆڵی دێدشۆت: بکوژێکی لێھاتووە
  • جارید لێتۆ: لە ڕۆڵی جۆکەر، شەڕانگێزێکی دەستوەشێنە
  • ماڕگۆت ڕۆبی لە ڕۆڵی ھارلی کوین، شەڕانگێزێکی سەرشێتە پێشتریش توێژەری کۆمەڵائەتی بووە.
  • بێن ئەفلێک: لە ڕۆڵی باتمان، پاڵەوانی شارەکەیە
  • جۆێل کینامان لە ڕۆڵی ڕیک فلاگ، ئەفسەرێکی سوپایە
  • ڤایۆلا دەیڤس لە ڕۆڵی ئامادا والەر، بەڕێوبەری دەستەکەیە - خانمێکی دەسەڵاتدارە کە بۆ حکومەتی ئەمریکی کار دەکات، بەزۆریش لەگەڵ ھەنێک ھێزی نھێنی بۆ نمونە ھێزەکانی (ئارگس) و (چێکمەیت) کار دەکات.
  • کارا دیلێڤنگن لە ڕۆڵی ئێنچانترێس، جادووگەرێکی بەتوانایە
  • ئەدێوال ئەکینیۆ ئەگباجێ لە ڕۆڵی کیڵەر کرۆک، شەڕانگێژێکە کەبەھۆی نەخۆشیەکانی پێشسەوە سیفەتی خشۆکەکانی گرتووە.
  • جەی ھێرناندز لە ڕۆڵی ئێل دیابلۆ
  • ئادام بیچ لە ڕۆڵی سلیپنۆت

جگە لەمانە ھەریەکە لە ئەکتەران سکۆت ئیستوود، کۆمۆن، ئەلێکس مازار و دەیڤد ھاربۆر ناویان لە لیستی ئەکتەرانی فیلمەکە ھاتووە.

دەرچوون لە سینەما

دەستکاری

فیلمەکە لە ڕێکەوتی ٥ی ئابی ٢٠١٦ کەوتە سینەماکانەوە بەشێوازی 3D و ئایماکس.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «بۆکس ئۆفیس مۆجۆ».