کودەتای ٢٠٢٣ی نیجەر

کودەتای سەربازی دژی سەرۆک محەممەد بازوم

کودەتای ٢٠٢٣ی نیجەر (بە ئینگلیزی:2023 Nigerien coup d'état) لە ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٣ کودەتایەک لە نیجەر ڕوویدا، کە تیایدا پاسەوانی سەرۆکایەتی نیجەر محەمەد بازوم سەرۆکی وڵاتەکەیان دەستبەسەرکرد و فەرماندەی پاسەوانی سەرۆکایەتی گشتی عەبدول ڕەحەمان تچیانی خۆی وەک سەرۆکی سەربازی نوێ ڕاگەیاند.[٣][٤][٥][٦] هێزەکانی پاسەوانی سەرۆکایەتی سنوورەکانی وڵاتەکەیان داخست و دامودەزگاکانی دەوڵەتیان ڕاگرت و قەدەغەی هاتووچۆیان ڕاگەیاند.

کودەتای ٢٠٢٣ی نیجەر
ڕێکەوت٢٦–٢٨ تەمموزی ٢٠٢٣
شوێن
نیامەی, نیجەر
ئەنجام
  • کودەتای سەربازی سەرکەوت
  • حکومەت لە دەسەڵات لابرا
  • دەستوور ڕاگیرا
  • سنوورەکان داخراون؛ قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا
  • سەرۆک محەمەد بازۆم ڕەتی كردەوە دەست لەکار بکێشێتەوە کاتێک لە کۆشکی سەرۆکایەتی دەستگیرکرا
  • ژەنەڕاڵ عەبدوڕەحمانی چیانی سەرۆکی حکومەتی کاتی ڕاگەیاند
  • ئاژاوەیەکی گەورە لە سەرانسەری نیامی
شەڕکەرەکان
حکومەتی نیجەر- خۆپیشاندەرانی حکومەتی نیجەر ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ پاراستنی نیشتمان - بزووتنەوەی M62 لایەنگری کودەتا خۆپیشاندەران
فەرماندە و سەرکردەکان
یەکە تێوەگڵاوەکان
پاسەوانی سەرۆکایەتی
  • پاسەوانی سەرۆکایەتی
  • پاسەوانی سەرۆکایەتی
ھێز
نەزانراو
زەرەر و زیانە گیانییەکان
لانی کەم لایەنگرێکی مەدەنی بریندار بوو چەند لایەنگرێکی مەدەنی بریندار بوون

ئەمە پێنجەمین کودەتای سەربازی بوو لە دوای بەدەستهێنانی سەربەخۆیی وڵاتەکە لە ساڵی ١٩٦٠ لە فەڕەنسا، و یەکەم کودەتای سەربازی بوو لە دوای ساڵی ٢٠١٠[٧]

پێشینە

دەستکاری

پێشتر نیجەر لەدوای وەرگرتنەوەی سەربەخۆیی لە فەرەنسا لە ساڵی 1960چوار کودەتای سەربازیی بەسەردا هاتبوو، دوایینیان لە ساڵی 2010 ڕوویدا، لە نێوانیاندا چەندین هەوڵی کودەتاش هەبوون، دوایینیان لە ساڵی 2021 بوو کە سەربازە ناڕازییەکان هەوڵیاندا دەست بەسەر کۆشکی سەرۆکایەتیدا بگرن دوو ڕۆژ پێش دەستبەکاربوونی محەمەد بازوم، سەرۆکی هەڵبژێردراوی وڵات.[٨]یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی وڵات بوو کە بە شێوەیەکی دیموکراسی هەڵبژێردرابوو. هەروەها ئەم کودەتایە لە دوای کودەتاکانی ئەم دواییەی وڵاتانی نزیک خۆی ڕویدا، وەک لە گینیا و مالی و سودان لە ساڵی ٢٠٢١ و دوو کودەتا لە بورکینافاسۆ لە مانگی یەک و ئەیلولی ٢٠٢٢، کە ئەم هەموو کودەتایە بووەتە هۆی ئەوەی ناوچەکە بە " پشتێنەی کودەتا" ناو ببرێت.[٩]

شیكارییەکان دەڵێن ڕەنگە بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و گەندەڵی حکومەت هۆکاری ڕاپەڕینەکان بێت.[١٠] وڵاتەکە زۆرجار لە پلەی خوارەوەی پێوەرەکانی گەشەپێدانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە[١١] و هەروەها چەندین جار تووشی گروپە یاخیبووە ئیسلامییەکانی وەک قاعیدە، دەوڵەتی ئیسلامی و بۆکۆحەرام، بووەتەوە[١٢] سەرەڕای ئەوەی لە بواری سەربازیدا مەشق و ڕاهێنان و پاڵپشتی لۆجستیکی لەلایەن ئەمریکاوە وەرگرتووە، هەروەها چەندین وڵات بنکەیان لە وڵاتەکەدا هەیە لەوانە، فەرەنسا و تورکیا.[١٣][١٤]

سەرچاوەكان

دەستکاری
 
محەمەد بازوم لە ساڵی ٢٠٢١ تا کودەتاکەی ٢٠٢٣ سەرۆکی نیجەر بوو
  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری aj12 نەدراوە
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری bbc1 نەدراوە
  3. ^ «Niger : ce que l'on sait de la tentative de coup d'Etat en cours contre le président Mohamed Bazoum». Franceinfo (بە فەرەنسی). ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ «Niger soldiers declare coup on national TV». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2023-07-26. لە 2023-07-31 ھێنراوە.
  5. ^ «Niger's president 'held by guards' in apparent coup attempt». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «Niger general Tchiani named head of transitional government after coup». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ «Timeline: A history of coups in Niger». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ «2023 Nigerien coup d'état»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-07-31، لە 2023-07-31 ھێنراوە
  9. ^ «Niger's president 'held by guards' in apparent coup attempt». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی)
  10. ^ «Niger's Bazoum 'held by guards' in apparent coup attempt | Military News | Al Jazeera». web.archive.org. ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  11. ^ https://www.facebook.com/FRANCE24.English (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٣). «Niger soldiers say President Bazoum has been removed, borders closed». France 24 (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |دوایین= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  12. ^ «Niger coup attempt: President Mohamed Bazoum held». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2023-07-26. لە 2023-07-31 ھێنراوە. {{cite news}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی)
  13. ^ https://www.facebook.com/FRANCE24.English (١٨ی شوباتی ٢٠٢٢). «Niger becomes France's partner of last resort after Mali withdrawal». France 24 (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |دوایین= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  14. ^ «Why African militaries now want to talk Turkey | Times Aerospace». www.timesaerospace.aero. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.