خاو دێیەکی شارستانی مەریوانە. خەڵکی خاو بە شێوەزاری سۆرانی قسە دەکەن. ژمارەی دانیشتوانی لە ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦دا ٣٣٥ کەس لە ٨٢ بنەماڵەدا بووە. بەخشداریی خاو و میراوا بەر لە شەڕی ئێران و عێراق لەم گوندەدا بوو کە دوایی گوێزرایەوە بۆ بەردەڕەشە. ئەم گوندە لە پاڵ کێوێک بە ناو قەڵای خاودا کراوەتەوە. ناوی قەڵای خاو لە چەن سەرچاوەی ئەدەبی و مێژووییدا ھاتووە. لەمانە بەیت یا ھۆنراوەی قەڵای خاوە کە دراوەتە پاڵ فەقێ قادری ھەمەوەن و فەقێی خەڵووزی.[١] ھەروەھا لە مێژووی جافدا ئاماژە کراوە بە شەڕی چەن تایەفە لە نزیکی قەڵای خاودا کە بە شەڕی قەڵای خاو بەناوبانگە.[٢]

دیمەنی دەشتی خاو لە ژێر بەفردا

پێشانگا دەستکاری

وێنەی پانۆڕاماییی ئاوایی خاو و دەشتی خاو لە بەھاری ٢٠١٥دا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "بەیتەکانی ناوچەی مەریوان ١: بەیتی قەڵای خاو".[بەستەری مردوو]
  2. ^ "«کەریم بەگی فەتاح بەگی جاف، تەئریخی جاف، لێکۆڵینەوەی: دکتۆر حەسەن جاف، پێشەکیی: محەمەدعەلی قەرەداخی. بەغدا: دار الكتب و الوثائق، ١٩٩٥. (ڤەژینبووکس)»".[بەستەری مردوو]