کارزان عوسمان
کارزان عوسمان محەممەد سیاسەت مەدار و ڕۆژنامەوان وبێژەر و پێشکەشکار لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سلێمانی، کوردستانی عیراق لە دایک بووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ وەک ڕۆژنامەوان دەستی بە کار کردووە. لە ڕۆژنامەی ھاووڵاتی، ئاسۆ و ڕووداو چەند مالپەڕی تر کاری کردووە. لە ئێستادا لە پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی[١] وەک بێژەر و پێشکەشکار بەرنامەی تاوتوێ پێشکەش دەکات.
کارزان عوسمان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٨٤ |
نیشتەجێی | سلێمانی، کوردستان |
نەتەوە | کورد |
پیشە | پێشکەشکار، ڕۆژنامەنووس، شاعیر |
باوان |
|
ژیاننامە
دەستکاریکارزان عوسمان لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٨٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی، کوردستانی عیراق لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتای لە قوتابخانەی شاکر فەتاح و ناوەندی لە قوتابخانەی ھەڵوان و دواناوەندی لە قوتابخانەی سەردەم ھەر لە سلێمانی خوێندووە. لە ساڵی ٢٠٠٩ لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەشی ڕاگەیاندن دەرچووە.[٢]
پیشە
دەستکاریلە ساڵی ٢٠٠٧ کاری کردووە بۆ ئەدەب و ھونەری کوردستانی نوێ، وەک ڕێپۆرتەر. لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ڕۆژنامەی ھاووڵاتی دەست بەکاربووە و لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ڕۆژنامەکانی (ڕووداو) و (ئاسۆ) کاری کردووە. خاوەنی چەندین تێکستی ئەدەبی و وتاری ڕەخنەیی و ئامانجی نووسین و کارە ڕۆژنامەوانییەکانی ڕووناکی خستنەسەر گەندەڵی و برینە کۆمەڵایەتییەکان بووە.[٣] لە ساڵی ٢٠١٠ لە سەرەتای دامەزراندنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی NRT دەستبەکاربووە بە پێشکەشکردنی بەرنامەی تاوتوێ و تاوەکو ئێستا بەردەوامە لە کارەکەی.
بەرنامەی تاوتوێ
دەستکاریتاوتوێ بەرنامەیەکی سیاسیی ڕۆژانەیە و لە ئێن ئاڕ تی[٤] پێشکەش دەکرێت لەلایەن کارزان عوسمان. لە ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کرد و تاکو ئێستا بەردەوامە. سەراڕای ئەنجامدانی چەندین بەرنامە و بابەتی ڕۆژنامەوانی ڕاشکاوانە و بوێرانە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان، بەرنامەی تاوتوێ بەرنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە کە تێیدا ئەو بەرپرسە باڵایانە میوانداریی دەکرێن کە وتەو لێدوانەکانیان کاریگەریی لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان دەکات و ڕای گشتی لەسەر دروست دەبێت.. ناوەرۆکی بەرنامەکە شیکردنەوەیە بۆ ڕووداوە گرنگەکان و ڕۆژەڤی گەرمی ڕۆژ و ئەو پرسانەی کە پەیوەستن بە دۆخی سیاسی، بەرنامەی تاوتوێ پڕ بینەرترین بەرنامەی سیاسییە لە ھەرێمی کوردستان و ساڵی ٢٠٢١ لە توێژینەوەیەکی زانستی زانکۆی سلێمانی، پلەی یەکەمی لە پڕ بینەرترین بەرنامەی سیاسی وەرگرتووە.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «NRTTV ئێن ئاڕ تی». www.nrttv.com. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «کارزان عوسمان». Kurdipedia.org. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «ئاڵۆسکان……کارزان عوسمان – Denegkan» (بە کوردی). لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «NRTTV ئێن ئاڕ تی». www.nrttv.com. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Corporation، Nalia. «تاوتوێی ئێن ئاڕ تی یەکەمە؛ بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی سلێمانی». nrttv.com. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |