ئوسامە جەمیل
ئوسامە جەمیل عەلی (لەدایکبووی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٥) سیاسەتوان، نووسەر، ئەکتەر و دەرھێنەرێکی کوردە.[١]
ئوسامە جەمیل عەلی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٥ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتوان، نووسەر، ئەکتەر و دەرھێنەر |
حیزبی سیاسی | یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | نیگا ئەبوبەکر، سومەیە جەعفەر |
باوان |
|
خزمەکان | موسعەب جەمیل، بوخاری جەمیل، سوهەیب جەمیل، بیلال جەمیل |
لەساڵی ۱۹۹٤ تاکو ۲۰۰۰ بەڕێوەبەری رادیۆو تەلەفزیۆنی یەکگرتوو بووە.
لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو.[٢] بەر لەوەش لە چەند کارێکی ھونەری وەک ئەکتەر، نووسەر و دەرھێنەر بەشداریی کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٢، لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی مەمی ئالان بە ڕۆڵی میر ئیزین دەرکەوت.
ئوسامە بەشێکی زۆری ئەزموونی ھونەریی لە کەناڵی ناوخۆییی یەکگرتوو بەدەستھێنا،[٣] ھەروەھا زۆربەی کارەکانی لە کەناڵی سپێدە کە سەر بە ھەمان حیزبە پەخش کراوەتەوە. ئوسامە کوڕی جەمیل عەلییە، کە کەسایەتییەکی ئیسلامیی ناسراو بوو لە هەولێر.
بەرھەمەکاندەستکاری
نوسینی سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ ئەم زنجیرانە کردوە:
⊙ کۆچ ۱
⊙ کۆچ ۲
⊙ ئازارەکانی بارام
⊙ چەندان کورتە دراما
⊙ فیلمی سینەمایی وێران
وەک ئەکتەر بەشداری ئەم درامایانەی کردوە:]
⊙ مەم و زین
⊙ گرێ
ئەو ڕۆمانانەی کە نووسراون و چاپنەکراون:
- ڕاو
- سکرتێرە
ئەو ڕۆمانانەی ھێشتا لە نووسیندان:
- من و تۆ
- عەدێ و مەدێ
- قوماش (پرتەقار)
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ Dizeyi, Zana D. "ئۆسامە جەمیل دەست بە ھونەر دەکاتەوە". CHRA.TV. Retrieved 2021-10-07.
- ^ "ئوسامە جەمیل: داعش پێیان گوتم زمانت نەگری دەيبڕین". www.rudaw.net. Retrieved 2021-10-07.
- ^ Kurdi, Kurdiu. "هونەرمەند (عەبدولرەزاق ئەحمەد) كۆچی دوایی كرد". www.kurdiu.org. Retrieved 2021-10-07.
٤. https://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=20&q=201001291035283343
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |