نکۆڵیلێکردن لە کورد لەلایەن تورکیاوە

نکۆڵیکردن لە کورد بۆ چەند دەیەیەک سیاسەتی دەوڵەتی ڕەسمی تورکیا بوو . زاراوەی "تورکەکانی چیا" لەلایەن ژەنەراڵ عەبدوڵا ئاڵپدۆگان داهێنرا و سەرەتا بۆ باسکردنی ئەو کەسانەی کە لە چیاکان دەژین بەکاری دەهینان ، کە بە هیچ زاراوەیەکی تورکی قسەیان نەدەکرد، باسی ئەو کەسانەی دەکرد کە لە چیاکاندا دەژین .تێڤیک ڕووشتو ئاراس وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نێوان ساڵەکانی ١٩٢٥ بۆ ١٩٣٨ بەرگری لەو بیرۆکەیە کرد کە پێویستە کورد وەک هیندییەکان لە ئەمەریکا ون ببێت [١]. کازیم کارابێکر، فەرماندەیەکی پێشووی سوپای تورک لە کاتی شەڕی سەربەخۆییدا وتی، کورد لە دێرسیم لە ڕاستیدا تورکە ئەسمیلەندەکانن و پێویستە بە بیری تورکبوونی خۆیان بهێنەوە .وەزیری دادی تورکیا مەحموت عیسات بۆزکورت ڕایگەیاند کە هیچ گەلێکی تر نییە بتوانێت لە تورکیا داوای ماف بکات لە نەژادی تورک نەبێت، هەموو غەیرە تورکەکان تەنیا مافی ئەوەیان دەبێت کە خزمەتکار یان کۆیلە بن . دوابەدوای ئەوەش ئاماژە سادەکانی ئەو وشانەی کورد و کوردستان قەدەغە کران و لە جێی ئەوان وشەگەلی وەک تورکی شاخستان وتورکانی ڕۆژهەڵات بەکاردەهات[٢]. قەدەغەکردنەکە بە دەقی یاسایی لەلایەن حکومەتەوە دەرچووبوو .چەندین توێژینەوە و کتێبی چەواشەکاری جۆربەجۆریان بە زمانە بیانییەکان بڵاوکردەوە کە کورد بە بنەڕەت تورکانی ئاسیای ناوەڕاستن کە بە هۆی ئەوەی کە لە سەردەمی فەرمانڕەوایی فارسدا بە دابڕاوی لە چیاکان دەژین ، زمانی باووباپیرانیان لە بیر کردووە . لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ دا بازرگانەکان سزا دەدران بۆ هەر وشەیەکی کوردی کە لە دەمیان دەرچووبا . لە قوتابخانە دا قوتابی سزا دەدرا ئەگەر بە کوردی قسەیان بکردبا لەنێوان خۆیاندا و لە ماوەی دەیەی ١٩٦٠ قوتابخانەی بۆردی زمانی تورکی دامەزران بۆ ئەوەی قوتابیەکان لە خزمە کوردەکانیان و دانیشتوانی کورد جیا بکرێنەوە و خۆیان بەکەسانی ڕۆشنبیر دابنێن[٣].

دەستەواژەی ( تورکی شاخ ) لە ساڵی ١٩٦١ دا زیاتر بەکار هات کاتێک سەرۆکی تورکیا ( سێمال گویرسل ) پشتگیری لە لێکۆڵینەوەکان کرد بۆ سەلماندنی تورکبوونی کوردەکان . لە کتێبێکی مێهمەت شرفی فیرات دا کە گیورسڵ بە وی پێشەکیەکی نووسیوە کە بەڵگەی ڕاستییەکی بۆ دەستەبەر کردووە کە دووپاتی کردەوە کە کوردەکان تورکی چیایین . هەروەها گیورسل سەرۆکی پەیمانگای تازە دامەزراوی لێکۆڵینەوەی کلتوری تورکی ( TKAE ) بوو کە چەندین کتێبی لەسەر بابەتەکە بڵاوکردووەتەوە . لە کاتی دادگاییکردنەکانی دژ بە سوپای کولتوری شۆڕشگێری ڕۆژهەڵاتی ( DDKO ) لە دوای کودەتاکەی ساڵی ١٩٧١ دا ، دادوەرەکە باسی ئەوەی دەکرد کە کورد لە ڕاستیدا بوونی نییە و زمانەکەی لە ڕاستیدا دیالێکتێکی تورکی یە . هەروەها کەنان ئیڤرێن سەرۆکی جونەتەکانی سوپا دوای کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٠ نکۆڵی لە بوونی نەژادێکی کوردی کرد و بەکارهێنانی زمانی کوردی سنووردار کرد . لە ئازاری ٢٠٢١ وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی تورکیا کتێبێکی قوتابخانەی لەسەر زۆرینەی کوردی پارێزگای ئامەد بڵاو کردەوە کە هیچ ئاماژەیەک بە کورد و زمانی کوردی نەدەکرد . هەروەها بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەو زمانەی لە شاری ئامەد قسەی پێدەکرێت هاوشێوەی ئەو تورکانەیە کە لە باکۆی ئازەربایجان قسەی پێ دەکەن.لە ٨ی مارس ٢٠٢١ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان پۆلیسی تورکیا نەرمەواڵەیەکی مۆبایلی درووست کرد بۆ ئافرەتان کە لەکاتی پێویست زوو هانا بۆ پۆلیس ببەن ئەم نەرمەواڵەیە بە شەش زمان خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات جگە لە زمانی کوردی لەکاتێکدا کە زمانی کوردی دووەم گەورەترین زمانی تورکیایە[٤].

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Yilmaz, Özcan (2015-11-26). La formation de la nation kurde en Turquie (بە فەڕەنسی). Graduate Institute Publications. ISBN 978-2-940549-28-3.
  2. ^ Hassanpour, Amir (1992). Nationalism and Language in Kurdistan, 1918-1985 (بە ئینگلیزی). Mellen Research University Press. ISBN 978-0-7734-9816-7.
  3. ^ webteam. "SEÇBİR Konuşmaları-41: Bir Asimilasyon Projesi: Türkiye'de Yatılı İlköğretim Bölge Okulları | Haberler / Duyurular Arşivi | İstanbul Bilgi Üniversitesi". www.bilgi.edu.tr (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2021-05-02.
  4. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/080320211. Retrieved 2021-05-02. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)