ھێلین ھەیز مەکئەرتەر (١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠–١٧ی ئازاری ١٩٩٣) خانمەکتەرێکی ئەمریکی بوو،[١] ئەو ماوەی ٨٠ ساڵ لە بواری نواندن و بەشداریکردن لە فیلمەکان بەردەوام بوو. ئەو نازناوی «یەکەم خانمەکتەری شانۆی ئەمریکا» پێدرا بوو. ئەو یەکێک بووە لەو ١٦ کەسەی کە خەڵاتێکی ئێمی، خەڵاتێکی گرامی، خەڵاتێکی ئۆسکار، ھەروەھا خەڵاتێکی تۆمی بردبێتەوە. ھێلین یەکەم خانمە ئەکتەرە کە سێ تاجی نواندنی وەرگرتبێت. لەلایەن سەرۆککۆماری ئەمریکا، خەڵاتی مێدالیای سەرۆککۆماری بۆ ئازادی پێدراوە، بەرزترین خەڵاتی شانازییە بۆ ھاوڵاتییانی سڤیل لە ئەمریکا، مێدالیاکەشی لە ساڵی ١٩٨٦ لەلایەن سەرۆککۆمار ڕۆناڵد ڕێیگن پێبەخشرا. لە ساڵی ١٩٨٨، مێدالیای نەتەوەیی بۆ ھونەری پێدرا.[٢]

ھێلین ھەیز
بە ئینگلیزی: Helen Hayes
لەدایکبوون١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠
واشینگتن دی سی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن١٧ی ئازاری ١٩٩٣(١٩٩٣-٠٣-١٧) (٩٢ ساڵ ژیاوە)
Nyack, New York، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھۆی مەرگسستبوونی دڵ
ھاوسەرCharles MacArthur
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی
پیشەئەکتەری فیلم، خوودژیاننامەنووس، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن
دەستپێکی چالاکی١٩٠٥
ئەندامی حیزبیپارتی کۆماری
ئەرشیڤەکان لەNew York Public Library for the Performing Arts
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە شانۆ
وێبگەhttp://www.helenhayes.org
Artist files atFrick Art Research Library
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts
Notable roleMaria Feodorovna

ھێلین بۆ یەکەمینجار لە ساڵی ١٩١٠، لە فیلمی سینەمایی (Jean and the Calico Doll) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٣١، دوای بەشداربوونی لە فیلمی (The Sin of Madelon Claudet) خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر وەرگرت.[٣]

لە ساڵی ١٩٨٤، خەڵاتێکی ساڵانە بەنناوی خەڵاتەکانی ھێلین ھەیس ڕێکخرا بۆ باشترینانی شانۆی واشینگتن. لە ساڵی ١٩٥٥، شانۆی فەلتۆن لە ٤٦ەمین شەقامی برۆدوەی نیویۆرک سیتی، ناوی گۆڕدرا بۆ شانۆی ھێلین ھایس. ھێلین بەیەکێک لە ھەرە مەزنترین خانمەئەکتەرەکانی سەددەی بیستەم دادەنرێت لەناو شانۆدا.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ھێلین ھەیز لە ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا
  2. ^ Reagan, Ronald."Ronald Reagan: Remarks at the Presentation Ceremony for the Presidential Medal of Freedom – May 12, 1986" presidency.ucsb.edu, May 12, 1986, accessed August 27, 2011
  3. ^ «The 5th Academy Awards | 1933». Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Helen Hayes: A Remembrance – Washington Theatre Guide – TheatreWashington – Helen Hayes Awards». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.