چۆمان ھەردی لەدایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤ لە سلێمانی،[١] ژنە شاعیر، وەرگێڕ، چیڕۆکنووس، وتارنووس، فێمێنیست، مامۆستای زانکۆ، وێنەکێشی کوردە. لە ئێستادا، یاریدەدەری پرۆفیسۆرە لە زانكۆی ئەمریكیی عێراق-سلێمانی، هەروەها لە هەمان زانکۆدا دامەزرێنەری سەنتەری جێندەر و گەشەپێدانە.[٢]

دکتۆر

چۆمان هەردی
چۆمان هەردی لە حوزەیرانی ٢٠٢٣، هەولێر.
لەدایکبوون١٩٧٤
نەتەوەکورد
ھاوسەرئاراس فەتاح

چۆمان بەهۆی چالاکییەکانییەوە لەبوارەکانی فێمینیزم، ژنان و جێندەر ڕووبەڕووی هەڕەشەی کووشتن بۆتەوە.[٣][٤][٥]

چۆمان لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٤ لە سلێمانی. ئەو کچی شاعیری کوردی، ئەحمەد هەردییە. براکانی ئاسۆس و ڕێبین، لە بواری ڕۆژنامەوانیی کاردەکەن.

لەساڵی ١٩٧٥ خێزانەکەی چوونەتە ئێران و وە لەدوای ڕێکەوتننامەی جەزائیر و ساڵی ١٩٧٩ ھاتنەوە عێراق بەڵام بەھۆی کارەساتی ئەنفال لەساڵی ١٩٨٨ چوونەتەوە ئێران، وە لەساڵی ١٩٩٣ چۆمان ھەردی چووەتە شانشینی یەکگرتوو ھەرلەوێش بۆتە خوێندکاری بەشی فەلسەفە و دەروونناسی لە زانکۆکانی زانکۆی لەندەن و زانکۆی ئۆکسفۆرد ھاوکات چۆمان ھەردی دوکتۆرای (PhD) ھەر لە بریتانیا ھێناوەتەوە کە تیشکی خستبووە سەر کاریگەری کۆچبەری ناچار (Forced migration) لە سەر ژنانی عێراق و ئێران.[٢]

چۆمان هاوسەرگیری لەگەڵ ئاراس فەتاحی نووسەر کردووە، خاوەنی منداڵێکن.[١]

  • ڕۆچوون - ھاوینی ١٩٩٧
  • تەنھاییەکی جەنجاڵ - بەھاری ١٩٩٤
  • ھەوارگەی دڵم - زستانی ١٩٩٣
  • چواردە ساڵیی - ھاوینی ١٩٩٢

خەڵاتەکان

دەستکاری
  • خەڵاتی ئازادیی رۆژنامەگەری سۆرانی مامە لەلایەن دەزگای لڤین، ٢٠١٩.[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «چۆمان هەردی مەترسی لەئایندەی منداڵانی کوردستان هەیە، بەڵام ئومێدی بەئایندە نەبڕاوە .. وێنەیەکی مناڵی ببینە». speemedia.com. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ ئ ا «Choman Hardi, Associate Professor». The American University of Iraq Sulaimani (بە ئینگلیزی). ٥ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «هەڕەشەی کوشتن لە دکتۆر چۆمان هەردی دەکرێت». westganews.net. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «من- فێمینیستم». drawmedia.net. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «چۆمان ھەردی شایانی بەرگری لێکردنە». www.rwangauraxna.com. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «خەڵاتی ئازادیی رۆژنامەگەری سۆرانی مامە حەمە بەخشرایە لەیلا گیوڤەن». ANF News. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری