بیابانی تار

بیابانێکە لە هیندستان و پاکستان

بیابانی تار کە بە (بیابانی گەورەی ھیندستان) ناسراوە، ناوچەیەکی بیابانی گەورەیە لە بەشی باکووری ڕۆژئاوای نیمچە کیشوەری ھندستان کە ڕووبەرەکەی ٢٠٠ ھەزار کم٢ (٧٧ ھەزار مەتر دووجا) ە و سنووری ڕامیاری سروشتییە لە نێوان ھیندستان و پاکستان. ئەم بیابانە حەڤدەھەمین بیابانی گەورەی جیھانە، ھەروەھا نۆھەمین گەرمترین بیابانی جیھانە

Thar Desert
Great Indian Desert
Thar Desert in Rajasthan, India
Map of the Thar Desert ecoregion
ژینگەناسی
RealmIndomalayan
زیندە هەرێمەکانی وشکانیdeserts and xeric shrublands
سنوورەکانNorthwestern thorn scrub forests و Rann of Kutch seasonal salt marsh
جوگرافیا
ڕووبەر٢٣٨٬٢٥٤ km2 (٩١٬٩٩٠ sq mi)
وڵاتەکانIndia و Pakistan
states of India & provinces of PakistanRajasthan، Gujarat، Haryana، Punjab (India)، Punjab و Sindh (Pakistan)
پۆتانەکان27°N 71°E / 27°N 71°E / 27; 71پۆتانەکان: 27°N 71°E / 27°N 71°E / 27; 71
Conservation
Conservation statusvulnerable
پارێزراو41,833 km² (١٨%)[١]

نزیکەی ٨٥٪ ی بیابانی تار دەکەوێتە ناو خاکی ھیندستانەوە و ئەو ١٥٪ ی کە دەمینێتەوە لەپاکستانە. بیابانی تار نزیکەی ٤٬٥٦٪ ی کۆی ڕووبەری جوگرافی ھیندستان پێک دێنێت و پتر لە ٦٠ ٪ ی بیابانەکە دەکەوێتە ویلایەتی ڕاجستان - ی ھیندستان تا گوجارات و پەنجاب و حەریانا و پارێزگای سیند لە پاکستان درێژ دەبێتەوە. لە پارێزگای پەنجابی پاکستان، تارا لەژێرناوی بیابانی چۆلیستان بەردەوام دەبێت کە وشکترین بەشی بیابانەکەیە بەتایبەت ناوچەی ماروشتالی لە ڕۆژئاوای بیابانەکە.

جوگرافیا

دەستکاری

بیابانی تار لەنێوان تەپۆلکەکانی ئەراڤەلی لە باکووری ڕۆژھەڵات درێژ دەبێتەوە بۆ پەنجاب و حەریانا تاوەکو باکوور، لە باکوور باڵێکی دەڕوانێتە کەنار دەریای ھیند، ھەروەھا دەشتایییە سەر ئاوەکان لە ڕووباری ئیندوس لە ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوا بەشێکن لەم بیابانە. زۆربەی ناوچە بیابانییەکان بە دەنکە لمی گەورە و گۆڕدراو داپۆشراوە دەنکە لمەکان زۆر سووکن بۆیە بەردەوام لەڕێگای باھۆزەوە دەگوازرێنەوە بۆ زەویەکانی دەورو پشتی و بە بیابانیان دەکات. ڕووباری لونی تاکە ڕووبارە لە بیابانەکەدا و بارانبارین زۆر سنووردارە بە ١٠٠ بۆ ٥٠٠ ملم (٤ بۆ ٢٠ ئینج) ھەژمار دەکرێت لە ساڵێکدا.[٢]

 
نەخشەیەکی تۆپۆگرافی بیابانی تار

بیابانەکە چەندین دەریاچەی سوێری ھەیە بریتین لە سەمبھار، کوچەمان، دیدوانە، پەپەپارا، فالودی لە ڕاجستان و خەرەغودە لە گوجەرات ئەم دەریاچەیانە لە وەرزی باران بارین ئاو کۆدەکەنەوە بەڵام دواتر ئاوەکە بە ھەڵم دەبێت و خوێیەکە دەمینێتەوە بەھۆی ئەمەوە ڕێژەی خوێ بەردەوام لەبەرزبوونەوە دایەوشکایی ئاوی باران وەردەگرن و کۆیان دەکەنەوە و ھەڵم دەکەن خوێ بە ئاووھەوای بەرد لە ھەرێمەکە داوەرگیراوە.

