کانی پانکە

(لە کانی پانکەی سەرووەوە ڕەوانە کراوە)

کانی پانکە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ناوەندی قەزای سەید سادق، قەزای سەید سادق، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

کانی پانکە
Kanipanka
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای سەید سادق
ناحیەناحیەی ناوەندی قەزای سەید سادق
بەرزایی
٥٧٣ مەتر (١٬٨٨٠ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

وشەی کانی پانکە، وشەیەکی لێکدراوە، (کانی + پانکە)، ناوی ئەم گوندە لە کانییەکەیەوە وەرگیراوە، کە کانییەکی گەورە و بەری فراوانە لەوەوە پێیان وتووە کانی پانکە، پانکە بە واتای پان یان فراوان دێت.

جوگرافیا

دەستکاری

گوندی کانی پانکە ھاوسنوورە لەگەڵ؛

  • لەساڵی ۱۹۱۹ لەلایەن کەسایەتی دیاری ناوچەکەو ڕیشسپی عەشیرەتی شێخ سمایلی (حاجی حمەگردە) ئاوەدانکراوەتەوە.
  • ئەم گوندە چەندین جار توشی ڕوخاندن و چۆڵکردن بووەتەوە لەلایەن ڕژێمی بەعس لەساڵی ۱۹۸۷ لەگەڵ زەوی خانوەکانی تەخت کردوە و دانیشتوانەکەی ناچارکران ڕوبکەنە کۆمەڵگای زۆرەملێی باریکە، تا ڕاپەڕین و کۆڕەوە مەزنەکە دروست بوو، پاشان لەدوای ساڵی۱۹۹۲ جارێکی تر بەپەرۆشەوە دانیشتوانەکەی گەڕانەوە بۆ گوندەکەی خۆیان و لەسەر دارو پەردوی پاشماوەی خانوەکانیان دووبارە ئاوەدانیان کردەوە.
  • لەساڵی(۱۹٤۹) یەکەم خوێندنگە لەم گوندەدا دروستکراوە و لە ئێستادا سێ خوێندنگە ھەیە لەناو گوندەکەدا.

کشتوکاڵ

دەستکاری

ئەم گوندە زیاتر دانیشتوانەکەی بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن نزیکەی (٤۰۰۰)دۆنم زەوی کشتوکاڵی سودی لێوەردەگیرێت بۆ کشتوکاڵکردن لەجۆری دێم و بەراو، ھەروەھا لەوەڕگایەکی زۆر و پوش و پاوەن لەسنورەکەداھەیە کە بۆ ئاژەڵ بەخێوکردن سودی لێوەر دەگیرێت کە نزیکەی ۲۰۰۰ سەر ئاژەڵ بەخێو دەکرێت لە گوندەکەدا لە جۆری مەڕ و بزن و مانگا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ openstreetmap. «کانی پانکە» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)