ڕێبەری کتێبسازە کوژراوەکان
ڕێبەری کتێبسازە کوژراوەکان ڕۆمانێکی کوردییە، لە نووسینی عەتا محەممەد. ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە لە سلێمانی بڵاو بووەتەوە؛[١] ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن ڕەزا کەریم موجاور وەرگێڕدراوەتە سەر فارسی.[٢]
نووسەر | عەتا محەممەد |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردیی ناوەندی |
بابەت | ڕۆمان |
بڵاوبوونەوە | ٢٠١٤ |
بڵاوکەرەوە | ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە |
جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی |
لاپەڕەکان | ١٨٥ |
ناوەرۆک دەستکاری
کوڕەکوردێکی دانیشتووی سوید بە ھەڵکەوت لەگەڵ کتێبنووسە نەناسراوەکان ئاشنا دەبێت و بەدواداچوونەوەیان بۆ دەکات و لە ڕێگەی دەستنووسەکانییەوە کە ژنەکەی خەریکە دەیانخوێنێتەوە، چیرۆکەکان دەگێڕێتەوە.
کەسایەتییەکان دەستکاری
- شێرکۆ
- مریەم
- ماریا
- شێرزاد
- ولیەم
- شەوبۆ
- ھەڵاڵە
- ڕووناک
وەرگێڕانەکان دەستکاری
- ڕەزا کەریم موجاور ساڵی ٢٠١٩ ڕۆمانەکەی بەناوی «راھنمای نویسندگان مقتول» وەرگێڕاوەتە سەر فارسی و چاپەمەنیی ئەفراز لە تاران بڵاوی کردووەتەوە.
کورتە دەستکاری
بەڵام مرۆڤ ئەو بوونەوەرەیە لەسەر خەون دەژی، ئەگەرچی مەرج نییە خەونی ھەر کۆیلەیەک ئازادی بێت، بەڵام لە پاڵ ئەو کۆیلانەی تەسلیم بە قەدەری خۆیان ببوون و لەژێر قامچی و کاری قورسدا دادەڕزان، ھەبووە خەونی ئازادی وەک پشکۆیەک لە دڵیدا گەشاوەتەوە، ئەگەرچی ئەو خەونە گەیاندبێتییە ئەشکەنجە و خاچ.[٣]
سەرچاوکان دەستکاری
- ^ ڕێبەری کتێبسازە کوژراوەکان، کوردیپێدیا
- ^ "چەند کتێبێکی عەتا محەممەد بە فارسی بڵاو دەکرێتەوە". hawler.in. Retrieved 7ی Julyی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)CS1 maint: url-status (link) ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ ڕێبەری کتێبسازە کوژراوەکان، عەتا محەممەد، ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە، ٢٠١٤.