ڕەشەکوژیی کۆبانی کۆمەڵێک ھێرش و کردەی خۆکوژی بوو بۆ سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی کورد لە شاری کۆبانی کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ئەنجام دران، ھێرشەکان لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی حوزەیرانەوە دەستیان پێکردوو و لە ڕۆژی ھەینی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ کۆتاییان پێھێندرا.[٦][٧][٨] ھێرشەکان تاوەکو ٢٨ی حوزەیران بەردەوام بوون و دوا یەکەی چەکدارانی داعش لە ڕۆژی ٢٩ی مانگدا کوژران. ھێرشەکان بوونە ھۆی کوژرانی ٢٢٣-٢٣٣ ھاوڵاتی مەدەنی، ھەروەھا ٣٥-٣٧ چەکداری کورد[٤] و لانیکەم ٧٩ ھێرشکەری داعش کوژران.[٥] ئەم ھێرشە دووەم گەورەترین کوشتاربوو کە داعش ئەنجامی دابێت لەوەتەی لە حوزەیرانی ٢٠١٤ خەلافەتەکە ڕاگەیەندرا.[٩]

ڕەشەکوژی کۆبانی
بەشێک لە گەمارۆی کۆبانی
ڕێکەوت٢٥–٢٩ حوزەیرانی ٢٠١٥
شوێن
ئەنجام

ھێزەکانی یەپەگە چەکدارانی داعشیان کووشت

  • داعش ٢٣٣ ھاوڵاتی مەدەنی لە کۆبانێ و لە گوندی بەرخ بۆتان کۆمەڵکوژ کرد
شەڕکەرەکان

 خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا

بە پشتیوانی:

ھێزەکانی ھاوپەیمانان[١][٢]
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
فەرماندە و سەرکردەکان
خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا ساڵح موسلیم[٣] ئەبو عەلی ئەنباری
ھێز
نەزانراو ٨٠-١٠٠ چەکدار[٢]
زەرەر و زیانە گیانییەکان
٣٥-٣٧ کوژراو[٤] ٧٩–٩٢ کوژراو (١٢ چەکداری بۆمبڕێژکراو), ١ بەدیل گیرا[٢][٥]
سەروو ٢٢٣ ھاوڵاتی مەدەنی کوژران لەگەڵ زیاتر لە ٣٠٠ ھاوڵاتی کە برینداربوون[٤][٥]

پێشەکی

دەستکاری

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ دا کۆبانییان کۆنترۆڵ کرد.[١٠] لە مانگی تەمموزی ٢٠١٢ەوە کۆبانی لەژێر کۆنترۆڵی کورددا بوو، یەپەگە و سیاسەتمەدارانی کورد داوای ئۆتۆنۆمییان دەکرد بۆ کۆبانی و بە بەشێک لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریایان دادەنا.[١١] دوای ئەوەی لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٤ چەند ھێرشێکی بچووک کرایە سەر کۆبانی، لە ٢ ی تەممووزدا کۆبانی و گوندەکانی دەوروبەری کەوتنە بەر ھێرشی چڕی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام.[١٢] لە ١٦ی ئەیلوولدا داعش دووبارە دەستی کردەوە بە گەمارۆکەی لە ڕۆژئاوا و باشووری شارەکەوە.

کانتۆنی کۆبانی ماوەی چەند مانگێک لەژێر پەلاماری چەتەکانی داعش بوو. لە ئەیلولی ٢٠١٤دا چەکدارانی داعش زۆربەی کانتۆنی کۆبانییان داگیرکرد و زیاتر لە ١٠٠ گوندی کوردییان داگیرکرد.[١٣][١٤] لە ئەنجامی داگیرکاری داعش، زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار پەنابەری کورد لە کانتۆنی کۆبانیوە بەرەو تورکیا ھەڵھاتن.[١٣]

لە گوندەکانی ژێر کۆنترۆڵیان، چەکدارانی داعش کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا و ژنانیان ڕفاند.[١٤] لەگەڵ ئەوەشدا چەکدارانی داعش نەیان توانی تەواوی کانتۆنەکەیان داگیربکەن بەھۆی ئەوەی ھێزەکانی یەپەگە و یەپەژە توانییان بەرگری لە شاری کۆبانی و چەند شوێنێکی نزیک بکەن. دوای چەند ھەفتەیەک لە دەستەوەستانی، ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا دەستی کرد بە بەئامانجگرتنی ھێزەکانی داعش لە کۆبانی و لە ٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێرشەکان چڕوپڕتر بوونەوە. ھێرشەکانی ھاوپەیمانان یارمەتی یەپەگە و یەپەژەیدا چەکدارانی داعش لە ژمارەیەک بەشی شارەکە تێکبشکێنن و وایان لێبکەن بکێشێنەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان داعش ناچار بە کشانەوە کرا لە زۆربەی کۆبانی تا ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ و بەو شێوەیە گەمارۆکە تێکشکێندرا.[١٥][١٦] تل ڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە تەواوی شاری کۆبانییان دووبارە کۆنترۆڵکردبووەوە[١٧] و لەو کاتەوە شارەکە لەژێر کۆنترۆڵی یەپەگەدایە.

لە ماوەی ئایار و حوزەیرانی ٢٠١٥دا، ھێزەکانی یەپەگە و ھاوپەیمانان چەندین ناوچەی گەورەیان لە باکووری سوریا دەستبەسەردا گرت لە رۆژاوای پارێزگای حەسیچە و ھەرێمی گرێ سپی و بەم شێوەیە ھەردوو کانتۆنی جزیرە و کانتۆنی کۆبانییان بەیەک بەستەوە.

ڕەشەکوژی

دەستکاری

ھێرشەکە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ دەستیپێکرد کاتێک چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان لە کۆبانێ تەقاندەوە، کە نزیک بوو لە خاڵی سنووری تورکیا.[١٨] ھێزە کوردییەکان و حکومەتی سووریا بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئۆتۆمبێلەکان لە سنووری تورکیاوە چوونە ناو شارەکەوە بەڵام تورکیا رەتیکردەوە.[١٩] نزیکەی ٨٠-١٠٠ چەکداری داعش لە ھێرشەکەدا بەژداربوون.[٢] لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥، چەکدارانی داعش بە پێنج ئۆتۆمبێلەوە چوونە ناو کۆبانی، چەکدارەکان جلی ھێزەکانی ئاسایشی کوردیان پۆشیبوو، دوای ئەوەی دزەیان کردە ناو شارەکە چەکدارەکان بە تفەنگ و ئاڕ پی جی دەستدرێژی گولـلەیان لە خەڵکی سڤیل کرد.[٢٠][٢١]

داعش ھەروەھا لە گوندی بەرخ بۆتان، کە نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە باشووری کۆبانییە، کۆمەڵکوژییەکی ئەنجام دا و بە لایەنی کەم ٢٣ کوردیان کووشت لەنێویاندا ژن و منداڵ ھەبوون.[٢٢] وتەبێژێکی کورد ڕۆژی دواتر بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە ھێشتا چەکدارەکان لە سێ شوێنی ناو شاری کۆبانیدا ماون ، لەوانە لە نەخۆشخانەیەکی جەنگی.[٢٣] بەپێی ڕاپۆرتەکان زیاتر لە ١٠٠ بارمتە لەلایەن شەرڤانانی داعشەوە گیرابوون یان بەھۆی شەڕە تەقەوە گیریان خواردبوو.[٢٣]

شەڕەکە لە شاری کۆبانێ بۆ ماوەی ٣ ڕۆژی دیکە بەردەوام بوو و لەو ماوەیەدا زۆربەی ھێرشبەرانی داعش کوژران، ١ چەکداریان لەلایەن یەپەگەوە بە دیل گیرا،[٥] و ٧ چەکداریش بەرەو تورکیا ھەڵھاتن.[٢]

لە نیوەڕۆی ٢٩ی حوزیران کۆتا یەکەی ھێرشبەرانی داعش کووژران لە شاری کۆبانی.[٢]

قووربانیان

دەستکاری

لە سەرەتادا ھەواڵی کوژرانی ١٦٤ کەس و برینداربوونی ٢٠٠ کەس بڵاوبووەوە کە ئەمە ھێرشەکەی دەکرد بە یەکێک لە گەورەترین کوشتارگەکانی ھاوڵاتیانی مەدەنی لە باکوری سووریا.[٢٠] لە کۆتا ئاماری ھێرشەکە سەروو ٢٢٣ ھاوڵاتی مەدەنی بە کوژراو دانران لەگەڵ زیاتر لە ٣٠٠ ھاوڵاتی کە برینداربوون.[٥]

کاردانەوەکان

دەستکاری

  خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا – ڕێدور خەلیلی گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند "داعش ھێرشێکی خۆکوژی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدات، نەک بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆبانێ و داگیرکردنی، بەڵکو بۆ کوشتنی گەورەترین ژمارەی ھاووڵاتیانی سڤیل ".[٢٣]

  تورکیا – بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن تورک، ئەردۆغان لە خوانێکی ڕۆژوو شکاندن بە گروپێکی بازرگانی وتووە: "کەس مافی ئەوەی نییە تورکیا و تیرۆر پێکەوە ناوبێنێت... دوای ئەو ھێرشە قیزەوەنانە، دەبینین کە ئەوانەی نزیک لە ڕێکخراوە جوداخوازەکانن، بە وتەیەکی دیکە، پارتی سیاسی، ھەڵمەتێکی ناوزڕاندن و بوختانیان گرتووەتە بەر کە ھیچ بنەما و ئەخلاق و سنوورێکی نییە و گرنگی بەوە نادەن کە گەلەکەمان دەکاتە ئامانج"، ئەردۆغان ئەمەی گووت لە بەرامبەر تۆمەتەکانی ھەدەپە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Operation Inherent Resolve Strike Updates». United States Department of Defense. June 26, 2015. لە ڕەسەنەکە لە January 28, 2015 ئەرشیڤ کراوە. لە June 27, 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج «SYRIA and IRAQ NEWS». Peter Clifford Online. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە. ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Paula Astih (November 7, 2014). «Kurdish PYD leaders says Peshmerga "effective" in Kobanê fight». Asharq al-Awsat. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  4. ^ ئ ا ب IS fighters stage surprise attack on key Syrian border town
  5. ^ ئ ا ب پ ت «79 IS killed in Ein al-Arab"Kobane", and an Egyptian captive reveals the mission details». SOHR. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  6. ^ «Pro-Kurdish party says Kobani 'massacre' reflects Turkish support for ISIL». euronews. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. ^ «Islamic State kills at least 145 civilians in Syria's Kobani». Reuters. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  8. ^ «Kobani 'massacre' reflects Turkish support for ISIS: Pro-Kurd party». The Daily Star Newspaper - Lebanon. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  9. ^ CNN Staff (٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «Rights group: ISIS attack on Kobani is 'second largest' - CNN.com». CNN. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە. {{cite web}}: |نووسەر= has generic name (یارمەتی)
  10. ^ «More Kurdish Cities Liberated As Syrian Army Withdraws from Area». Rudaw. 20 July 2012. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  11. ^ «NATO's Secret Kurdish War: Turkey Prepares Iraq-Style Attacks Inside Syria – OpEd – Eurasia Review». لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  12. ^ «What's happening in Kobane?». Kurdish Question. 6 July 2014. لە ڕەسەنەکە لە 7 January 2015 ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archivedate= (یارمەتی) ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ ئ ا «Isis onslaught against Kurds in Syria brings 'man-made disaster' into Turkey». The Guardian. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  14. ^ ئ ا IPD Group. «ISIL seizes 21 Kurdish villages in northern Syria, close in on Kobanî – World News Report». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  15. ^ «Kurds drive Islamic State out of Syria's Kobani - The Times of Israel». The Times of Israel. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  16. ^ sohranas. «YPG retakes the entire city of Ayn al- Arab "Kobani" after 112 days of clashes with IS militants». Syrian Observatory For Human Rights. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  17. ^ «U.S. general says Syrian town of Kobani taken from Islamic State». Reuters. لە ڕەسەنەکە لە ١ی شوباتی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  18. ^ «ISIL on 24-hour 'killing rampage' in Syria's Kobane». aljazeera.com.
  19. ^ «Syria crisis: IS re-enters Kurdish-held city of Kobane». ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  20. ^ ئ ا Patrick Cockburn (٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «Isis in Kobani: Why we ignore the worst of the massacres». Independent Voices (opinion).
  21. ^ «ISIS commits major massacre in Syria's Kobani: activists». Daily Star Lebanon.
  22. ^ «IS 'executes 23 Kurds' in village near Syria's Kobane». Yahoo News.
  23. ^ ئ ا ب Kareem Shaheen. «Kurdish forces besiege Isis fighters in Kobani after massacre of civilians». the Guardian. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.