ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/باخچەی وشەکان
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: باخچەی وشەکان (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
ئامارەکان
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
|
کورتەی وتار: باخچەی وشەکان (بە ژاپۆنی: 言の葉の庭، بە ڕۆماجی: کۆتۆنۆھا نۆ نیوا) فیلمێکی درامیی ئەنیمێی ژاپۆنیی ٢٠١٣یە، کە نووسین، دەرھێنان و ئامادەکردنی لەلایەن ماکۆتۆ شینکای بۆ کراوە. لەلایەن کۆمیکس وەیڤ فیلمز بە ئەنیمەیشن کراوە و لەلایەن تۆھۆ دابەش و بڵاو کراوەتەوە. مییوو ئیرینۆ و کانا ھەنازاوا ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە، و مۆسیقاکەی لەلایەن دایسوکێ کاشیوا بۆ دانراوە لە جیاتیی تێنمۆن، کە ئاوازی بۆ زۆربەی فیلمەکانی پێشووی شینکای داناوە. ئاوازی گۆرانییەکە، «باران (Rain)»، لە بنەڕەتدا لەلایەن سێنری ئۆی لە ١٩٨٨ نووسراوە و جێبەجێ کراوە، بەڵام بۆ فیلمەکە دووبارە دروست کرایەوە و لەلایەن مۆتۆھیرۆ ھەتا وترا. فیلمەکە لە مانگایەکەوە، کە وێنەکردنەکانی لەلایەن میدۆری مۆتۆھاشی بۆ کراوە دروست کراوە، و دواتر لەلایەن شینکای کراوە بە ڕۆمان، کە ھەردووکیان لە ھەمان ساڵی فیلمەکە بوون.
--⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٠١، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
پشتگیری
دەستکاری- لەگەڵ AGH (وتووێژ📝) ٢١:٢٦، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
- لەگەڵ لە ڕووی وێژەییەوە بەسەرداچوونەوەیەکی وردی پێویستە.بژیت.فەرهاد (لێدوان) ٠١:١٥، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
- لەگەڵ دەمویست بڵێم بۆ وتاری باش گوونجاوە، بەڵام دوای پێداچوونەوەیەک، بۆم دەرکەوت کێشە نابێت و من زیاد لە پێویست بیرم کردۆتەوە لە وتاری ھەڵبژێردراو.--—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ٠٢:٣٩، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
- لەگەڵ —ھەڵبەست (لێدوان) ١٠:٣٥، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
- لەگەڵ--◂ ئێپین ♬ ١٦:٠٥، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
- لەگەڵ Kushared (لێدوان) ١٧:٠٣، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
دژایەتی
دەستکاریبێلایەن
دەستکاریلێدوانەکان
دەستکاری- لێدوان: من لەگەڵم، بەڵام ئەو وتارانەی لە بەشی سەرەکیی وتارەکە بەستەریان بۆ کراوەتەوە و سوورن دەبێت ساز بکرێن یان بەستەرەکەیان لابچێت، چۆن نابێت بەستەری سوور بچێتە دەستپێکی ویکیپیدیا. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ١٠:٣٢، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
- سڵاو @Ahrir: سپاس بۆ پشتگیرییەکەت! بێگومان گەر ھەڵبژێردرا، پێش ئەوەی بخرێتە سەر پەڕەی دەستپێک، لە بەستەرە سوورەکان پاکی دەکەمەوە، بەڵام تا مانگ و نیوێ تر کات زۆر ماوە و ئەوەندەی کرا دروست دەکەین. ئەوەشی مایەوە دەسڕدرێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٠:١٥، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
- لێدوان: کاک @فەرهاد: سپاس، بەڵام دەتوانیت ڕێک ئاماژە بە ھەڵەکانی بدەیت تا چاکی بکەین؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٠:١٥، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
- هەڵە نیە،بەلکو باشترکردنە،بۆ نموونە هەندێک وەرگێرانی دەقی تێدایە،پێویستە ڕەچاوی بواری وێژەییانەی بکەین،خۆت دەزانی وەرگێرانی هۆنراوە یان پەند ئاسان نیە.بژیت.فەرهاد (لێدوان) ١٧:٣٩، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
- کاک @فەرهاد: منیش ڕێک مەبەستم ئەوەیە کە ئاماژە بەو دەقانە بدەی. من خۆم ماوەیەکی زۆرم لە وەرگێڕانی پێ چووە ئەمەش لەبەر ئەوە بووە تا دروستترین وشەگەل بەکاربێنم. ھەڵبەت گەر بڵێم ھیچ ھەڵەی تێدا نییە، ئەوا ڕەنگە ھەڵە بم. بەھەرحاڵ، سەبارەت بە شیعرەکانی مان یۆشوو، بە ھاوکاریی بەکارھێنەر:Pirehelokan وەرمان گێڕاوە و گەر دەزانی کەموکوڕیی ھەیە، تکایە چاکی بکە یانیش پێم بڵێ کە چییە تا ھیممەتێ بکەین. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:١٣، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
- هەڵە نیە،بەلکو باشترکردنە،بۆ نموونە هەندێک وەرگێرانی دەقی تێدایە،پێویستە ڕەچاوی بواری وێژەییانەی بکەین،خۆت دەزانی وەرگێرانی هۆنراوە یان پەند ئاسان نیە.بژیت.فەرهاد (لێدوان) ١٧:٣٩، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
- لێدوان: @Sakura emad: سپاس، منیش پێش ئەوەی کاری تێدا بکەم، وتم ڕەنگە بڵێن بۆ باش گونجاوە نەک ھەڵبژێردراو، بەڵام ڕەنگە ئەم قسەیە بەھۆی ئەوەوە بێ چونکە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی وەک وتاری باش دیارییان کردووە نەک ھەڵبژێردراو. بەڵام دەشکرێت چاو لە ویکیپیدیای ئازەربایجانی و ئیسپانیش بکەین کە ھەر وەرگێڕدراوی ئینگلیزییەکەن و ھەڵیش بژێردراون؛ ئەمە بۆ ویکییە بچکۆلەکەی ئێمە زۆریشە و بە ڕای من شایەنی باجێکی ھەڵبژێردراو ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٠:١٥، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
- نا چاولێکەری نەبوو @Aram، تەنھا وام بینی زانیاری زۆر ناخاتە ڕوو لەسەر بابەتەکە، بەڵام دوای پێداچوونەوە زانیم ئەوەی پێویستە بەباشی ڕوونکراوەتەوە لەسەر ئەنیمێیەکە بۆیە شایەنی ئەوەیە ببێتە ھەڵبژێردراو. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ٢٣:٣٨، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Kushared (لێدوان) ٠٨:٠١، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.