 
دیمەنێکی بیابانی تار

دەفر و ئامرازەکانی لیتیک کە سەر بە کەلتوری ئەتێریانی پێش مێژووی مەگرەب بوون لە ناو لمەکانی ناوەڕاستی بیابانەکە دۆزراونەتەوە.[٣]

بەبیابانبوون

دەستکاری
 
چاندنی درەخت لە بیابانی تار دژی بە بیابان بوون

خاکی بیابانی تاربەدرێژایی ساڵ بەرەو وشک بوونەوەی بەردەوام دەچێت، بۆیە تووشی داکاندنی با دەبێت. بای بەرز لە بیابانەوە خۆڵ ھەڵدەگرێت، ئەم لمانە لەسەر خاکە بە پیتەکانی دەورو بەری دادەبارێنێت ، دەبێتە ھۆی گۆڕینی پێکھاتەی خاکەکەیان و دەیانگۆڕێت بۆ بیابان. حکوومەتی میری لە ڕێگای دروست کردنی بەربەستی مایکرۆویندراک بە ماددەی سکەب و دواتر داچاندنی دار لەگەڵ نەمامی دەوەنی وەک دارخورما و سنە و ڕوەکی ڕۆنی کاستە ڕێگری لە دیاردەی بە بیابان بوون کردووە ھەروەھا داری وەک بنێشت و ئەکاسیا و پرۆسۆپی سلۆفلۆرا و داری لێبێک لمەکان جێگیر دەکەن و ڕێگری دەکەن لە بەرەو پێش چوونیان. کەناڵی ئەندێرا گاندی بە دووری ٦٤٩ کم ئاوی سازگار بۆ بیابانی تارا دەھینێت .

 
بڕوانە جولەی لمی بیابانەکە بۆ سەر جادە و زەویە سەوزەکان

چەند جۆرە دارێکی ناوخۆیی گونجاون بۆ چاندنی لە بیاباندا، کە بە ھێواشی گەشە دەکەن. پێشتر چەندین جۆری درەختیان بۆ چاندن ھێنا بیابانەکە وەک جۆری ئیکالیپتۆس و ئەکاسیا و کاسیا و ڕەگەزەکانی دیکە لە ئیسرائیل و ئوسترالیا و ئەمریکا و ڕوسیا و زیمبابۆی و چیلی و پێروو و سودان. لە بیابانی تار دا تاقی کرانەوە. لە ئەنجامدا دەرکەوت درەختەکانی ئەکاسیا تۆرتیلەس باشترینن بۆ ژینگەی ئەم بیابانە.

ناوچە پارێزبەندەکان

دەستکاری
  • پارکی نەتەوەیی بیابان ٣٬١٦٢ کم ٢ (١٬٢٢١ میلی چوارگۆشە) ی داپۆشیوە و نوێنەرایەتی سیستەمی ژینگەی بیابانی تار دەکات؛ ٤٤ گوندی تێدایە ئاژەڵ و زیندەوەرە ھەمەجۆرەکانی بریتین لە بێستاندی گەورەی ھیندی (چیرۆتی نیگریپس)، بلاکبەک، چینکارا، ڕێوی، ڕێوی بەنگالی، گورگ و کاراکل. شانەی دەریایی وھەروەھا دارێکی گەورەی ھەڵاوساو لەم پارکەدا مێژووی جیۆلۆجی بیابانەکە تۆمار دەکات.[٤]
  • شوێنی پیرۆزکردنی تەل چاپار لە ٧ کم ٢ کم (٢٫٧ میلی چوارگۆشە) پێک دێت و ڕووبەرێکی گەورەی باڵندە جۆربەجۆرەکانە دەکەوێتە ناحیەی چوڕو، ٢١٠ کم (١٣٠ میل) خەڵکی جایپور، لە ناوچەی شێخوەتی. ئەم شوێنە زێدی ڕەسەنی ژمارەیەکی زۆر لە ڕەشبەک و ڕێوی و کاراکل و باڵندەی وەک پارتریج و لمی ناڵە.
  • پارکی پاراستنی سونداماتا لە ١١٧٫٤٩ کم ٢ (٤٥٫٣٦ میلی چوارگۆشە) پێک دێت و دەکەوێتە شارەدێی جەلۆر.
  • ناوچە پاڕێزراوەکانی پاکستان
  • پارکی ژیانی کێوی بیابانی نارا لە ٦٣٠٠ کم ٢٤٠٠ میل) پێک ھاتووە دەکەوێتە ناوچەی میرپوورکاس کە گەورەترین ژمارەی تیمساحی مەترسیداری لە پاکستان دا ھەیە
  • پارکی ژیانی کێوی کوتچ کە دەکەوێتە ناوچەی بادین ناوچەیەکی گرنگی باڵندە و زێدی ڕامسەرە، ٣٠ جۆری شیرەمەڵ و ١١٢ جۆری باڵندە و ٢٠ خشۆک و ٢٢ جۆری ڕوەکی گرنگی لێ دەژیێت.
  • پارکی بایۆسفیری لال سوھانرا و پارکی نەتەوەیی یوونسکۆ. پارکی بایۆسفیری ڕایگەیاند کە ٦٥٬٧٩١ ھێکتار (٢٥٤٫٠٢ میلی چوارگۆشە) ی لە چۆلیستانی بیابانی گەورەی داپۆشیوە.[٥]

ژیانی ژینگەیی

دەستکاری

ئاژەڵ و گیانلەبەران

دەستکاری

لە چۆڵەوانی ئەم بیابانە سەرەرای زۆری ژمارەی دانیشتووان و سەختی و وشکی و نالەباری کەش و ھەواکەی بەڵام ھێشتا ڕژێمێکی ژینگەیی فرەجۆری ھەیە. لەم بیابانە ژیانی کەلتوری مرۆڤ گونجاوە لەگەڵ ژیانی باڵندە و ئاژەڵە کێویەکانی ناو لمی بیابانەکە لەم بیابانە زۆرینەی ئاژەڵەکان پاڕێزراون بە پێچەوانەی بیابانەکانی دیکەی جیھان نزیکەی ٢٣ جۆر مارمێلکە و ٢٥ جۆری مار لە بیابانەکە ماون.[٦]

 
کۆمەڵێک ئاسک و مامز

ھەندێک جۆری ژیانی کێوی، کە لە ناوچەکانی دیکەی ھیندستان بە خێرایی لە ناودەچن، لەم بیابانەدا بە ژمارەیەکی زۆر دەدۆزرێنەوە، وەک بلاکبەک (Antilope cervicapra)، چینکارا (گازێلا بنتی)، ھەروەھا ھیندی کێوی (Equus hemionus khur) لە پارکی کوتچ ستراتیژییەتێکی ڕزگاربوونی نایابیان پەیرەوکردووە، لەگەڵ ئەمەشدا ژمارەیان ھەر بەرەو کەم بوونەوە دەچێت ئەمەش بەھۆی ھەندێک ھۆکاری سروشتی وەک نەبوون یان کەمبوونەوەی ئاو لە بیابانەکەدا، ھەروەھا گۆڕینی زەویە بیابانییەکان بۆ زەوی سەوزایی زۆر خاو بووەتەوە پاراستنەکە لەلایەن کۆمەڵگەی خۆجێیەوە بۆیان دابین کراوە.[٧]

 
ئاسکێکی بیابانی تار

ئەم ھەرێمە پەناگەی ١٤١ جۆری باڵندەی کۆچەری و نیشتەجێی خۆیەتی. مرۆڤ دەتوانێت ھەڵۆ و ھاری و کەسترێڵ و کەلەر ببینێت. ھەروەھا ھەڵۆکورتەکانی (سیرکاتۆس گالیکۆس) و ھەڵۆکانی تاونی (ئەکیلا ڕاپاکس) و ھەڵۆی چاوکراوەی گەورە (ئەکیلا خێڵگا) و ھەڵۆکانی لاگار (فاڵکۆ جوجکەر) و کەستراڵەکان لەم بیابانە دەبینرێت، لەگەڵ ژمارەیەک خشۆک.

 
تاوس وەک باڵندەیەکی پیرۆز لای ھیندۆسەکان

تافۆولی ھیندی ئاژەڵێکی کەوی کراوی نیشتەجێی ناوچەی تارایە ھەروەھا تاووس بە باڵندەی نیشتمانی ھیندستان و باڵندەی پارێزگای پەنجاب (پاکستان) دیاری دەکرێت.

دەوەن و گژوگیا

دەستکاری

ڕوەکی سروشتی ئەم ناوچە وشکە پۆلێن کراوە. بەتایبەت دارستانی سۆری باکووری ڕۆژئاوای بیابانەکە کە لە ناو کەلێنە بچووکەکاندا گەشەیان کردووە و بڵاوبوونەتەوە. چڕی و قەبارەی پینە لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژھەڵات زیاد دەکات، ئەمەش بەھۆی زۆربوونی ڕێژەی باران بارین لەم ناوچانەدا.[٨] ڕوەکی سروشتی بیابانی تار لەم جۆرە دار و دەوەن و گیایانە پێکھاتوون:

 
قارچکی تار
  • دار و دەوەن: ئەکاسیا جاکۆمۆنتی، بەلەنیتە ڕۆکبۆرگییەکان، زیزیفیوس، زیزیف، زیپزوس نوممولاریا، کالوترۆپی پرۆسێرا، سوەیدا فروتیکۆسا، کروتالاریا
  • گژوگیا: ئۆچتۆچلۆا کۆمپرێسا، داکتینیلۆکتینیوم سکندیکوم، سینچروس بیفلۆرۆس، Cenchrus setigerus, Lasiurus scindicus, Cynodon dactylon، پانتوم ترژیدوم، پاپانیوم
 
داری ئەکاسیای گوێزراوە

دانیشتووان

دەستکاری

بیابانی تار، قەرەباڵغترین بیابانی جیھانە، کە ژمارەی دانیشتووانی لە ھەر کیلۆمەترێکی ٢ کم دا ٨٣ کەس دەبێت. لە ھیندستان دانیشتووانی ھیندوو و جەینو سیخ و موسڵمانی تێدا دەژێت ھەروەھا لە پاکستانیش دانیشتووان ھەم موسڵمان و ھەم ھیندۆسیش دەگرێتەوە.

