ھاوپەیمانیی نیشتمانیی دیموکراتی کوردستان

هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان یان لیستی هاوپەیمانیی کوردستانی (بەئینگلیزی: Democratic Patriotic Alliance of Kurdistan) بریتییە لەناوی هاوپەیمانێتییەک بوو کە بۆ هەڵبژاردنی ٢٠٠٥ی عێراق و هەڵبژاردنی ٢٠٠٥ی هەرێمی کوردستان دانرا کە تێیدا کورد بەیەکگرتوویی چووە نێو هەڵبژاردنەکانی عێراق بەرامبەر بە نەتەوایەتییەکانی تر. هەڵبژاردنەکان لەهەمان کاتدا بۆ پەرلەمانی کوردستانیش بوو. بەشێوەیەکی سەرەکیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دوو پارتە زلهێزەکەی لیستەکە بوون.

ھاوپەیمانیی نیشتمانیی دیموکراتی کوردستان
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥
وڵاتعێراق
ئایدۆلۆژیای سیاسیسەرەتاکانی ناسیۆنالیزمی کوردی
لە دوایلیستی کوردستانی
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩

قەوارە بەشدارەکان:

هاوپەیمانێتییەکە ١٥٧٠٦٦٥ دەنگی بەدەست هێنا لە پەرلەمانی کوردستاندا، کە دەیکردە ٩٠%ی دەنگەکان. لەسەر ئاستێکی فیدراڵیش %٢٦ی دەنگەکانی بەدەست هێنا کە دەیکردە ٧٥ کورسیی لە کۆی ٢٧٥ کورسیی پەرلەمانی عێراق. لیستەکە توانیی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ جەلال تاڵەبانی پارێزراو بکات هاوکات پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بۆ مەسعوود بارزانی بپارێزێت.[١]

سەرچاوە

دەستکاری
  1. ^ «PUK.org» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.