بە بیابان بوون (بە ئینگلیزی: Desertification) جۆرێک لە داتەپین و مردنی زەوییە وشکەکانە کە بنچینە بایۆلۆجییەکانی ژیانی بەھۆی پرۆسە سروشتییەکانەوە لەدەست دەچێت یان بەھۆی چالاکییە مرۆیییەکانەوە ئەم زەویە وشکانە بە یەکجاری دەپوکێتەوە کە بەو ھۆیانەوە ناوچە بەپیتەکان بەشێوەیەکی زیاد وشک دەبن.[١] بڵاوبوونەوە و زیادبوونی ناوچە بیابانییەکان بەھۆی چەندین ھۆکاری جۆراوجۆرەوە دروست دەبێت،[٢] وەک گۆڕانی کەشوھەوا (بەتایبەت گەرمبوونی ئێستای جیھان) و بەزۆر بەکارھێنانی خاک لە ئەنجامی چالاکی مرۆڤ[٣]

نەخشەیەکی جیھان کە ناوچەکانی فراوان بوونی بیابانەکان نیشان دەدات
لەم کورتە ڤیدیۆیە بروانە چۆن دەریاچەی ورمێ لە خۆڕھەڵاتی کوردستان وشک دەبێت و شوێنەکەی دەبێت بە بیابانێکی خوێیی

بە درێژایی مێژووی جیۆلۆجی، فراوان بوونی بیابانەکان بە شێوەیەکی سروشتی ڕوویداوە؛ بەڵام کاتێک بیابانەکان بەھۆی سڕینەوەی خۆراکی ناو خاکەوە دەردەکەون، ئەو کات دەکرێت باسی مردنێکی «خاک»ی بە ئەنقەست بکرێت، کە ھۆکاری دەگەڕێتەوە بۆ زیادەرۆیی مرۆڤ.[٤] بەبیابانبوون کێشەیەکی گرنگی ژینگەیی جیھانییە بەھۆی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەکانەوە ڕوودەدات.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "desertification | Description, Causes, & Impacts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-25.
  2. ^ Zeng, Ning; Yoon, Jinho (2009). "Expansion of the world's deserts due to vegetation-albedo feedback under global warming". Geophysical Research Letters (بە ئینگلیزی). 36 (17). doi:10.1029/2009GL039699. ISSN 1944-8007. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Sustainable development of drylands and combating desertification". www.fao.org. Retrieved 2021-02-25.
  4. ^ "The Desert Will Win". web.archive.org. 2016-11-21. Retrieved 2021-02-25.
  5. ^ Geist, Helmut (2005). The Causes and Progression of Desertification (بە ئینگلیزی). Ashgate. ISBN 978-0-7546-4323-4.