زنجیرەی فاست ئەند فوریەس: ھۆبس و شۆو (یاخود بە ناوە ناسراوەکەی ھۆبس و شۆو) فیلمێکی ٢٠١٩ی ئاکشنی ئەمەریکیە لە دەرھێنانی دەیڤد لیچ و نووسینی کریس مۆرگن و درو پیرس. فیلمەکە دەبێتە نۆیەمین فیلم لە زنجیرە فیلمەکانی خێرا و تووڕە و تیشک دەخاتە سەر ھەردوو کەسایەتی لوک ھۆبس و دێکەرد شۆو، کەوا لە فیلمەکانی پێشوودا بە بینەر ئاشناکرابوون.

زنجیرەی فاست ئەند فوریەس: ھۆبس و شۆو
پۆستەری فەرمی
دەرھێنەردەیڤد لیچ
بەرھەمھێنەر
شانۆنامە
  • کریس مۆرگن
  • درو پیرس
چیرۆککریس مۆرگن
ئەکتەران
مۆسیقاتایلەر بەیتس
وێنەگری سینەماییجۆنەتەن سێلا
مۆنتاژ
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز
دەرچوون
  • ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-13) (دۆلبی تیەتەر)
  • ٢ی ئابی ٢٠١٩ (2019-08-02) (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٣٥ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٠٠ میلیۆن دۆلار
داھات١٨٠٫٨ میلیۆن دۆلار[٢]

فیلمەکە لە نواندنی دوەین جانسن و جەیستن ستەیتمە لە ڕۆڵەکانی ھۆبس و شۆو، کەوا باسی یەکگرتنەوەیان دەکات بەمەبستی وەستاندنی ڤایرۆسێکی کوشندە کە مەترسی لەسەر جیھان درووستدەکات. لەپاڵ ئەمانیش، ھەریەکە لە ڤانێسا کیربی، ھێلن میڕێن و ئدریس ئێڵباش لە ڕیزی کاستی فیلمەکەدان.

فیلمەکە لە دۆڵبی تیەتەر لە ھۆڵیوود و لە ڕێکەوتی ١٣ی تەمووزی ٢٠١٩ یەکەمین پەخشیکرا و بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ٢ی ئابی ٢٠١٩ کەوتە سینەماکانەوە. ماڵپەڕی SyFy Wire نووسیویەتی فیلمەکە "ستایشێکی زۆری بەھۆی دیمەنە ئاکشنیەکان کراوە، ھەرچەندە ھەندێک لە ڕەخنەگران کێشەیان لەگەڵ کاتی فیلمەکە ھەبوو کەوا ٢ کاتژمێر و ١٥ خولەک دەبوو".

چیڕۆک دەستکاری

فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر ھەردوو کەسایەتی لوک ھۆبس و دێکەرد شۆو، کەوا لە فیلمەکانی پێشوودا بە بینەر ئاشناکرابوون. فیلمەکە لە نواندنی دوەین جانسن و جەیستن ستەیتمە لە ڕۆڵەکانی ھۆبس و شۆو، کەوا باسی یەکگرتنەوەیان دەکات بەمەبستی وەستاندنی ڤایرۆسێکی کوشندە کە مەترسی لەسەر جیھان درووستدەکات، بەڵام لەم نێوەندەدا کەسایەتی بریکستن (ئێلبا) دژیان دەوەستێتەوە.

کاستی فیلمەکە دەستکاری

  • دوەین جانسن لەڕۆڵی لوک ھۆبس، بریکارێکی فیدڕاڵی کەوا کار بۆ حکومەت دەکات و دوای ڕووداوەکانی فیلمەکانی خێرا و تووڕە ٧ و خێرا و تووڕە ٨ کێشەی لەگەڵ دێکەرد شۆو ھەیە.
  • جەیستن ستەیتم لەڕۆڵی دێکەرد شۆو، سەربازێکی پێشووی ھێزە تایبەتیەکانی بەڕیتانیانە کەوا بۆتە بکوژێکی بەکرێگیراو و لەلایەن ھۆبسەوە زیندانیکراوە دوای ئەوەی لە بەشەکانی پێشوو بەزێندرا. شۆو لەگەڵ ھۆبس کێشەیان ھەیە، بەڵام یەکدەگرن لەپێناوی ڕزگارکردنی جیھان.
  • ئیدریس ئێلبا لەڕۆڵی بریکستن لۆر، بریکارێکی MI6 کەوا یاخیبووە و بۆتە تیرۆرست و ھەوڵی بەدەستھێنانی ڤایرۆسە کوشندەکە دەدات تاکو خۆی پێ بەھێز بکات.
  • ڤانێسا کیربی لەڕۆڵی ھاتی شۆو، بریکارێکی تری MI6 و خوشکی دێکەردە.
  • ئایزا گۆنزالێز لەڕۆڵی خاتوو ئێم، دزێکی پڕۆفیشناڵ کەوا لە ڕووسیا نیشتەجێیە و زانیاری بە ھۆبس دەدات.
  • ھێلن مێرین لەڕۆڵی ماگدالین شۆو، دایکی دێکەرد، ئۆوین و ھاتی.

بەدەر لەمانەش ئاکتەران کلیف کێرتیس، ڕۆمەن ڕەینز، جۆش ماگوا و جۆن توی ڕۆڵی براکانی ھۆبس دەبینین. و ھەروەھا ئاکتەر ڕایان ڕێینۆڵدز ڕۆڵی بریکارێکی سی ئای ئەی دەبینێت. کێڤن ھاڕت ڕۆڵی فڕۆکەوان دینکلی دەبینێت کەوا یارمەتی ھۆبس و شۆو دەدات.

بەرھەمھێنان دەستکاری

پەرەپێدان دەستکاری

ئاکتەری سەرەکی زنجیرە فیلمەکان، ڤین دیزەل لە سەرەتاکانی ٢٠١٥ ئاماژەی بە بوونی فیلمێکی لەمشێوەیە کردبوو، دواتر لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ فیلمەکە بەشێوەیەکی فەرمی ڕاگەیەنرا. لیچ لە نیسانی ٢٠١٨ وەک دەرھێنەری فیلمەکە دەستنیشانکرا،

کاستی فیلم دەستکاری

لە حوزەیرانی ٢٠١٨، ڤانێسا کێربی ھاتنە نێو کاستی فیلمەکە بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی بریکارێکی ئێم ئای سیکس، لەگەڵ ئاکتەر ئیدریس ئێلبا بۆ بەرجەستەکردنی شەڕانگێزی فیلمەکە.[٣][٤] دواتر و لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، ئایزا گۆنزالێس ھاتە پاڵ کاستی فیلمەکە.[٥] لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەوە ڕاگەیاندرا کەوا ئاکتەران کلیف کێرتیس، ڕۆمەن ڕەینز، جۆش ماگوا و جۆن توی ڕۆڵی براکانی ھۆبس دەبینین، و ھێلن میڕن وەک دایکی شۆو دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ زنجیرە فیلمەکانی فاست ئەند فوریەس.

وێنەگرتن دەستکاری

وێنەگرتنی فیلمەکە لە ئەیلولی ٢٠١٩ دەستیپێکرد و لە شارەجکانی لەندەن و گلاسگۆو ئەنجامدرا.

دوای-بەرھەمھێنان دەستکاری

کاریگەریە وێنەییەکانی فیلمەکە لەلایەن FrameStore و DNEGیەوە بە سەرپەرشتیاری مایک برازلتن و کایل مکلۆو و دان گلاس دانراون.

