گەردوونی فراوانکراوی دی سی

فیلمی سوپەر پاڵەوانی ئەمریکی
(لە جیھانی سینەمای دی سیەوە ڕەوانە کراوە)

گەردوونی درێژکراوەی دی سی یان جیھانی دی سیی فراوانکراو (بە ئینگلیزی: DC Extended Universe و کورت دەکرێتەوە بۆ: DCEU) نیشانەیەکی ڕاگەیاندنی بازرگانیی ئەمریکییە و جیھانێکی خەیاڵیی ھاوبەشە کە تێیدا فیلمەکانی سوپەر پاڵەوانەکان کۆ دەبێتەوە، بەرھەمھێنراوە لەلایەن وارنەر برەدەرز، کە ئەویش بریتییە لە کۆمەڵێک کەسایەتی لە بڵاوکراوەکانی کۆمیکەکانی دی سیدا دەرکەوتووە. جیھانێکی ھاوبەش، وەک جیھانی دی سی ڕاستەقینەی ناو کتێبە نەخشێندراوەکان، کە بەھۆی یەکگرتنی تووخمەکانی چیرۆکێکی ھاوبەش، و تیمی ڕۆڵگێڕان، و کەسایەتییەکان دروست دەکرێت.[١]

فیلمەکان دەستکاری

یەکەم فیلم لە گەردوونی درێژکراوەی دی سی بریتی بوو لە پیاوی پۆڵا (٢٠١٣)، لەسەر شێوەی ڕیبۆت بۆ زنجیرە فیلمەکانی سووپەرمان، و بە دوایدا باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری (٢٠١٦) ھات. پاشان دەستەی خۆکوژی (٢٠١٦)، کە بە دوایدا ژنی سەرسورھێنەر (٢٠١٧) ھات پاشان فیلمی دەستەی دادپەروەری (٢٠١٧) و چەند فیلمێکی تر، ھەموو فیلمەکان لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برۆس بڵاو دەکرێتەوە.

ئەو فیلمانەی تا ئێستا بڵاوبوونەتەوە دەستکاری

ئەو فیلمانەی کە لە داھاتوودا بڵاودەبنەوە دەستکاری

  • (باتمان-The Batman) وابڕیار بوو کە لە ڕێکەوتی (٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١) بڵاوببێتەوە بەڵام بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا(COVID-19) دواخرا بۆ ڕێکەوتی (٤ی ئازاری ٢٠٢٢)
  • (دەستەی خۆکوژییەکە-The Suicide Squad) ڕێکەوتی (٦ی ئابی ٢٠٢١)
  • (بلاک ئادەم-Black Adam) وابڕیار بوو کە لە ڕێکەوتی (٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١) بڵاوببێتەوە بەڵام بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخراوە بۆ (٢٩ـی تەموزی ٢٠٢٢)
  • (شەزام: توڕەیی خوداکان- Shazam: Fury Of Gods) ڕێکەوتی (٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣)
  • (فلاش-The Flash) ڕێکەوتی (٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢)
  • (بەشی دووەمی ئەکوامان-Aquaman Sequel) ڕێکەوتی (١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢)

کاردانەوەکان دەستکاری

سێ فیلمەکەی سەرەتای کۆمپانیای دی سی جێگەی ڕەزامەندی ڕەخنەگران نەبوون، بۆیە دوای سەرکەوتنی وندەر وومان، ڕاگەیانرا کەوا جۆس ویدن ڕۆڵێکی بەرچاوتری دەبێت لەسەر فیلمەکانی داھاتوودا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ 'Game Of Thrones' Actor Will Play Aquaman In New Movie. Business Insider (لە ڕێکەوتی October 16, 2014). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۹ی کانوونی دووەمی ۲۰۱۷.