 
خانوو یان کوخێکی بیابانی خەڵکە ڕەسەنەکە

نزیکەی ٤٠ ٪ ی کۆی دانیشتووانی ڕاجستان لە بیابانی تار دەژین. پیشەی سەرەکی خەڵک کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە. کلتورێکی ڕەنگاو ڕەنگ کە دەوڵەمەندە بە نەریت لەم بیابانەدا زاڵە. خەڵکەکەی سۆزێکی گەورەی ھەیە بۆ مۆسیقای میللی و شیعری میللی

جۆدپور کە گەورەترین شاری ھەرێمەکەیە، دەکەوێتە ناوچەی دارستانی سکەب بیکەر و جە یسەلمەرن. لەم ناوچانەی بیاباندا پڕۆژەیەکی زۆری ئاودێری و وزە ئەنجام دراون، ناوچەکانی بیابان لە باکوور و ڕۆژئاوای بۆ کاری کشتوکاڵی گونجاون، ئاوەدان کراون.[٩] ژمارەی دانیشتووانی بەرزن و بەزۆری خەریکی کاری کشتوکاڵ و پیشەسازییەکانی جلوبەرگ و خورین.

بەشی بیابان لە پاکستانیش بەھۆی دانیشتووانەکەیەوە کە سەر بە ئایین و مەزھەب و کاستی جیاوازن، کلتور و کەلەپوور و دابونەریت و چیرۆکی میللی و سەما و میوزیکی تایبەتی خۆیان ھەیە

ئاو و ئاوەدانی

دەستکاری
 
کەناڵی ئاوی ئیندیرا گاندی

ڕێژەی ئاو ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە شێوەی ژیان لە ھەموو بەشەکانی تار دا. گۆمی بچووک، پچڕپچڕ، چ سروشتی (تۆباس) یان مرۆڤ دروستکراوی (جۆھادەکان) بن ھەموو ئەمانە زۆرجار تاکە سەرچاوەی ئاون بۆ ئاژەڵ و مرۆڤ لە ناوچە بیابانییە ڕاستەقینەکان. نەبوونی سەرچاوەی ئاوی بەردەوام دەبێتە ھۆی ئەوەی کە زۆربەی دانیشتووانی ناوچەکە بە نارەحەتی بژین. زۆربەی نشینگەکانی مرۆڤ لە نزیک دوو جۆگەی وەرزیی گردەکانی کارۆن-جەھار دروستکراون.[١٠] ئاوی ژێرزەویی لە شێوەی کارێزی زۆر کەمن ھەروەھا دەگمەنە لە بیابانی تار بتوانی بیرێکی ئاو لێبدرێت زۆر جار لە شوێنی ھەڵکۆلینی خاک بۆ کانزاکان ئاو دەدۆزرێتەوە بەڵام ئاوەکان ترشن و تەنیا لەژێر زەوییەکی قوڵدا لەبەردەستدان ئەو بیرانەی کە ئاوی شیرینی تێدایە زۆر کەمن جگە لەوەی ھەڵکەندنی قورسە، لەوانەیە ژیانی بیرھەڵکەنەرەکان لە بیرەکان پارێزراو نەبێت ئەمەش بەھۆی فشەلی خاکەکەی کە بەردەوام دەرمێت.

بەپێی سەرژمێریی خانووبەرەی ساڵی ١٩٨٠ی پاکستان ٢٤١ ھەزارو ٣٢٦ یەکەی نیشتەجێبوونی یەک دوو ژووری زۆر بچووکی ھەبوون. پلەی قەرەباڵغی بە شەش کەس ھەژمار کراوە بۆ ھەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون و لە ھەر ژوورێکدا سێ کەس. سەبارەت بە کەرەستەکانی بیناسازیش بۆ زۆربەی یەکەکانی نیشتەجێبوون (نزیکەی ٧٦ ٪)، ماددەی سەرەکی بیناسازیی دیواری دەرەوە خشتی قورین بووە،[١١] لەکاتێکدا داریش لە ١٠ ٪ بەکار دەھێنرێت و خشت یان بەردی برژاندن لە ٨٪ بووە. ھێشتا ژمارەیەکی زۆر خێزان لە جغییەکان یان کوخەکان دەژین، کە یەکەی نیشتەجێبوونن کە بە پووش و دار و داری تەنک پێک ھێنراون ئەم یەکانە بەھۆی بای بەرزەوە کە جار جار بەتوندی ھەڵدەکات تووشی زیان بوون، بەڵام ھەژاری ھیچ بژاردەی تر بەجێناھێڵێ (بۆ ئەو کەسانەی لە کوخەکان دەژین)

