پیاوی ئاوی یان ئەکوامان (بە ئینگلیزی: Aquaman) کتێبێکی کۆمیکی خەیاڵییە کە پاڵەوانێکی سەرسوڕهێنەرە و لە لایەن کۆمیکەکانی دی سی بڵاوکراوەتەوە. هەروەها ئەم کارەکتەرە لەلایەن پۆڵ نۆرس و مۆرت ویزنگەر دروستکراوە، بۆ یەکەمجار لە More Fun Comics #72 لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤١ دەرکەوت.

King of the seven seas (15345830087).jpg

لە سەردەمی زیویی کتێبی کۆمیکدا، ئەکوامان یەکێک بوو لە ئەندامەکانی دەستەی دادپەروەری، ژیاننامەی بنچینەیب ئەکوامان لە ساڵی ١٩٤١ چەند جارێک نوێکراوەتەوە. ئەکوامان چەند هێزێکی زۆر مرۆڤی هەیە، دەتوانێت لە ژێر ئاو هەناسە بدا و بە خێراییەکی زۆر مەلەش بکات. بەناوبانگترین توانای ئەکوامان پەیوەندی کردن و فەرمانکردن بە ئاژەڵە دەریاییەکانە.

سەرچاوەکاندەستکاری