ھێرشی ئاسمانیی ٢٠٢٠ی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدا

ھێرشی ئاسمانیی ٢٠٢٠ی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدا لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پاشی ململانێیەکی زۆری نێوانی وڵاتی ئێران و ئەمریکا لە بوارەکانی سەربازی و سیاسی، ئەمریکا بڕیاری ھێرشکردنە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قاسم سولەیمانی بدات لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدا. لە سەرەتای ڕێکەوتی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەمریکا ھێرشەکەی ئەنجامدا و ژەنەراڵی ئێرانی، قاسم سولەیمانی و ١٢ کەسی یاوەری لە ناویاندا جێگری فەرماندەی گشتی ھێزەکانی حەشدی شەعبی کە ئەبوو مەھدی موھەندیس بوو کوژران.

کوژراوان قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەھدی موھەندیس

ئەو ھێرشە پاشی کشانەوەی ئەمریکا دێ لە رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان ئەمریکا و ئێران بە چاودێری یەکێتی ئەورووپا کرا و ئەمریکا لە سالی ٢٠١٨ کشاوە، وە پاشی سەپاندانی سزای زۆر دێت لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێران، وە ئەمریکا تۆمەتباری کردبوون بە ئەنجامدانی کووشتنی ھێزەکانی ئەمریکا لە سەربازگەی کەیوان لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩

چۆنیەتی ھێرش دەستکاری

فرۆکەی ئێم کیو-٩ ریپەری بێفرۆکەوان

لە درەنگانێکی شەودا و ھاتن و چوونی ئاسایی فرۆکەکان بۆ فرۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدا، یەکێک لە فرۆکەکان لە دیمەشقی پایتەختی وڵاتی سووریا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدا کە تێیدا قاسم سولەیمانی و پێنج لە یاوەرانی بوون، وە لایەنی دووەمیش تێیدا ئەبوو مەھدی موھەندیس و پێنج لە یاوەرانی بوون لە پێشوازیدا، پاشی دابەزینیان و ڕۆیشتنیان لە ڕێگای فرۆکەخانەدا؛ ئەمریکا ھێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلەکانیان و تێیدا ١٢ کەس کوژران کە قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەھدی موھەندیسی تێدابوون.

ئەو مووشەکانەی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتبوون، مووشەکی فرۆکەی ئێم کیو-٩ ریپەری بێفرۆکەوان بوو، لە دووری ١١،٠٠٠ کیلۆمەترەوە دوگمەی لێدانی مووشەکەکان بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی داگیرابوون.

کوژراوەکان دەستکاری

کوژراوەکان بردرانە تاقیگە و پشکنینی دی ئێن ئەییان بۆ کرا. ئەوانیش بریتی بوون لە:

  1. قاسم سولەیمانی، فەرماندەی ھێزی قودس
  2. ئەبوو مەھدی موھەندیس، جێگری فەرماندەی گشتی دەستەی حەشدی شەعبی
  3. سامر عەبدوڵڵا کوڕی عماد مغنیە
  4. زاوای قاسم سولەیمانی
  5. محەممەد ڕەزا ئەلجابری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حەشدی شەعبی
  6. حسن عەبدولھادی، فەرماندە لە حەشدی شەعبی
  7. محەممەد ئەلشیبانی، فەرماندە لە حەشدی شەعبی
  8. حەیدەر عەلی، بەرپرس و بەرێوبەری ئالیاتی حەشدی شەعبی
  9. محەممەد کەوتەرانی، فەرماندە لە حیزبوڵڵا
  10. حسین جعفری نیا، لیوای ئێرانی
  11. شھرود مظفری نیا، عەقیدی ئێرانی
  12. ھادی طارمی، رائیدی ئێرانی
  13. وحید زمانیان، نەقیبی ئێرانی

کاریگەرییەکان دەستکاری

ئەو ھێرشە ئێرانییەکانی بە گشتی توڕە کرد و لێدوان و ھەڕەشەی جیاوازیان لە دژی ئەمریکا دەدا، وە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ٣ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە ئێران ڕاگەیاند. بە گشتی شیعەکانی توڕەتر کرد لە ئەمریکا.

کاردانەوەکان دەستکاری

نەتەوە یەکگرتوەکان

ئەو ھێرشەی ئەمریکا بۆ سەر کاروانی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەھدی موھەندیس کردەوەکی نایاسایییە.

ئێران

رێبەری باڵای ئێران ٣ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند و حەسەن ڕۆحانییش سەرۆکی ئێران ڕای گەیاند کە ئێران وڵاتێکی ئازادە و تۆڵەی خۆی دەکاتەوە.

ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕای گەیاند کە ئەو ھێرشە بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدراوە.

عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەھدی، ئیدانەی ھێرشەکەی کرد، و پەرلەمانی عێراقیش بڕیاری دەکردنی ھێزە بیانییەکانی دەرکرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری