ڕا (لە «رأي» عەرەبییەوە ھاتووە) یان بۆچوون، باوەڕی کەسێک یا کەسانێکە لەبارەی شتێکەوە. پێچەوانەی فاکت کە دروستییەکەی سەلماوە، ڕا لەوانەیە دروست بێت و لەوانەشە ھەڵە بێت.

جیاوازیی لەنێوان فاکت و ڕا لەوەدایە کە فاکت شیاوی سەلماندنە، یانی بۆ وێنە کۆمەڵێک شارەزا و لێزان لەسەر دروستییەکەی ھاودەنگن. وەکوو نموونە، ئەوەی کە «ئەمریکا شەڕی ڤێتنامی کرد» فاکتێکە و، ئەوەی کە «ئەمریکا مافی نەبوو شەڕی ڤێتنام بکات» ڕایەکە. پەیوەندیی نێوان فاکت و ڕا لە پەیوەندیی نێوان زانین و باوەڕکردن دەچێ. ئەوەی ئەیزانین فاکتە، ئەوەی باوەڕمان پێیە ڕایە.[١]

بە دەربڕینی ڕایەک کە بنچینەی لەسەر فاکت و پرەنسیپەوە دانرابێت و بیەوێت شتێک بسەلمێنێت دەڵێن بەڵگەھێنانەوە.

ڕای گشتی یا ڕای ھەمووانی (public opinion) بریتییە لە کەڵەکەی باوەڕەکان و ھەڵوێستەکانی تاکەکان و ئەندامانی کۆمەڵگەیەک.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Opinion»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی ٨ی ٢٠٢٣.

  1. ^ Tittle, Peg. Critical thinking, an appeal to reason. p. 59.