مۆسیقا دەستکاری

لە ئایاری ٢٠١٩، وێبسایتی Film Music Reporter ڕایگەیاند کەوا تایلەر بەیتس میوزیکی فیلمەکە تۆماردەکات.[٦]

ماڕکێتینگ دەستکاری

یەکەمین پۆستەری فیلمەکە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە.[٧] دوای ڕۆژێک لەمە، یەکەمین تڕەیلەری فیلمەکەش بڵاوکرایەوە.[٨] تڕەیلەری دووەمیش لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە. کۆتا تڕەیلەر لە ٢٨ی تەمووزی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە.[٩]

دەرچوون دەستکاری

فیلمەکە لە دۆڵبی تیەتەر لە ھۆڵیوود و لە ڕێکەوتی ١٣ی تەمووزی ٢٠١٩ یەکەمین پەخشیکرا و بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ٢ی ئابی ٢٠١٩ کەوتە سینەماکانەوە.[١٠][١٠][١١]

کەیسی دادگایی دەستکاری

لە تشرین یەکەمی ٢٠١٨دا، بەرھەمھێنەری بەردەوامی زنجیرەکە فیلمەکانی فاست ئەند فوریەس نیڵ مۆریتز شکاتی لە یونیڤێرسەڵ پیکچەرز کرد بەھۆی لادانی لە ئەرکی بەرھەمھێنانی فیلمەکە. دوای ئەم کارە، کۆمپانیای یونیڤێرسەڵ لە تەواوی فیلمەکانی داھاتووی زنجیرەکەش دووریخستەوە و کەیسەکەش تا ئێستا لە دادگا یەکلایی نەبۆتەوە.[١٢]

پێشوازی دەستکاری

بۆکس ئۆفیس دەستکاری

فیلمەکە تاکو ئێستا، ٦١ میلیۆن دۆلار لە کەنەدا و ئەمریکا و ١٢٠ میلیۆن دۆلاری لە ناوچەکانی جیھان دەستکەوتووە، کە کۆی گشتی دەکاتە ١٨١ میلیۆن دۆلار. بەھۆی ئەوەی بودجەی فیلمەکە ٢٠٠ میلیۆن دۆلارە و نزیکەی ١٦٠ دۆلاریش لە ماڕکێتینگ و رێکلامکردن بۆ فیلمەکە سەرفکراوە، پێویستە فیلمەکە ٦٠٠ میلیۆن دۆلار بەدەستبێنێ تاکو بگاتە ڕادەی قازانجکردنی.[١٣]

کاردانەوەی ڕەخنەگران دەستکاری

لە وێبسایتی تەماتە ڕزیوەکان، فیلمەکە ڕێژەی ٪٦٧ی وەرگرتووە بە نمرەی ٦/١٠. کورتەی ڕەخنەگرانی وێبسایتەکە نووسیویەتی " ھۆبس و شۆو ھاوشێوەی فیلمەکانی تری فاست ئەند فوریەس بەھێز نییە، بەڵام بەیارمەتی دیمەنە ئاکشنیەکان توانای بردنەوەی دڵی بینەریان ھەیە". لە وێبسایتی مێتاکریتک، فیلمەکە نمرەی ٦٠ لە ١٠٠ی وەرگرتووە.[١٤] باشترین نمرەی فیلمەکە لە CinemaScoreەوە بووە کەوا بینەرانی سینەما دەنگی تیادا دەدەن و لەوێدا نمرەی A- وەرگرتووە.[١٣]

لە بابەتێکی بۆ وێبسایتی ڤڕایەتی، پیتەر دیبروگ نووسیویەتی:" ھەوادارانی دوەین جانسن و جەین ستەیتم ئەو فیلمەیان یەکجار بەدڵ دەبێت بەھۆی ئەو پەیوەندیە بەھێزەی دوو ئاکتەرەکە لە فیلمەکە نیشانی دەدەن".[١٥] ئێریک کۆن سەر بە وێبسایتی ئیندیوایەر، نمرەی -B بە فیلمەکە داوە.[١٦]

ڕیچارد ڕۆپەر سەر بە ڕۆژنامەی شیکاگۆ سەن-تایمز نمرەی ١٫٥ لەسەر ٤ی بە فیلمەکە داوە و نووسیویەتی "فیلمەکە تەنھا خەریکی شکاندن و لێدان بەدرێژایی کاتەکەی. ھەندێکجار وا ھەست دەکەیت بێزار دەبیت لە دیمەنە ئاکشنیە دووبارەکانی وەک سوڕانەوەی سەیارەکان لە ئاسمان و شەڕە دووبارەکانی مرۆڤەکان".

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Petski, Denise; Petski, Denise (October 4, 2018). "'Hobbs & Shaw': Dwayne Johnson Shares On-Screen Staredown With Jason Statham In First-Look Photo".
  2. ^ "Fast & Furious Presents: Hobbs & Shaw (2019)". Box Office Mojo. IMDb. Retrieved August 4, 2019.
  3. ^ Kroll, Justin (July 3, 2018). "'The Crown's' Vanessa Kirby Joins Dwayne Johnson in 'Fast and Furious' Spinoff (EXCLUSIVE)". Variety. Retrieved July 6, 2018.
  4. ^ Kroll, Justin (July 5, 2018). "Idris Elba to Play Villain in 'Fast and Furious' Spinoff Starring Dwayne Johnson (EXCLUSIVE)". Variety. Retrieved July 6, 2018.
  5. ^ Fleming Jr. , Mike (November 29, 2018). "Eiza Gonzalez To Join Dwayne Johnson and Jason Statham In 'Fast And Furious' Spinoff". Deadline.com. Retrieved November 29, 2018.
  6. ^ Film Music Reporter Staff (May 15, 2019). "Tyler Bates to Score David Leitch's 'Hobbs & Shaw'". FilmMusicReporter.com. Archived from the original on 29ی Juneی 2019. Retrieved August 2, 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Cite has empty unknown parameter: |1= (help)
  7. ^ Mendelson, Scott (January 31, 2019). "Dwayne Johnson And Jason Statham Pick A Side In First 'Hobbs And Shaw' Poster". Forbes. Retrieved February 2, 2019.
  8. ^ Mendelson, Scott (February 1, 2019). "The Terrific New 'Hobbs And Shaw' Trailer Is Fast, Furious And Funny". Forbes. Retrieved February 2, 2019.
  9. ^ Frei, Vincent (June 28, 2019). "Fast & Furious Presents: Hobbs & Shaw—Art of VFX [Final Trailer]". Archived from the original on 28ی Mayی 2019. Retrieved August 2, 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  10. ^ ئ ا Tartaglione, Nancy (July 5, 2019). "'Fast & Furious Presents: Hobbs & Shaw' Revs Up August 23 China Release". Deadline Hollywood. Retrieved July 11, 2019.
  11. ^ Kroll, Justin (October 5, 2017). "Dwayne Johnson and Jason Statham's 'Fast and Furious' Spinoff Gets 2019 Release Date". Variety. Retrieved September 11, 2018.
  12. ^ Holmes, Adam (May 9, 2019). "The Fast And Furious Franchise Has Fired Its Longtime Producer". Cinema Blend. Retrieved May 13, 2019.
  13. ^ ئ ا D'Alessandro, Anthony (August 4, 2019). "'Hobbs & Shaw' West Coast Business Driving Pic To $60M, But Looks To Overseas For More Muscle". Deadline Hollywood. Retrieved August 4, 2019.
  14. ^ "Fast & Furious Presents: Hobbs & Shaw Reviews". Metacritic. Retrieved August 4, 2019.
  15. ^ Debruge, Peter (July 31, 2019). "Film Review: 'Fast and Furious Presents: Hobbs & Shaw'". Variety. Retrieved July 31, 2019.
  16. ^ Kohn, Eric; Kohn, Eric (July 31, 2019). "'Hobbs & Shaw' Review: Dwayne Johnson vs. Jason Statham in the Summer's Best Guilty Pleasure".

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری