ئەبووحەمزە موھاجیر
عەبدولمونعیم عیزەدین عەلی بەدەوی ناسراو بە: ئەبووحەمزە موھاجیر و نازناوی: ئەبووئەییوویی میسرییە (١٩٦٨ – ١٨ی نیسانی ٢٠١٠)، بەڕەچەڵەک میسرییە، لە میسر لە دایکبووە لە پارێزگاری شەرقییە، ناوەندی ئەبووکەبیر، گوندی تووخ.[١] سەرەتا پەیوەندی بە ئیخوان موسلیمینەوە کرد، پاشان وازی لێھێنا و پەیوەندی بەو گرووپە جیھادییە کرد کە ئەیمەن زەواھیری لە ساڵی ١٩٨٢ی زایینی دایمەزراندبوو، ھەروەھا وەک یاریدەدەری شەخسی ئەو کاری کرد، لە ساڵی ١٩٩٩ گەشتێکی بۆ ئەفغانستان کرد و پەیوەندی بە کەمپی فارووقەوە کرد لەژێر سەرکردایەتی ئوسامە بن لادن، لەوێش شارەزای دروستکردنی تەقەمەنی بوو بەپێی لێدوانەکانی ژەنەڕاڵ ویلیام کالدوێڵ، وتەبێژی سوپای ئەمریکا لە عێراق.
ئەبووحەمزە موھاجیر | |
---|---|
بە عەرەبی: أبو أيوب المصري | |
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٨ Sharqia Governorate، میسر |
مردن | ١٨ی نیسانی ٢٠١٠ تکریت، عێراق | (٤٢ ساڵ ژیاوە)
دڵسۆزی | ئیخوان موسلمین، Egyptian Islamic Jihad، ئەلقاعیدە، دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق |
ناوی کاتی لەدایکبوون | عبد المنعم عز الدين علي البدوي |
ھۆی مەرگ | ھێرشی ئاسمانی |
زمانی زگماکی | عەرەبیی میسری |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی، عەرەبیی میسری |
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | Emir of Al-Qaeda in Iraq، minister of war |
ئەندامی حیزبی | ئەلقاعیدە، دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق |
ئایین | سوننە |
ناکۆکی | شەڕی عێراق |
ئەندامی | ئەلقاعیدە لە عێراق، ئەنجومەنی شورای موجاھیدین، دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق |
دوابەدوای کوشتنی ئەبوومووسعەب زەرقاوی لە ساڵی ٢٠٠٦، ئەبوو حەمزە موھاجیر بوو بە سەرکردەی ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق، دواتر وەک وەزیری جەنگ لە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق ھەڵبژێردرا و جێگری یەکەمی ئەبووعومەر بەغدادی ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامیی بوو لە عێراق.
کوشتنی و پشتڕاستکردنەوەی
دەستکاریمالیکی ئاماژەی بەوەدا کە سوپای ئەمریکا لە عێراق پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئەو دوو تەرمە ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە دواتر سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و تیایدا ڕای گەیاندووە «کوشتنی ئەم دوو تیرۆریستە ڕەنگە گورزێکی کوشندە بێت بۆ قاعیدە لە عێراق». ھەروەھا ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق ھاوشانی ئەبووعومەر بەغدادی کوژرانی ناوبراوی پشتڕاست کردەوە.