ڕووباری لونی تاکە سەرچاوەی ئاوی سروشتییە کە لە ناو دەریاچەیەک لە بیاباندا کۆتایی دێت لە دۆڵی پوشکەر-ی سەر بە زنجیرە ی ئەڕەڤالی لە نزیک عەجرەوە ھەڵدەقوڵێت و لە زێی مەرەشیی ڕان-ی کوتچ لە گوجەرات کۆتایی دێت، دوای ئەوەی بە دووری ٥٣٠ کم دەڕوات بە بەشێک لە ناوچەکانی عەجمەر، بەرمەر، جەلۆر، جۆدپور، نەگور، پالی و سیرۆھی و ناوچەی میتاڤیرانا ڤاڤ ڕادانپووری بانەسکانتھا گوجەراتی باکووردا تێپەر دەبێت ئەو گوندانەی کە ئاویان بۆ دابین دەکات بریتین لە: شوکری، میتری، بەندی، خێری، جاوەی، گوھیا و سەگی لە چەپەوە، ڕووباری یۆجاری لەلای ڕاستەوە.[١٢]

گاگار ڕووبارێکی دیکەی پچڕپچڕی ھیندستانە، لە کاتی بارانبارین دا بە مۆنسۆندا دەڕوات. لە گردەکانی شیڤالیکی ھیماچال پرادێشەوە ھەڵدەقوڵێ و بەناو پەنجاب و حەریانا دا دەڕوات بۆ ڕاجاستان، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای سیرسا و حەریانا و لە تەنیشت تلوەرا جەھیلە لە ڕاجاستان ئەم ڕووبارە وەرزییە دوو کەندوێلەی ئاودێری دەردەکات کە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕاجاستان.

سیستەمی کەناڵەکانی ڕاجستان، ئاودێری سەرەکی بیابانی تارایە، وا بیر دەکرێتەوە کە دووبارە لە بیابانەکە ئاوەکە گل بدرێتەوە و دووبارە بە ئاودێری بە بیابانەکە بڵاوی بکەنەوە بۆ ناوچە بەپیتەکان. ئەم کەناڵانە سێ یەم گەورەترین ئاودێری جیھانە [تێبینیی ١] کە لە ھەوڵدان بۆ ڕێگری کردن لە دیاردەی بەبیابانبوون سوودی لێ ببیننەوە. ئەم ئاودێرییە درێژدەبێتەوە لە باشووری ڕۆژاوا لە پەنجاب و حەریانا بەڕێوە دەچێت، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕاجاستان بە درێژایی ٦٥٠ کم، لە نزیک جەیسالمەر کۆتایی دێت، لە ڕاجاستان دوای دروستکردنی کەناڵێ ئیندیرا گاندی، ئاسانکاری ئاودێری لەسەر ڕووبەری ٦٧٧٠ کم ٢ لەقەزای جەیسالمەر و لەقەزای بەرمەر ٣٧ کم ٢ بەردەست بوو.[١٤] پڕۆژەکانی ئاودێری پێشتر کە لەسەر ڕووبەری ٣٦٧٠ کم ٢ لە ناوچەی جەیسالمەر دابین کرابوو کەناڵە بیابانییە وشکەکانی ئەم قەزایەی گۆڕیوە بۆ کێڵگەی بەپیت ئێستا بەروبوومی دار مێو و لۆکە و گەنم لەم ھەرێمە نیمچە ناتەواویەی ڕۆژئاوادا دەگەشێنەوە.

جگە لە دابینکردنی ئاو بۆ کشتوکاڵ، کەناڵەکان ئاوی خواردنەوەی سەدان کەس لەو ناوچە دوورە دەستانە دابین دەکات لەگەڵ ئەوەی قۆناغی دووەمی کارکردن لەسەر کەنالەکە بەخێرایی بەرەوپێش دەڕوات، بەڵام ھێشتا وشکە ساڵی مەترسییەکی گەورەیە بەسەر ناوچەکە.

بۆنە و یادەکان

دەستکاری
 
کۆمەڵێک وشتری ھیندستانی

بیابانی تار خاوەن ڕابروو و کەلتورێکی دێرینە لە ڕووی ڤیستیڤاڵی بیابانی کە ھەموو ساڵێک ڕێکدەخرێت جەژنەکانی بیابانی ڕاجاستان بە جۆش و خرۆشەوە جێبەجێ دەکرێن. ئەم فیستیڤاڵە ساڵانە لە زستاندا جارێک بەڕێوە دەچێت. جلوبەرگی جوان و قەشەنگ لەبەر دەکەن و خەڵکی سەمای بیابان و گۆرانیی خۆش و ئەڤینداری و تراژیدی دەچڕن ھەروەھا شانۆگەری و پێشانگای جۆربەجۆر ڕێک دەخەن و چەندین بابەتی میللی پێش کەش دەکەن لەگەڵ جولە و نمایشی وشترەکان کە لەم فیستیڤاڵەدا ڕۆڵی سەرەکییان دەگێرن کە تێیدا کلتووری میللی دەوڵەمەند و ڕەنگینی ڕاجستان پێشکەش دەکەن.

وشتر بەشێکی تەواونەکراوە لە ژیانی بیابان. بەشداری وشترەکان و نمایشەکانیان لە کاتی ڤیستیڤاڵی بیاباندا ئەم ڕاستییە پشتڕاست دەکاتەوە، بە ڕەنگ کردن و جل پۆشینی وشترەکان و پێشبرکێ و چەندین جولەی سەرنج ڕاکێشی تر، لەم ڤیستیڤالە پێشبرکێی درێژترین سمێڵ کە چەندین سەدەیە ھێمای شەرەفن لە ڕاجاستان.

کشتوکاڵ

دەستکاری

تار یەکێکە لە ناوچە بیابانییەکان بەڵام جیاوازییەکەی ئەوەیە کە لەھەموو بیابانانی جیھان ئاوەدان ترە، پیشەی سەرەکی دانیشتووانەکەی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە کشتوکاڵ لەم ناوچەیە جێگای پشتبەستن نییە چونکە لەدوای وەرزی بارانبارین لانیکەم یەک لەسەر سێی بەروبوومەکان شکست دەھێنن بۆیە ئاژەڵداری سەرچاوەی بژێوی دووەمی دانیشتووانەکەیە چونکە ناوچەکە ڕووبەڕووی وشکەساڵی بەردەوام دەبێتەوە و بەھۆی ئەوەی زۆری دانیشتووان ڕوویان لە ئاژەڵداری کردووە بەمە لەوەڕاندن زۆر بووە و ڕێژەی سەوزایی کەمی کردووە، ھەروەھا لەم بیابانە بەھۆی ھەڵکۆڵین و دامەزراندنی کانی کانزایی و پیشەسازی سامانی سرووشتی زۆرینەوی زەویەکان تووشی داتەپین و نەمانی ئاوی ژێر زەوی بوون.

بەرھەمی کشتوکاڵی بە شێوەیەکی سەرەکی لە بەروبوومی کاریف دایە، کە لە وەرزی ھاویندا گەشە دەکەن و لە مانگی حوزەیران و تەمووزدا تۆویان کردووە ئەمانە دواتر لە مانگی ئەیلوول و تشرینی یەکەم دروێنەی دەکەن بەروبوومە کاریفییەکان بریتین لە گوار، جۆوار (Sorghum vulgare)، گەنمەشامی (زیا مەیس)، گۆمە و گوێزی زەوی.

ئاژەڵداری

دەستکاری

لە ١٥–٢٠ ساڵی ڕابردوودا بیابانی ڕاجستان گۆڕانکاری زۆری بە خۆوە بینیوە، لەوانە زیادبوونی دانیشتووان لە ھەردوو ژمارەی مرۆڤ و ئاژەڵدا ئاژەڵداری بەھۆی سەختی بارودۆخی کشتوکاڵەوە بووەتە باو لە ئێستادا ١٠ جار زیاترە وەک لە پێشوو.

ژمارەیەکی زۆر لە جوتیارانی بیابانی تار پشت بە ئاژەڵداری دەبەستن بۆ بژێوی ژیانیان مانگا و گامێش و مەڕ و بزن و وشتر و گا ھەموو بەرھەم دەھێنرێن. ناوچەی بەرمەر بەرزترین ڕێژەی ئاژەڵداری ھەیە، کە مەڕ و بزن بە زۆری ھەندێک لە باشترین زاوزێی ئاژەڵ، وەک (کانکریج) و (نەگۆری).

ناوچەی تاری ڕاجستان گەورەترین ناوچەی بەرھەمھێنانی خورییە لە ھیندستان لەھەریەک لە ناوچەکانی چوکلا، مەرواری، جەیسالمیری، ماگرا، مالپوری، سۆنادی، نالی و پونگال مەڕوماڵات لە زۆربوونن، لە کۆی بەرھەمی خوری لە ھیندستان، ٤٠–٥٠٪ لە ڕاجستانەوە خوری بەرھەم دێت، خوری مەڕی ڕاجستان بە باشترین جۆر دادەنرێت لە جیھاندا بۆ پیشەسازیی فەرش دروستکردن. خوری لە مەڕی چوکلا بە کوالیتی بەرز بەرھەم دێنن. ھەندێک ئاشی گرنگ بۆ دروستکردنی دەزووی خوری لە بیاباندا دامەزراون وەک: یۆدپور ولێن میل، یۆدپور؛ ڕاجستان ووڵن میل و بیکانەر و ووڵن میل و بیکانەر بیکانەر گەورەترین مەندی (شوێنی بازاڕ) خوری ئاسیایە.

ئاژەڵداریی پشت بە لەوەڕاندنی زەویی ھاوبەش لە گوندەکان دەبەستێت لە ماوەی ساڵانی وشکەساڵیدا، گەلی ڕەبەری مادی بە مێگەلی گەورەی مەڕ و وشترەوە کۆج دەکەن بۆ ناوچە دارستانییەکانی باشووری ڕاجاستان یان ویلایەتە نزیکەکانی وەک مەدیا پرادێش بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان.

