کاکەمەم بۆتانی

(لە کاکە مەم بۆتانیەوە ڕەوانە کراوە)

کاکەمەم فەخری سامی ناسراو بە کاکەمەم بۆتانی (١٩٣٧ – ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠) نووسەرێکی کورد بوو. سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە.

کاکەمەم بۆتانی
لەدایکبوونکاکەمەم فەخری سامی
١٩٣٧
کۆیە
مردن٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-١٠-٢٥) (٨٢–٨٣ ساڵ ژیاوە)
ھەولێر
شوێنی گۆڕگۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە ھەولێر
پیشەنووسەر و سیاسەتوان
زمانکوردی (سۆرانی)
نەتەوەکورد
قوتابخانەی ئەدەبیڕەوتی ڕوانگە

ژیان و کار دەستکاری

کاکەمەم فەخری سامی لە ساڵی ١٩٣٧ لە کۆیە لەدایکبووە. باپیری خەڵکی جزیری ناوچەی بۆتانی باکووری کوردستان بووە. خوێندنی سەرەتایی لە ھەرتەل، کۆیە، و سلێمانی تەواو کردووە، و خوێندنی دواناوەندییش لە کەرکووک. ساڵی ١٩٤٨ بۆ خوێندنی زانکۆ دەچێتە بەغدا. بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیمانگەی باڵای دارستان وەرگرتووە.[١]

زوو دەچێتە نێو کاری سیاسی و دەبێتە ئەندامی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، و دواتر دەبێتە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٦٥ وازی لە حیزبایەتی ھێنا.[٢] لە ١٩٥٧ یەکەم چیرۆکی لە گۆڤاری ھەتاوی گیوی موکریانی بڵاوکردووەتەوە.[١] لە ١٠ی شوباتی ١٩٧٠ لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە، یەکێتیی نووسەرانی کوردیان دامەزراندووە.[٣] ھەروەھا لە ١٩٧٠ گرووپی ڕوانەگەیان دامەزراند لەگەڵ حسێن عارف، شێرکۆ بێکەس، جەمال شارباژێڕی، و جەلالی میرزا کەریم. دوای نسکۆی شۆڕشی ١٩٧٥ بڕیاری دا بەرھەمەکانی لە بڵاوکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس بڵاونەکاتەوە. لە ١٩٩٣ تا ٢٠٠٠ ڕاوێژکاری ڕووناکبیری بووە لە وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. دواتر بووەتە سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد.[٢]

مەرگ دەستکاری

کاکە مەم بۆتانی لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ھەولێر کۆچی دوایی کرد. تەرمەکەی لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە ھەولێر بە خاک سپێردرا.[٣]

بەرھەمەکان دەستکاری

کتێبە چاپکراوەکان دەستکاری

کۆمەڵە چیرۆک و کورتەچیرۆک دەستکاری

  • بوومەلەرزە لە گۆمی مەندا (بەغدا، ١٩٦٩)
  • سمکۆڵی ئەھریمەن (سلێمانی، ١٩٧٣)
  • بازنە (ھەولێر، ١٩٧٩)
  • خەرەندی مەرگ (ھەولێر، ١٩٩٢)

ڕۆمان دەستکاری

  • درز (ھەولێر، ١٩٩٧)
  • کەوشەنی پەیکەرتاشێکی تر (سلێمانی، ٢٠٠٣)
  • میری ئاوایی وەرزێر (ھەولێر، ١٩٩٢)

پەخشانە شیعری شیوەن دەستکاری

  • ھۆ – تاکە برا (ڕانیە، ٢٠٠٣)

مێژووی سیاسی دەستکاری

  • لەدوو تۆڵی یاد داشتی شاردا (بە ناسناوی علی خالید حەمید، چاپخانەی پێشمەرگە، ١٩٨٤)
  • تورکمانی کوردستانی باشوور (بە ناسناوی سامی فەخری، سلێمانی، ٢٠٠٢)

ژیاننامە دەستکاری

  • کاکی کاکان (ھەولێر، ١٩٩٧)
  • کاکە بلە. لە یاد من (سلێمانی، ٢٠٠٧)

بیرەوەری و بەسەرھاتی نووسەر دەستکاری

  • کاکەمەمێکی تر (سلێمانی، ٢٠٠٣)
  • ژانە ڕێیە خۆڵەمێشییەکان (سلێمانی، ٢٠٠٧)
  • بەھارێزان (سلێمانی، ٢٠٠٨)

ئابووری و ئاماری دەستکاری

  • دارەبەن لە پارێزگای سلێمانی (بەغدا، ١٩٨٥)
  • بەرھەمی ڕۆژانەی کرێکارانی نەمامگای دارستان (ھەولێر، ١٩٨١)[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "کاکە مەم بۆتانی، ئەستێرەیەکی دیکەی ئەدەبی کوردی کشا". esta.krd. ئێستا. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا "سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد کۆچی دوایی کرد". avatoday.net. ئاڤا تودەی. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ ئ ا "سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد کۆچی دواییکرد". RojNews. ڕۆژنیوز. 25ی تشرینی یەکەمی 2020. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "کاکەمەم بۆتانی". Kurdipedia.org. کوردیپێدیا. Retrieved 1ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)