ئەسلی ئەردۆغان (بە تورکی: Aslı Erdoğan؛ لە دایکبووی ٨ی ئازاری ١٩٦٧) چالاکوان، نووسەر و ڕۆماننووسێکی تورکە.[١] دووەم ڕۆمانی خۆی بە زمانی ئینگلیزی نووسیوە. ئەو ھەشت کتێبی نووسیوە، کە وەرگێڕانیان بۆ بیست زمان بۆ کراوە.[٢] ئەو لە ساڵی ٢٠١٦، لە ستوونێک لە ڕۆژنامەی تورکی و پاڵپشتی کورد ئۆزگور گوندیم (Özgür Gündem) دەینووسی.

ئاسلی ئەردۆغان
بە تورکی: Aslı Erdoğan
لەدایکبوون (١٩٦٧-٠٣-٠٨) ٨ی ئازاری ١٩٦٧ (تەمەن ٥٧ ساڵ)
ئەستەمبوڵ، تورکیا
زمانی نووسینزمانی تورکی
شوێنی دەستبەسەرکردنBakırköy Women's Prison
پیشەنووسەر، بەرگریکاری مافی مرۆڤ، فیزیکزان، columnist
شاکارەکانKirmizi Pelerinli Kent
وێبگەhttp://aslierdogan.net

ئەسلی لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە ئەڵمانیا وەک پەنابەر دەژی،[٣] ئەمەش دوای ئەوەی ماوەیەک لەلایەن تورکیا دەستگیرکرا لەدوای ھەوڵی کودەتاکردن لە تورکیا، ئەو دەستگیرکرا بەھۆی ئەو ڕووداوە و تۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە.[٤] دوای ئازادکردنی لە زیندان، ڕاستەوخۆ تورکیای بەرەو ئەڵمانیا جێھێشت.

خوێندن

دەستکاری

ئەسلی لە ساڵی ١٩٨٣، بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەری لە زانکۆی بغازیچی تەواوکرد. دواتر لە ساڵی ١٩٩٣، بڕواننامەی ماستەری لە فیزیا بەدەست ھێنا. پاشان لە شاری ڕیۆ دی ژانیۆرۆ لە بەڕازیل دەستی کرد بە توێژینەوە بۆ وەرگرتنی دکتۆرا، ھەموو ئەوانە بەر لە گەڕانەوەکەی ساڵی ١٩٩٦ی بوو بۆ تورکیا، کە ئەوکاتە بڕیاریدا ببێتە نووسەر و گشت کاتەکانی بۆ ئەو کارە بێت.

خەڵاتەکان

دەستکاری

ئەسلی لە ماوەی ژیانیدا چەند جارێک خەڵات کراوە بەھۆی کارە ئەدەبییەکانی ھەروەھا کارەکانی وەک چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ. لە ساڵی ٢٠١٨، خەڵاتی سیمۆن دێ بۆڤوار پێدرا.[٥] لە ساڵی ٢٠١٦، خەڵاتی توخۆلسکی لە بواری وێژە پێدرا.[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "دامەزراوەکانی تورکیا لە بەردەم کەوتنی تەواودایە" رۆماننوسێکی تورکیا لە بارەی حکومڕانی تورکیاوە دەدوێت، ماڵپەڕی خەندان، ڕۆژی 06/08/2018 بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ Sorani، Basnews. «ئەسلی ئەردۆغان: دەوڵەتی تورکیا ژیان و وشەکانی تاڵان کردووم». www.basnews.com. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «Exiled Turkish novelist Asli Erdogan acquitted in terror trial». France 24 (بە ئینگلیزی). ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «نووسەرێکی تورک بەمشێوەیە باسی دۆخی ئێستای وڵاتەکەی دەکات – Knwe.org». knwe.org. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ Cécilia Lacour (١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧). «Asli Erdogan, lauréate du prix Simone-de-Beauvoir pour la liberté des femmes 2018». Livres Hebdo. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  6. ^ «Aslı Erdoğan Receives Tucholsky Prize». Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.