فاکت (لە لاتینەوە دێ بە مانای ئەوەی کراوە یا بووە، بووگ) ئەوەیە کە دەقاودەقبوونی لەگەڵ واقیعی ئۆبژەکتیڤدا شتێکی زانراو و ناسراو بێ و بکرێ دروستییەکەی بە بەڵگە بسەلمێنرێت. بۆ نموونە، «ئەم ڕستەیە لە چەن وشەیەک پێک ھاتووە» فاکتێکی سەربە زمانەوانییە و، «خۆریش ئەستێرەیەکە» فاکتێکی سەربە گەردوونناسییە. ھەر بەم چەشنە، «ھەڵەبجە ساڵی ١٩٨٨ کیمیاباران کرا» و «عەلی حەسەن ئەلمەجید لە سێدارە درا» فاکتگەلێکی مێژوویین. کەیفییەتی مەعریفەتیی گشت ئەم وتانە ئەوەیە کە لە باری ئۆنتۆلۆجییەوە سەرتر لە بۆچوون و تەفسیرن - یا یەکسەر خۆ لێ لادان و خۆ لێ گێلکردن ھەڵناگرن یا بە ئەندازەی پێویست بەڵگە بۆ پشتڕاستکردنەوەیان ھەیە. بە پێچەوانەوە، ھەرچەن لەوانەیە دروستیش بێ، بەڵام بۆ نموونە ڕستەی «زۆربەی بەچکە پشیلەکان خوێنشیرینن» فاکت نییە.

فاکت بە سەلماندنیبوونی تاقی ئەکرێتەوە: وتەیەک ئەگەر شیاوی سەلماندن بێ فاکتە، ئەگینا فاکت نییە. مەبەست لە شیاوی سەلماندن بوونیش وێکھاتنەوەیەتی لەگەڵ ئەزمووندا.

بۆ تێڕوانین و چوونەوە بە فاکتەکاندا سەرچاوەگەلی ستاندارد بەکار دێت و، فاکتگەلی زانستی بە ھۆی تاقیکردنەوەی ڕێکوپێکی شیاوی دووپاتبوونەوەوە سەلمێنراون.

سەرچاوەکاندەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری

  • وتاری فاکت لە ئینسایکلۆپیدیای فەلسەفەی ستەنفۆرددا