ئەندازیاریی دروستکردن

ئەندازیاری دروستکردن لە زمانی ئینگلیزیدا بەو واتایە دێت دروستکردن بەبەکارهێنانی ئامێر، واتا دروستکردنی پیشەسازی، واتا دروستکرن ئەو پڕۆسە تەکنۆلۆژییە کە ماددەی خاو دەگۆڕێت بۆ ئەو کاڵایانەی کە پێداویستی خەڵک دابین ئەکات، ئیتر ئەو کاڵایە هەر لە ئۆتۆمبێل و فڕۆکەوە تا پێداویستی ناو ماڵ، هەر یەک لەو کاڵایانە بە پرۆسەیەکەی دروستکردنی جیاواز تێپەڕ ئەبەن، واتا لەم بەشەدا بابەتەکان پەیوەستە بە مادەی دروستکردن و پڕۆسە و تەکنۆلۆژیای دروستکرن بەبەکارهێنانی ئامێر و بەڕێوەبردنیان، ئەم بەشە لینکێکە نێوان ئەندازیاری میکانیک و ئەندازیاری پیشەسازی و ئەندازیاری مەواد و وەبەرهێنان و ئەندازیاری کیمیایی و ئەندازیاری ئەلیکترۆن و میکاترۆنیکس و زانستی کۆمپیوتەر.

ڕۆڵی ئەندازیاری دروستکردن

دەستکاری

ئەندازیاری دروستکردن هەمیشە کاری داهێنەرانەی لەبەرچاوە بەو پەیی خۆی دیزاینەری ئامێر و پڕۆسەی پیشەسازیە ،ئەندازیاری دووستکردن داهێنەر و دیزاینەرە.

دەتوانێت کەرستەی خاو و کانزا بگۆڕێت بۆ ئەو کاڵایانەی کە بازرگان و خاوەن کارەکان داوای دەکەن.

هەبونی هەلی کار بۆ ئەندازیارانی درووستکردن فراوان ترە چونکە عێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی ڕوو لە پیشەسازی سەردەمیانە کردووە بەهۆی بونی پاشماوەیی نەوت دەتوانێت کەرستەی پیشەسازی لێ درووستبکا وەک پلاستیک و جل و بەرگ و کارگە بۆ دیزاینکردنی کەل و پەلەکانی ماڵ و زیاتر.

پێناسی کاری ئەندازیاری دروستکردن

دەستکاری

بەشێوەیەکی گشتی ئەرکی ئەندازیاری دروستکردن بریتییە لە چاودێریکردنی پڕۆسەی دروستکردن و ئامێرەکان و دیزاین و بەرهەمهێنانی کاڵا بە کوالیتی باش و پارەیەکی گونجاو، هەروەها باشترین سود وەرگرتن لە ئامێر و کارمەندانی کارگە و دانانی پلان بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆسەی دروستکردن و بەڕێوەبردنی.

بوارەکانی کارکردنی ئەندازیاری دروستکردن لە جیهاندا

دەستکاری

ئەندازیاری دروستکردن چانسێکی فراوانی کارکردنی هەیە لە بواری پێشەسازی، بەشێک لەم بوارانە بریتین لە پیشەسازی ئۆتۆمبێل و فرۆکە، پیشەسازی وزە، پیشەسازی ئەلەکترۆنیات و کۆمپیوتەر، پیشەسازی خواردن و پێداویستی ناو ماڵ، پیشەسازی کیمیایی، پیشەسازی پزیشکی، پیشەسازی کەرەستەی بیناسازی، پیشەسازی پێداویستی وەرزشی و زۆر بواری تر.

بوارەکانی کارکردنی ئەندازیاری دروستکردن لە کوردستان

دەستکاری

دە ساڵی ڕابردودا لە کوردستان بواری پیشەسازی تا ڕادەیەک پێشکەوتنی بە خۆوە بینی بەو هۆوە کۆمەڵێک کارگە دروست کران، ئەو بوارانەی کە لە ئێستادا ئەندازیاری دروستکردن ئەتوانێ کاری تێدا بکات بریتین لە کارگەکانی ئاسن و کارگەکانی پلاستیک و کارگەکانی دروستکردنی پێداویستی بیناسازی و کارگەکانی خواردن و ئاو و خواردنەوە، هەروەها بواری نەوت و بەرهەمهێنانی کارەبا و چەندەها بواری تر.ئەم بەشە تەنها لە زانکۆی کۆیە هەیە وەرگیران لەم بەشە گشتی 80 کەمترین کۆنمرەش 80 بۆ زانکۆی کۆیە.

سەرچاوەکان

دەستکاری