لە میتافیزیک و لۆژیکدا، نەوع یان جۆر بەو تێگەیشتە تێکڕایییە دەوترێ کە لە وەڵامی پرسیاری «ئەوە چییە» -دا دێت و لەلایەن ئەو تاکانەوە کە بە زات یەکێکن ھەڵدەگیردرێ. چەشنی «مرۆڤ» کە بە تاکگەلی جیاجیا وەک ئازاد و ئالان و کەژاڵ ھەڵدەگیردرێ و، ئەم تاکانە گەرچی بە ژمارە زۆرن و لێکجیا بەڵام لە چییەتی و زاتدا یەکێکن و جیاوازییان تەنیا لە عەرەزەکاندایە، وەک ڕەنگی پێست و باڵا و تەمەن و لەمانە.[١]

کەوایە کاتێ لە ھەقیقەت و چییەتیی تاکگەلی ھاوزات پرسیار بکرێت، نەوع لە وەڵامدا دێتەوە. ئەگەر بپرسین «ئازاد و ئالان و کەژاڵ چین؟» وەڵام «مرۆڤ» -ە و مرۆڤ شیاوی ئەوەیە لە پاڵ ھەر سێکیان بدرێ. لێرەدا ناکرێ بڵێین «گیانلەبەر» چونکە گیانلەبەر جنسە و جنس بەشێک لە چییەتییە نەک ھەمووی.[١]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا خوانساری, محمد (1398). منطق صوری. p. 113.