ئێلیکترۆن

ئەلکترۆن

ئەلێکتڕۆن (بە نیشانەی e ) یەکێک لە وردیلەکانی ناو ئەتۆمە بە باری کارەبایی (« - » : سالبی: مەنفی: نەرێنی )یەوە.
ئەم وردیلە ھیچ پرتکێکی لێ نابێتەوە. کەوابوو ئێلێکترۆن بۆ خۆی بنوردیلەیە.
ڕێژەی کێشی یەک ئێلێکترۆن نزیک بە ۱/۱۸۳۶ کێشی پرۆتۆنە. دژە وردیلەی ئێلێکترۆن، پۆزیترۆنە. پۆزیترۆن بریتییە لە ئێلێکترۆنێک بە باری (+). لە کاتی پێکدادانی ئێلێکترۆن و پۆزیترۆندا، لەوانەیە ھەر دوو وردیلە تیابچن و جووتێک (یان زۆرتر) فۆتۆنی تیشکی گاما بەرھەم بھێنن.

بیرۆکەی هەبوونی ئەلێکتڕۆن لە هایدرۆجین
A sphere with a minus sign at lower left symbolizes the electron, while pairs of spheres with plus and minus signs show the virtual particles
A schematic depiction of virtual electron–positron pairs appearing at random near an electron (at lower left)

ئەلێکتڕۆنەکان کە سەر بە یەکەمین بەرەی خێزانی لێپتۆنن، لە کارلێکی ڕاکێشەیی، ئێلێکترۆمەگنەتیکی و کارلێکە لاوازەکاندا بەشداری دەکەن. ئێلێکترۆنەکان، وەک ھەموو ماکێ تایبەتمەندی میکانیکی کوانتۆمی و ھەروەھا تایبەتمەندی شەپۆلیشیان ھەیە.بەم بۆنەوە ھەم دەتوانن لە وردیلەکانی تر بدەن و ھەم وەک تیشک پەڕش و بڵاو ببن. ئەم تایبەتمەندییە دووانە بە ھۆی بچووکی تەنی ئێلێکترۆنە.
ناوی ئێلێکترۆن، یەکەم جار لە ساڵی ۱۸۳۸ لەلایەن جۆزێف جۆن تۆمسۆنەوە بۆ ئەم وردیلە مەنفییە ھەڵبژێردرا. ئێلێکترۆن لە زۆربەی دیاردەکانی فیزیکی وەک کارەبا، مەگنەتیک و ڕاگوێزانی گەرمادا، دەوری سەرەکی دەگێڕێ. ئێلێکترۆنێکی گەڕۆک، بە دەور خۆیدا مەیدانی مەگنەتیکی بەدی دێنێت و لە لایەن مەیدانە مەگنەتیکییەکانی ترەوە لاڕێ دەبێ. کاتێ کە ئێلێکترۆنێک دەور ھەڵدەگرێ، دەتوانێ بە شێوەی فۆتۆن وزە وەربگرێ یان دەربدات. ئێلێکترۆنەکان وێڕای ناوکی ئەتۆم کە لە پرۆتۆنەکان و نیوترۆنەکان پێک ھاتووە، ئەتۆم پێک دێنن. ھەرچەن ئێلێکترۆنەکان تەنیا ٪۰٫۰۶ کێشی ئەتۆم پێک دێنن، بەڵام ھێزی ڕاکێشی نێوان ئێلێکترۆن و پرۆتۆەکان دەبێتە ھۆی ڕاگیربوونیان لە ناو ئەتۆمدا.
ئاڵوگۆڕ و بەشداری نێوان ئێلێکترۆنەکانی دوو ئەتۆم (یان زۆرتر)، ھۆی سەرەکی جۆش خواردنی پێوەندە کیمیاییەکانە.

زۆربەی ئێلێکترۆنەکانی جیھان لە بیگ بەنگدا لە دایک بوون. ھەرچەن شێوەگەلی تریش بۆ بەدی ھاتنیان لە ئارادایە، وەک: پژانی بێتای ئیزۆتۆپەکانی ڕادیۆئەکتیڤ لە پێکدادانە بەھێزەکاندا، وەک دادانی تیشکە گەردوونییەکان بۆ کەشی زەوی.
ئێلێکترۆنەکان لەوانەیە لەگەڵ تیاچوونی پۆزیترۆنەکان، تیابچن، یان لە کاتی پێکھاتنی ناوکی ئەستێرەکان قووت بدرێن.
ئێلێکترۆنەکان لە زۆر شوێندا بەکار دێن، وەک: جۆشکاری ، لوولەکانی تیشکی کاتۆدی، مایکرۆسکۆپی ئێلێکترۆنی، تیشک دەرمانی، لایزێر و تاودەرەکانی وردیلە.

سەرچاوە

دەستکاری