ئایدیا
لە فەلسەفەدا، ئایدیا دوو مانای تا ڕادەیەک لێکجیاوازی ھەیە: [١]

ئەفلاتوون، لە یەکەمین فەیلەسووفانێ کە بەوردی باسی ئایدیاکانی کردووە. ئەرەستوو ئەڵێ زۆرێ لە ڕوانگەکانی ئەفلاتوون لە بنەڕەتدا فیساگۆرسین.
لە سەدەکانی حەڤدەیەم و ھەژدەیەم بەم لاوە، ئایدیا بەو وێنەیە ئەوترێ کە کاتێ مرۆڤ بیر بکاتەوە لە زەینیدا درووست ئەبێ. [٢] بەڵام، لە فەلسەفەی ئەفلاتووندا، «ئایدیاکان» یان «فۆرمەکان» زەینی نین، بەڵکوو عەینی و نەگۆڕ و ناماددین کە زەین بە چەشنێ لیان تێ ئەگا و بۆ پۆلاندنی شتەکانی ناو ئەم دنیایە بە کاریان دێنێ؛ دنیایەک کە ئەفلاتوون پێی وایە گشت دیاردەکانی، لاسایییەکی زڕ و کز لەو ئایدیا و فۆرمانەن.[١]
ئێتیمۆلۆژیدەستکاری
وشەی ئایدیا لە ἰδέα -ی یۆنانییەوە دێ کە بە مانای فۆرم و نوێنەکە و، ئەویش خۆی لە ڕیشەی ἰδεῖν (ئیدێین) بە مانای دیتنە. [٣]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ ئ ا Glossary of Philosophical Terms - Oxford University Press
- ^ Cambridge Dictionary of Philosophy
- ^ "پێناسەی idea". فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد. بڵاوگەی زانکۆی ئۆکسفۆرد. 2014.