ئینیسا ئارماند (Inessa Armand؛ لە دایکبووی ٨ی ئایاری ١٨٧٤ - مردووی ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٢٠) ژنە سیاسەتوان و کۆمۆنیستی فەڕەنسی ڕووسی بوو. ئەو ئەندامی بۆلشێڤیک بوو، ھەروەھا کەسێکی فێمێنیست بوو، زۆربەی ژیانی لە ڕووسیا بەسەر برد.[١][٢][٣] ئارماند بە کەسایەتییەکی گرنگ دادەنرێت لەسەردەمی پێش شۆڕشی تشرینی یەکەم و دوای شۆڕش. ماوەیەکی زۆر ئینیسا لە یادکرابوو، ئەمەش ھۆکاری بۆ سسیستمی سانسۆرکردنی سەردەمی ستالین بوو (بەشێک لە ھۆکارەکان ڕەنگە بەھۆی پەیوەندییەکەی نێوان ئینیسا و لێنین بووبێت). دواتر لەڕێی کردنەوەی ئەرشیڤی سۆڤییەت ئەوا بەشێک لە زانیارییەکان لەبارەی ئینیساوە زانیارییەکان دەرکەوتن، ھێشتا ھەندێک زانیاری ناڕوونن لەسەر ناوبراو.[٤]

ئینیسا ئارماند
بە فەرەنسی: Inès Armand
لەدایکبوون٢٦ی نیسانی ١٨٧٤
پاریس، فەڕەنسا
مردن٢٤ی ئەیلوولی ١٩٢٠(١٩٢٠-٠٩-٢٤) (٤٦ ساڵ ژیاوە)
Nalchik، ڕووسیا
ناوی کاتی لەدایکبوونÉlisabeth Pécheux d'Herbenville
ناوی خوازراوЕлена Блонина
ھۆی مەرگکۆلێرا
شوێنی ناشتنKremlin Wall Necropolis
پیشەشۆڕشگێڕانە، editor، سیاسەتوان، communist، فێمێنیست
بواری کارسیاسەتوان، political activity، فێمینیزم
پەروەردەUniversité nouvelle de Bruxelles
ئەندامی حیزبیحیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت، پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا
بەشداربووە لەشەشەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا

ئینیسا لە پەیوەندییەکی سێکسی دابوو لەگەڵ ڤلادمیر لینین لە ماوەی ١٩١١ بۆ ١٩١٢ یان ١٩١٤، ئەم بابەتە ھێشتا لەلایەن مێژوونووسان بووەتە جێی سەرنج و مشوومڕ.[٥][٦]

بە قسەی مێژوو نووس مایکڵ پیارسن کە لەبارەی ئیننیسا کردوویەتی: "ئەو یارمەتی لێنینی دەدا بۆ ئەوەی بگاتە بە پلە و دەسەڵاتێکی زیاتر لە سزار، ئەمەش بۆ ئەوەی تا ساڵی ١٩١٩ ببێتە بەھێزترین ژن لە مۆسکۆ".[٧]

ئینیسا ئارماند لە ڕۆژی ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٢٠، لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆلێرا کۆچی دواییی کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Francisca de Haan; Krasimira Daskalova; Anna Loutfi (2006). Biographical Dictionary of Women's Movements and Feminisms in Central, Eastern, and South Eastern Europe: 19th and 20th Centuries. Central European University Press. p. 34. ISBN 978-963-7326-39-4.
  2. ^ Martin Mccauley (2014). The Rise and Fall of the Soviet Union. Routledge. p. 82. ISBN 9781317867838.
  3. ^ Gail Warshofsky Lapidus (1978). Women in Soviet Society: Equality, Development, and Social Change. University of California Press. p. 47. ISBN 9780520039384.
  4. ^ Ralph Carter Elwood (2011). The Non-geometric Lenin: Essays on the Development of the Bolshevik Party. Anthem Press. p. 112. ISBN 978-0-85728-778-6.
  5. ^ Carter Elwood (2015). "Lenin and Armand: New Evidence on an Old Affair". Canadian Slavonic Papers. 43 (1): 49–65. doi:10.1080/00085006.2001.11092270. JSTOR 40870275. S2CID 143446664.
  6. ^ Richard B. Schoenbohm (2013). "Bolshevik Love: Beyond the Icon" (PDF). The Torch Magazine. 87 (1).
  7. ^ Michael Pearson (29 September 2001). "Lenin's lieutenant". The Guardian.