گرێ سپی

شارێک لە ڕۆژاوای کوردستان

گرێ سپی (بە عەرەبی: تل أبيض‎) شارێکە لە سووریا. کەوتووەتە پارێزگای ڕەققە. دانیشتووانی شارەکە ١٤٬٨٢٥ کەسن. گرێ سپی ٣٥٠ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزترە. شارەکە نزیکە لە سنووری تورکیا. لە شەڕی ناوخۆیی سووریا، شارەکە سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٢ کەوتە دەست سووپای سووریای ئازاد، دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ھێزەکانی داعش گیرا. دواتر لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لەلایەن ھێزەکانی یەپەگە ئازادکرا. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، شارەکە لەلایەن تورکیا و ھێزە سوورییە ھاوپەیمانەکانی دەستی بەسەرداگیرا.[١]

گرێ سپی
بە عەرەبی: تل أبيض
ناو بە زمانی فەرمیتل أبيض
زمانی فەرمیعەرەبی
وڵاتسووریا
پایتەختیTell Abyad District
دابەشکاریی کارگێڕیTell Abyad Subdistrict
ناوچەی کاتیکاتی ئەوروپای ڕۆژهەڵات
پۆتانی شوێن٣٦°٤١′٥١″N ٣٨°٥٧′٢٤″E
دانیشتووان١٤٬٨٢٥
بەرزی لە ئاستی دەریا٣٥٠ مەتر
کۆدی پۆستەC5792
Map

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Tell Abyad»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری