پێرل سیدسترایکەر باک (بە ئینگلیزی: Pearl Sydenstricker Buck؛ لە دایکبووی ٢٦ی حوزەیرانی ١٨٩٢ - مردووی ٦ی ئازاری ١٩٧٣) هەروەها بەناوە چینییەکەشی دەناسرێتەوە سای ژینژوو (بە چینی: 赛珍珠) نووسەر و ڕۆماننووسی ئەمریکی بوو. ئەو یەکێکە لە هەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل.[١] ئەو تاکوو ساڵی ١٩٣٤، زۆرینەی کاتەکانی ژیانی لە شاری چنجیانگ لە چین بەسەر بردبوو. ڕۆمانە مێژوویی و خەیاڵییەکەی بەناوی زەوییە باشەکە (The Good Earth) لە ساڵانی ١٩٣٢ و ١٩٣٣ پڕفرۆشترین ڕۆمانی خەیاڵیی بووە لە ئەمریکا، بەهۆی ئەم ڕۆمانەوە خەڵاتی پۆلیتزەری پێدرا. لە ساڵی ١٩٣٨، خەڵاتی نۆبێلی وەرگرت لە وێژە (ئەدەبیات)، ئەمەش دەگەڕێتەوە "ئەو وەسفە داستانییانەی بۆ ژیانی جوتیاران و لادێ نشینانی چین و هەروەها بۆ ژیاننامە شاکارەکەی خۆی".[٢] پێرل باک یەکەمین ژنە ئەمریکییە کە خەڵاتی نۆبێل لە وێژە وەربگرێت.

پێرل باک
بە ئینگلیزی: Pearl Comfort Sydenstricker Buck Walsh
لەدایکبوون٢٦ی حوزەیرانی ١٨٩٢
Hillsboro، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٦ی ئازاری ١٩٧٣(١٩٧٣-٠٣-٠٦) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
Danby, Vermont، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونPearl Comfort Sydenstricker
ناوی خوازراوJohn Sedges
ھۆی مەرگشێرپەنجەی سییەکان
شوێنی ناشتنپێرکەیسی، پێنسیلڤانیا
باوکAbsalom Sydenstricker
دایکCaroline Maude Stulting Sydenstricker
ھاوسەرJohn Lossing Buck، Richard J. Walsh
منداڵCaroline Grace Buck، Janice Comfort Walsh
زمانی نووسینئینگلیزی، عەرەبی
بواری کارChinese culture، English literature
شوێنی کارکردنNanjing University
پەروەردەCornell University، Randolph–Macon College
دەستپێکی چالاکی١٩٣٠
ئایینPresbyterianism
ئەرشیڤەکان لەHarry Ransom Center
ئەندامیAmerican Academy of Arts and Letters، Phi Beta Kappa Society
چەشنڕۆمان، ژیاننامە
خەڵاتەکانخەڵاتی نۆبێل لە وێژە، National Women's Hall of Fame، Horatio Alger Award، William Dean Howells Medal of the American Academy of Arts and Letters، Pulitzer Prize for Novels
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی نۆبێل لە وێژە

لەدوای جێهێشتنی چین و گەڕانەوە بۆ ئەمریکا، پێرل باک بووە پارێزەری مافەکانی ژنان و داکۆکیکار لە مافی کەمینەکان. هەروەها بە فراوانیش لەسەر کەلتوور یان چاندی خەڵکی چین و ئاسیا دەینووسی.

کارل پیل لەماوەی ژیانیدا دوو جار هاوسەرگیری کردووە، سەرەتا لەگەڵ جۆن لووسینگ باک بوو لە ساڵی ١٩١٧، بەڵام لە ساڵی ١٩٣٥ لە یەکتری جیابوونەوە. دووەم هاوسەرگیریشی لەگەڵ ڕیچارد جەی واڵش بوو لە ساڵی ١٩٣٥، لەگەڵ ڕیچارد مایەوە تاکوو مردنی ئەو لە ساڵی ١٩٦٠.

پێرل باک لە ڕۆژی ٦ی ئازاری ١٩٧٣، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بەهۆی شێرپەنجەی سییەوە کۆچی دوایی کرد.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Pearl S. Buck | American author". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-23.
  2. ^ The Nobel Prize in Literature 1938 Accessed 9 Mar 2013
  3. ^ "Overturning of Buck Will Seen as a Product of Passion". Lewiston Daily Sun. August 10, 1974. p. 9.