ڕێکەوتننامەی جەزائیر

ڕێکەوتنامەیەک بوو دژی کورد
(لە ڕێکەوتنی جەزایرەوە ڕەوانە کراوە)

پۆتانەکان: 29°51′54″N 48°45′07″E / 29.86500°N 48.75194°E / 29.86500; 48.75194

رێکەوتننامەی جەزائیر (بە عەرەبی: اتفاقیة الجزائر) لە ساڵی‌ ١٩٧٤ حکومەتی عێراقی ھەڵمەتێکی شەڕەنگێزی نوێی دژی‌ کوردەکان دەستپێکرد‌و بەرەو ناوچە سنوورییەکانی ئێران دایماڵین. عێراق بە ئێرانی راگەیاند کە خواستەکانی ئێران بەدی ئەھێنێت بەمەرجێک یارمەتی کوردەکان راگرێت. بە میانگیریی سەرۆکی جەزائیر، ھۆری بۆمدین، ئێران و عێراق گەیشتنە رێکەوتنێکی گشتگیر لە ئازاری ١٩٧٥ دا کە بە رێکەوتننامەی جەزائیر بەناوبانگە. ئەم رێکەوتننامەیە وای کرد کوردەکان بەبێ‌ یارمەتی بمێننەوە‌و تاران یارمەتییەکانی بزووتنەوەی کوردی نەدات.

سەددام حوسەین و موحەمەد ڕەزاشا

مستەفا بارزانی ئاوارەی ئێران بوو، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرەکانیشی. ژمارەیەکی زۆریش خۆیان بەدەستەوە دا‌و شۆڕشەکە دوای چەند رۆژێک کۆتایی ھات. لە ئەنجامی ئەمەدا حکومەتی عێراقی بووە خاوەنی دەسەڵاتێکی فراوانتر بەسەر ناوچەکانی باکوری عێراقدا لەچاو پانزە ساڵی پێشوویدا ‌و بۆ ئەوەی ئەو کاریگەرییە بپارێزێت، دەستی بە پلانی بە عەرەبکردن کرد ئەویش بە ھێنانی خەڵکی عەرەب بۆ ناوچە نەوتییەکانی کوردستان، بەتایبەتی بۆ ناوچەکانی کەرکووک و دەور‌وبەری. دوای رێکەوتننامەکەی جەزائیر، رێ‌وشوێنی سەرکوتکەرانە لەلایەن حکومەتەوە گیرانە بەر دژی‌ کوردەکان‌و بووە ھۆی سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی شەڕ لەنێوان سوپای‌ عێراقی ‌و چەکدارە کوردەکان. لە ساڵانی ١٩٧٧ تا ١٩٧٩، ٦٠٠ دێ‌ی‌ کوردی خاپوور کران و نزیکەی ٢٠٠٠٠٠ کورد لە ناوچەکانی خۆیان راگوێزران.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • [کوردپرێس]