گرنگی ئاژەڵداری دەکرێت لە زۆری پێشانگای ئاژەڵان ببینین. پێشانگای ئاژەڵان بە شێوەیەکی ئاسایی بەناوی خواو گاورەکانەوە ناودەبرێت ھەندێک لە پێشانگا گەورەکانی ئاژەڵی بەردەوام بەرھەمەکانیان نمایش دەکەن، نموونەی ھەندێکیان بریتین لە؛ پێشانگای ئاژەڵی ڕامدیجی لە مەنەسەر لە ناوچەی نەگۆر، پێشانگای ماتۆڕی تەجاجی لە پەربەتسەر لە ناوچەی نەگۆر، پێشانگای ئاژەڵی بەلدۆ لە شاری مێرتا لە ناوچەی نەگۆر، ھەروەھا پێشانگای مالێناث لە تلوارەی ناوچەی بەرمەر.

دارستان

دەستکاری

زانایانی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ناوچەی ناوەندی ییرد (CAZRI) بە سەرکەوتوویی گەشەیان بە دەیان بەروبووم و میوەی نەریتی و نانەریتی داوە، وەک (ھەڵووژە) کە میوەی زۆر گەورەتر لە پێشوو بەرھەم دەھێنن و دەتوانن بە کەمترین باران بارین گەشە بکەن. ئەم دارانە بوونەتە بژاردەیەکی قازانجبەخش بۆ جوتیاران نموونەیەک لە لێکۆڵینەوەیەکی کەیسی ی باخداری دا نیشانی دا کە لە حاڵەتی خۆربردن لە ٣٥ ڕوەکی بەر و گوار (' ' گۆلا ' ' و ' سێب ' و ' ' موندیا ' ' لە جۆری ' ' کۆدریا ' ' کە لەلایەن CAZRI پەرەی پێ دراوە)، بە بەکارھێنانی تەنیا یەک ھێکتار زەوی، ١٠ ھەزار کیلۆ بەروو ٢٥٠ کیلۆ لە گیای گوار، کە بە دوو ھێندە یان تەنانەت سێ ھێندە قازانجەکەی زیادی کردبوو.

پارکی نیشتمانی بیابان لە ناوچەی جەیسالمەر کۆکراوەی ڕوەکی ئاژەڵی بەبەردبووی ١٨٠ ملیۆن ساڵەیە.

ناوچەی جەیسالمەر بناغەی خۆی ھەبوو لە پاشماوەی ئیمپراتۆرییەتی فەرمانڕەوای دەوڵەتی بەتاتی فەرمانڕەواکانی بەھایی لە سەردەمی مۆدێرنی ئەفغانستاندا بۆ ساڵکۆت و لاھور و ڕاوالپیندی لە پاکستانی ھاوچەرخدا بۆ بەھاتینا و ھاناومانگار لە ھیندستانی ھاوچەرخدا فەرمانڕەواییان کرد ئیمپراتۆرییەت بەھۆی داگیرکاری بەردەوام لە ئاسیای ناوەڕاستەوە بەپێی کات ڕووخا بە وتەی ساتیش چاندرا، شاھی ھندوسی ئەفغانستان ھاوپەیمانی لەگەڵ فەرمانڕەواکانی بەتاتی مولتان بەست، چونکە دەیانویست کۆتایی بەو ھەڵکوتانە کۆیلەیە بھێنن کە لەلایەن فەرمانڕەوای مەنگۆڵ و تورکی گەزنییەوە کراون، بەڵام ئەو ھاوپەیمانییە ساڵی ٩٧٧ ی ز لەلایەن ئاڵپ تیگینەوە شکستیان پێھێنا دۆمەڵەکانی بەتاتی بەردەوام بەرەو باشوور کۆچیان دەکرد کاتێک حوکمی مولتانیان دەکرد، پاشان لە کۆتاییدا پاڵیان پێوەنرا بۆ چۆلیستان و جەیسالمەر کە لەوێ ڕەوەل دیڤاراجا دێرەل / دێرەواریان دروست کرد.[١٥] جەیسالمەر پایتەختی نوێ بوو کە لە ساڵی ١١٥٦ لەلایەن مەھارا وال جەیسال سینگەوە دامەزرا و دەوڵەت ناوی لە پایتەختەوە وەرگرت. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ١٨١٨ جەیسالمەر بووە بە پارێزگاری بەریتانی لە ئاژانسی ڕاجپۆتانا.[١٦]

لە ١٩٦٥ و ١٩٧١ دا ئاڵوگۆڕی دانیشتووان لە تەحەری نێوان ھیندستان و پاکستان دا کرا؛ ٣٥٠٠ موسڵمان لە بەشی ھیندی تارەوە بۆ تاری پاکستانی ڕاگواستران، لەکاتێکدا ھەزاران خێزانی ھیندۆسیش لە تاری پاکستانەوە کۆچیان پێکرا بۆ بەشی ھیندی

تار لە ئەدەبیاتی کۆندا

دەستکاری

ڕووباری ساراسڤاتی یەکێکە لە ڕووبارە سەرەکییەکانی ڕیگڤیدیکە کە لە دەقە کۆنەکانی ھیندۆسدا ئاماژەی بۆ کراوە سروودی نادیستوتی لە ڕیگڤێدا ئاماژە بە سەراسڤاتی نێوان یامونە لە ڕۆژھەڵات و سوتلێج لە ڕۆژاوا دەکات و دواتر دەقی ڤێدیک وەک تەندییە و جیانییە برەحماناس و ھەروەھا مەھابھارەتە باس لە وشککردنی سەراسڤاتی لە بیابانێک دەکات.

