بێنجامین فرانکلین (بە ئینگلیزی: Benjamin Franklin) یەکێکە لە باوکە دامەزرێنەران و ھەروەھا نووسەر، بیریار، زانا، ژەنیار، سیاسی و دیپلۆماتی ئەمریکییە.

بێنجامین فرانکلین

لەدایکبوونبۆستن، کەناری ماسۆچۆیست
١٧ی کانوونی دووەمی ١٧٠٦
مەرگ١٧ی نیسانی ١٧٩٠ لە تەمەنی ٨٤
پیشەزانا، نووسەر، سیاسی
حیزبی سیاسیسەربەخۆ

ژیان دەستکاری

لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٧٠٦ لە بۆستن لەدایک بووە، زانا و داھێنەر و دیبلۆماسی و پیاوی دەوڵەت بووە، کەسایەتییەکی سەرەکی بووە لەتەنویر و مێژووی فیزیا و تاقیکردنەوە و بیرۆکە و توێژینەوەی ھەبووە لەم بوارەدا جەندەھا داھێنانی کردووە و یەکەم کەس بووە وشەی electricity بەکارھێناوە کە واتای وزە دەگەیەنێت، ھەروەھا یەکەم کەس بووە لە داوی سەدەی شۆڕشی پیشەسازییەوە بەشێوەیەکی زانستی لێکۆڵینەوەی لەسەر وزە کردووە و سەلماندۆێتی کە چەخماخە پێکھاتووە لە وزە و خەریک بووە لەم تاقیکردنەوەیەدا گیانی خۆی لەدەست بدات کاتێک کە فڕۆکەیەکی ھەوایی خستووەتە بەردەم چەخماخە و چەخماخەکە بەرەو لای خۆی ڕای کێشاوە و ئاگری تێبەرداوە.

بێنجامین فرانکلین لەسەرەتاوە چاپکردن لەبراکەیەوە فێربووە و دواتر بووەتە ھواڵساز و چاپکەر و بازرگانێتی لەگەڵ یەکێک لە ڕۆژنامەکانی فیلادفیا کردووە و زۆر دەوڵەمەندبووە و بووەتە نووسەر، زۆر گرنگی بەبوارەکانی زانست و تەکنەلوژیا داوە و بەھۆی تاقیکردنەوە بەناوبانگەکانی ناوبانگێکی نیو دەوڵەتی دەرکردووە، لەنێوان ساڵانی ١٧٧٥ و ١٧٧٦ ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە لە باشبونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و فەرەنسا.

بێنجامین فرانکلین زۆربەی تەمەنی لە بۆستن بەسەر بردووە و لەگەڵ باوکیا لە کارگەیەکی مۆم دروستکردن کاری کردووە و کاتێک تەمەنی گەیشتووەتە ١٢ ساڵان لە چاپەمەنی براکەی کاری کردووە و بەھۆی زیرەکی و لێھاتوویی خۆیەوە کۆمپانیایەکی چاپەمەنی تایبەت بەخۆی کڕیوە و لەبواری ڕۆژنامەوانی و دیبلوماسیدا کاری کردووە، یەکەم کەس بووە کتێبخانەی کردووەتەوە و بیرۆکەی تاقیکردنەوەی بەختی دۆزیوەتەوە و کۆمەڵگای فەیلوسەفەکانی ئەمریکای دامەزراندووە.

بێنجامین فرانکلین لەدوا تەمەنیا یەکێک بووە لەدیارترین ئەو کەسانەی بانگەشەی بۆ لابردنی سزای لەسێدارەدان کردووە و لەدوای مردنیشی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی وێنەکەیان لەسەر بڕی ١٠٠ دۆلاری کۆپی کردووە، لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە ١٧ی نیسانی ١٧٩٠ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری