کاوا نەمر
کاوا نەمر (بە کرمانجی: Kawa Nemir)، (٢٩ی ئایاری ١٩٧٤ لە ڕەشقەلاس[١] - ) شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کوردی باکووری کوردستانە. نەمر لە زمانی ئینگلیزی بە کوردیی کرمانجییەوە وەرگێڕان دەکات و ھەندێک لە کارە گەورەکانی وێژەی ئینگلیزی وەکوو ئوولیس لە جەیمز جۆیس و ھاملێت لە ویلیام شێکسپیری وەرگێڕاندووەتە بە کوردی. کاوا نەمر ھەروەھا سەرنووسەری کۆواری کوردیی ژیانا ڕەوشەنە.
کاوا نەمر | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٩ی ئایاری ١٩٧٤ |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی زمانی یۆنانیی کۆن |
خوێندنگە | زانستگای حاجەتتەپە زانستگای ئەستەمبوڵ |
پیشە | شاعیر، نووسەر و وەرگێڕ |
ژیان و خوێندن
دەستکاریکاوا نەمر لە ٢٩ی ئایاری ١٩٧٤ لە شاری ڕەشقەلاس لە پارێزگای ئیدر لە باکووری کوردستان لە بنەماڵەیەکی چینی سەرەوە لەدایک بوو.[٢] خوێندنی سەرەتاییی خۆی لە لە قوتابخانەکانی ڕەشقەلاس و ئەستەنبوڵ تێپەڕاندەوە.[٣] بەگوێرەی چاوپێکەوتنێکی کە لەگەڵ دەنگی ئەمریکادا کردووەتەوە، وەکوو کوردێک لە قوتابخانەدا ڕووبەڕووی ئاسمیلەکردن و شۆناسی کوردیی بووەتەوە.[٤] کاوا نەمر بەدوای ئەوەی کە لە زانکۆکانی حاجەتتەپە و ئەستەمبوڵ زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزیی خوێند، ھەتا ساڵی ٢٠٠٢ لە زانکۆی ئەستەنبوڵ زمانی یۆنانیی کۆنیشی خوێندەوە.[١] چەند ھاوڕێیەکی تێکەڵی ڕێزەکانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوون کە دژی سوپای تورکیا شەڕ دەکات، بەڵام خۆی ئەوەی ھەڵبژارد کە ببێت بە نووسەرێک.[٤] لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا ڕووی لە ئامەد کرد.[٢]
چالاکییەکان
دەستکاریکاوا نەمر لە ساڵی ١٩٩٧ەوە سەرنووسەری گۆڤاری ڕۆشنبیری و ئەدەبیی کوردیی ژیانا ڕەوشەن بووە.[٣] گۆڤارەکە لە ژێر سەرپەرشتیی ئەودا، ھەتا ساڵی ٢٠٠٣ بەشێوەی مانگانە ٥٢ ژمارەی بڵاوکرابوو.[٣] لە ساڵی ٢٠١٢ وەرگێڕانی نەمر لە ھاملێتی شێکسپیر بۆ یەکەمجار لە شانۆی ڕەستی ئەمستەردام لە ھۆڵەندا نمایشکرا[٣]، کە یەکەمین گونجاندنی ھامێلت بە زمانی کوردی بوو[٥] کە دواتر لە چەندین شوێن و بۆنەدا لەلایەن شانۆی شارەوانی شاری ئامەدەوە نمایشکرا.[٢] لە ساڵی ٢٠١٩ وەرگێڕانی کاوا نەمر لە ئۆپێرای تۆسکای جاکۆمۆ پوچینی بۆ یەکەمجار لە «شانۆی شاری ئەمستردام» نمایشکرا.[٦] نەمر جگە لە وەرگێڕانی زۆرێک لە کلاسیکەکانی ئەدەبی یۆنانی و ڕۆمی بۆ زمانی کوردی، شانۆنامەنووسیشە و بەرھەمی کلاسیکی کوردیی مەم و زینی ئەحمەدی خانیی بۆ شانۆ وەرگێڕاوەتەوە.[٦]
خەڵاتەکان
دەستکاری- خەڵاتی فەقی حوسێن ساغنیچ، لەلایەن ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ، ٢٠١٠.[٧]
- دانیشتووی ماڵی پێشووی ئان فرانک، لەلایەن دامەزراوەی وێژەی ھۆڵەندی، ٢٠١٨.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «کاوا نەمر». کوردیلیت. ٨ی ئابی ٢٠١٦.
- ^ ئ ا ب پ گیردینک، فرێدریکێ (٦ی تەممووزی ٢٠١٨). «کاوا نەمر وەرگێڕی کورد سوێند دەخوات کە لە ئەمستردامەوە چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی بەردەوام بێت». ئاحڤال.
- ^ ئ ا ب پ «کاوا». ئێربان ڕیسۆرت (بە هۆڵەندی). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا جۆنز، دۆریان (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «شەڕەکانی شاعیرێکی کورد بۆ بەرگریکردن لە زمان و کولتوور». دەنگی ئەمریکا (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ فێرشترایت، پیتەر (2019). «"نواندن" لە ژێر باری نائاسایی لە تورکیادا: گفتوگۆیەک لەگەڵ ھونەرمەندانی کورد سەبارەت بە شانۆ و نەریتی دەنگبێژی و یەکەمین ھاملێتی کوردی» (PDF). زانستگای خرۆنینگێن.
- ^ ئ ا «کاوا نەمر: وەرگێڕانی شانۆیی ئۆپێرای تۆسکا بە زمانی کوردی نمایش دەکرێت». بیانێت. ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ «ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ ١٨ ساڵە بوو». ماڵپەڕی یووکسەکۆڤا ھابەر (بە تورکی). ١٨ی نیسانی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «کاوا نەمر». ڕایتێرز ئانلیمیتێد (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |