واندەر وومەن (فیلمی ٢٠١٧)
ژنی سەرسووڕھێن یان پەرچوو یان وۆندەر ومان (بە ئینگلیزی: Wonder Woman) فیلمێکی سوپەر پاڵەوانانی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٧یە. فیلمەکە لەسەر کەسایەتی دی سی کۆمیکس دروست کراوە، بە ھەمان ناو. فیلمەکە چوارەم دەرچوونە لە بڵاو کراوەکانی جیھانی دی سی سینەمای و لە دەرھێنانی پاتی جنکیزە، و سیناریۆکە لە نووسینی ئالان ھاینبێرگە، لەسەر چیرۆکێک کە نووسراوە لەلایەن ھاینبێرگ و زاک سنایدەر و جاسون فوکس. گاڵ گەدۆت ھەڵ دەستێ بەڕۆڵ گێڕانی ژنی سەرسووڕھێنەر، و لەگەڵیا ھەر یەکێک لە کریس پاین و ڕۆبین ڕایت و دانی ھوستن و کونی نێلسن ڕۆڵ دەگێڕن. پێش خستنی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی پێکرد، و لە ساڵی ٢٠١٥ ڕێکەوتن لەگەڵ باتی جنکینز کرا. تۆمارکردنی سەرەکی لە ٢١ تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە شانشینی یەکگرتوو و فەڕەنسا و ئیتاڵیا دەستی پێکرد، لە پێش کۆتایی ھاتن لە ٩ ئایاری ٢٠١٦، و تۆمارکردنێکی زیادە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ کراوە. فیلمەکە دەرچووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێکەوتی ٢ حوزەیرانی ٢٠١٧ بە IMAX. فیلمەکە چەندین ستایشی پۆزەتیڤانەی وەرگرتووە لە ڕەخنەگرانەوە کە ستایشی دەرھێنانی جنکینزیان کردووە لەگەڵ ڕۆڵ گێڕانەکەی ھەر یەکێک لە گادۆت و پاین و مۆسیقا و سیناریۆ و دیمەنی جووڵەکان.
ژنی سەرسووڕھێنەر Wonder Woman | |
دەرھێنەر | پاتی جنکینز |
---|---|
بەرھەمھێنەر | چارڵز ڕوفن، زاک سنایدەر دیبرا سنایدەر ڕیچارد سووکل |
نووسین | ئالان ھاینبێرگ |
سەرچاوەی چیڕۆک | ژنی سەرسووڕھێنەر ھی ویلیام موڵتۆن مارستۆن |
چەشنی فیلم | فیلمی سووپەر پاڵەوان، و فیلمی جووڵە، و فیلمی سەرکێشی، و فیلمی دراما |
مۆسیقا | ڕۆبێرت گریگسۆن ویلیامز |
ستۆدیۆ(کان) | دی سی کۆمیکس |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برەدرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠١٧ |
ماوەی فیلم | ١٤١ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
بەشێکە لە زنجیرەی | جیھانی سینەمای دی سی (ڕیزبەندی: ٤) |
تێچوون | ١٤٩ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٨٢٢ ملیۆن دۆلار |
بەشی پێشوو | دەستەی خۆکوژی |
بەشی دواتر | تیمی دادپەروەری |
چیرۆک
دەستکاریڕووداوەکان لە ساڵی ١٩١٨ ڕوو دەدات، و چیرۆکی دیانا پرێنس کە لەسەر دوورگەی سمسکیرا دەژی دەگێڕێتەوە. دیانا چاوی بە فڕۆکەوانی ئەمریکی ستیڤ تریفۆر دەکەوێت کاتێک کە فڕۆکەکەی تێک دەشکێت لە نزیک لێوارەکانی دوورگەکە و باسی جەنگی جیھانی سووڕاوی بۆ دەکات. دواتر لەگەڵ ستیڤ نیشتیمانەکەی جێ دەھێڵێت ھیوای کۆتایی ھێنان بە جەنگ، و دەبێت بە ژنی پەرچوو لە کاتی ئەنجامدانی ئەوەدا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- "Wonder Woman review roundup – Critics conclude Patty Jenkins' film better than Batman v Superman" ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- "'Wonder Woman': What the Critics Are Saying". The Hollywood Reporter.
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی کۆمیک
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ژن
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە واندەر وومەن (فیلمی ٢٠١٧) تێدایە. |