سووبژەکتیڤیتە یا زەینییەت لە تانوپۆی فەلسەفیدا پێچەوانەی ئۆبژەکتیڤیتەیە. سەرچاوە جیاجیاکان بە شێوەگەلی جۆراوجۆر و ئاڵۆز ناساندوویانە و، بەدەگمەن بووە بە مژاری سەرەکی لە وتارێکی فەلسەفیدا.[١] ئەمما ھەر چۆنێک بێ، بەستراوە بە مانای تێگەیشتەگەلێک وەک واقیع و ڕاستی و فەلسەفەی زەین و وشیارییەوە. سێ پێناسەیەک کە زۆرتر برەویان پەیدا کردووە پێیان وایە کە سوبژەکتیڤیتە بریتییە لە چۆنیەتی یا بارودۆخی:

  • سووژە بوون؛ سووژەش لە مانا بەرتەسکەکەیدا تاکێکە کە خاوەن وشیارییە و، ئەو وشیارییەی ڕێگەی پێ دەدا ڕوانگە و ھەست و بڕوا و مەیل و داخواز تەجروبە بکات.[٢]
  • سووژە بوون؛ سووژەش لە مانا بەربڵاوەکەیدا خاوەن ھەبوونی  خاوەن عامیلییەتە (agency)، یانی دەتوانێ کار بکاتە سەر خاوەن ھەبوونێکی تر (مەبەست ئۆبژەیە) یا ھێزی خۆی تێ بگرێت.[٣]
  • شتێ (وەک فیکرێک یا زانیارییەک) کە تەنیا لە ڕوانگەی سووژەیەک یا چەن سووژەیەکەوە ڕاست و دروست بێت.[٤]

پێناسە لێکجیاوازەکانی سوبژەکتیڤیتە زۆربەی جارەکان لە پاڵ یەکتردا و بە جێگۆڕکێ لەگەڵ یەکتردا بە کار دەبردرێن.[١] زاراوەکە زۆرتر بۆ ئاماژە بە ئەو شتە بە کار دەچێت کە داوەریی ئینسان لەبارەی واقیع و ڕاستییەوە دەستکاری دەکات و شێوەی پێ دەدات و بەرەو لایەک ڕایدەکێشێ. کە ئەوەش کۆمەڵەی ھەستەکان و ئەزموونەکان و ھیواکان و باوەڕەکانی سووژەیە.[٤]

سوبژەکتیڤیتە لە بەرامبەر فەلسەفەی ئۆبژەکتیڤیتەوە دەوەستێ. مەبەست لە ئۆبژەکتیڤیتەش بینینی واقیع یا ڕاستییە ئازاد لە ھەر چەشنە ھۆگرەتیی مرۆڤ.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Bykova, Marina F. (February 2018). "On the Problem of Subjectivity: Editor's Introduction". Russian Studies in Philosophy. 56: 1-5 - via EBSCOhost.
  2. ^ Solomon, Robert C. "Subjectivity," in Honderich, Ted. Oxford Companion to Philosophy (Oxford University Press, 2005), p.900.
  3. ^ Allen, Amy (2002). "Power, Subjectivity, and Agency: Between Arendt and Foucault". International Journal of Philosophical Studies. ١٠ (٢): ١٣١–٤٩. doi:10.1080/09672550210121432.
  4. ^ ئ ا Gonzalez Rey, Fernando (June 2019). "Subjectivity in Debate: Some Psychology". Journal for the Theory of Social Behaviour. 49: 212–234 – via EBCOhost.