ھەروەھا ڕووباری ساراسڤاتی (سەرسوزی) ی بچووک یش دەچێتە پاڵ غەگگار.

داستانەکە مەھابھەراتە باس لە دارستانی کامیاکا دەکات کە لە سنووری ڕۆژئاوای شانشینی (کورو) لە قەراخ ڕووباری ساراسڤاتی ھەتا ڕۆژئاوای دەشتی کوروخشێترا کە دەریاچەیەکی تێدا بووە کە بە کامیاکا ناسراوە دارستانی کامیاکا باس دەکرێت کە لە سەری بیابانی تار لە نزیک دەریاچەی تریناڤیندوو دا ھەیە پانداڤاسەکان لە کاتی ڕۆیشتن بۆ تاراوگە لە ناو دارستانەکاندا، پراماناکۆتییان لە زەبرێکی کوشندەیان لە چەتەکان دا و بەرەو کوروخشێترا بە ڕێیەکی ڕۆژئاوادا ڕۆیشتن و بە سەر ڕووباری یامونا و دریشەڤاتیدا دەڕۆیشتن لە کۆتاییدا گەیشتنە کەناری ڕووباری ساراسڤاتی کە دارستانی کامیاکایان بینی، کە لەسەر ئاست و دەشتایییەکی کێوی لە کەناری سەراووتی دا بوون و لە باڵندە و ئاسک دا بوون لەوێ پانداڤاس لە پەناھەندەیییەکی بەھەستدا دەژیا سێ ڕۆژی خایاند تا پانداڤاس بگاتە ناو دارستانی کامیاکا و لە ھاستینپورا و بە گالیسکەی خۆیان گەیشتن.

ڕیگڤیدا ھەروەھا باسی ڕووبارێک دەکات بە ناوی ئەشڤانڤاتی لەگەڵ ڕووبارەکەی دریشادڤاتی ھەندێک لە لێکۆلەران ھەردوو سەراواتی و ئەشڤانڤاتی بە یەک ڕووبار دادەنین.

شوێنی ژیانی مرۆڤ لە مێرگەکانی ساراسڤاتی و دریشادڤاتی پێش سەردەمی مەھابھراتە بۆ ڕۆژھەڵات و باشوور لەو کاتەدا ناوچەکانی بیکەر و جۆدپووری ئێستا بە پارێزگاکانی کوروجانگەڵە و مەدراجانگەڵە ھەبوون و ناسراون.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

تێبینییەکان

دەستکاری
  1. ^ گەورەترین پڕۆژەی ئاودێری لەجیھاندا ڕووباری مەزنی دەستکردە لە لیبیا دواتر پڕۆژەی ئاودێری بیابانی قەرەقووم لە تورکمانستان دووەم گەورەترینە .[١٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Eric Dinerstein, David Olson, et al. (2017). An Ecoregion-Based Approach to Protecting Half the Terrestrial Realm, BioScience, Volume 67, Issue 6, June 2017, Pages 534–545; Supplemental material 2 table S1b. [١]
  2. ^ Laity، Julie J. (2009-01-28). Deserts and Desert Environments (بە ئینگلیزی). John Wiley & Sons. ISBN 978-1-4443-0074-1.
  3. ^ Schug، Gwen Robbins (2016-04-13). A Companion to South Asia in the Past (بە ئینگلیزی). John Wiley & Sons. ISBN 978-1-119-05547-1.
  4. ^ «Protected Areas». www.wildlifeofpakistan.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «Conservation Reserves». www.wii.gov.in (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «Lal Suhanra | United Nations Educational, Scientific and Cultural Organization». www.unesco.org. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ Negi، Sharad Singh (1996). Biosphere Reserves in India: Landuse, Biodiversity and Conservation (بە ئینگلیزی). Indus Publishing. ISBN 978-81-7387-043-9.
  9. ^ Raza، Hassan (٤ی ئازاری ٢٠١٥). «Mithi: Where a Hindu fasts and a Muslim does not slaughter cows». DAWN.COM (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. ^ Not Available (1880). Rajasthan Or The Central Amp Western Rajpoot States Of India Vol.ii.
  12. ^ «Imperial Gazetter of India, Volume 21, page 272 -- Imperial Gazetteer of India -- Digital South Asia Library». dsal.uchicago.edu. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  13. ^ Fay, pp. 49–50
  14. ^ «District at A glance». web.archive.org. ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١١. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  15. ^ «Indian Princely States before 1947 A-J». www.worldstatesmen.org. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  16. ^ Clogstown H.c (1912). Provinical Gazetteers Of India Rajputana Jaisalmer State.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری