دیاردە

(لە فینۆمینۆنەوە ڕەوانە کراوە)

دیاردە بریتییە لە ھەر چەشنە ڕووداوێک کە جێی ڕوانین بێت. لە بەکارھێنانی ڕۆژانەدا، دیاردە ئاماژە دەکات بە ھەر جۆرە ڕووداوێکی دەرەکی. وە لە بەکارھێنانی زانستیدا، دیاردە بە ڕووداوێک دەوترێت کە مرۆڤ بتوانێت لێی بـڕوانێت، ئەگەرچی لێڕوانینی پێویستیی بە ئامێری تایبەت بێت. بۆ نموونە ڕوانین لە تۆرەمخستنەوەی بەکتریاکان پێویستیی بە مایکرۆسکۆپێک ھەیە.

گڕگرتن ڕووداوێکی جێی ڕوانینە، کەواتە دیاردەیەکە.

لە فیزیکدا، دیاردە دەتوانێت تایبەتمەندییەکی ماک یان وزە بێت. وەکوو نموونە، ڕوانینەکانی ئیساک نیوتن لە سووڕانەوەی ھەیڤ و لە ڕاکێشان.

لە فەلسەفەدا

دەستکاری

لە فەلسەفەدا بە دیاردە دەڵێن فینۆمینۆن کە وشەیەکی لە بنەڕەتدا یۆنانییە. فینۆمینۆن یا دیاردە بە شتێک دەوترێ کە خۆی دەردەخات و بوونی ئاشکرا دەکا و، ئێمەش ڕاستەوخۆ لە رێگەی ئەزموونی ھەستەکییەوە دەیناسین و پێویست ناکات بۆ وەی بزانین ھەیە بیری لێ بکەینەوە. بۆ وێنە، ھەر شتێ کە لە دەوروبەری خۆمدا دەیبینم یا دەیبیسم یا بە ھەر شێوەیەک خۆی دیاری دەدا، دیاردە یا فینۆمینۆن بە ئەژمار دێت. فینۆمینۆن لە بەرامبەر نۆمینۆن -دا دادەنرێ کە ئەویش خۆی وشەیەکی یۆنانییە و واتای شتێکی ناو ھزر و فکر دەگەیێنێ کە پەیوەندیی بە ئەزموونی ھەستەکییەوە نییە.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری

https://en.wikipedia.org/wiki/Phenomenon

  1. ^ کەمال، محەمەد (2019). فینۆمینۆلۆجی. ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەھەند. pp. 11, 12.