نەجمەدین مەلا
نەجمەدین مەلا (ناوی تەواوی: نەجمەدین غەفوری عەلی ئیبراھیم) ڕۆژنامەنووس و مامۆستای خوێندنگا و نووسەری کوردبووە کە لە ساڵی ١٨٩٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، و لە خێزانیکی ئاینی و ڕۆشنبیر و زانستپەروەر گەورەبووە و لەڵایەن باوکی فێری خوێندنەوە و نووسین بووە کەدواتر لەسەردەستی زانایی ناودار شێخ مستەفای قازی بروانامە لە بواری زانستە ئاینییەکانی بەدەستھیناوە، لە ٢١ نیسانی ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکردووە[١]
نەجمەدین مەلا Najmadeen Mala | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٩٨ سلێمانی |
مردن | ١٩٦٢ سلێمانی |
شوێنی گۆڕ | شاخی ئەزمڕ |
پیشە | مامۆستا، ڕۆژنامەنووس |
زمان | کوردی، فارسی |
نەتەوە | کورد |
خوێندن | سلێمانی (قوتابخانەی دواناوەندی مەلەکی) |
بواری کارکردن | ئەدەبی کوردی، شیعر |
ژیان
دەستکارینەجمەدین مەلا کوڕی مەلا غەفوری کوڕی مەلا عەلییە، خوێندنی ئەو سەردەمەی لە حوجرە تەواو کردووە و پاشان دواناوەندی مەلەکی تەواو کردووە، بەڵام حەزی لە مەلایەتی نەکردووە بۆیە زۆربەی ژیانی بە وانەوتنەوە لە قوتابخانەکەدا بەسەربردووە، ھەرچەند ژیانێکی زەحمەت و پڕئەشکەنجەی بردووەتە سەر، ماوەیەک لە ڕانیە بە مووچە خۆری دەمێنێتەوە و پاشان لەپێناوی پەیداکردنی بژێویدا لە شاری حەڵەب ماوەیەک ماوەتەوە دواتر گەڕاوەتەوە سلێمانی، نەجمەدین ڕۆشنبیرێکی بە توانای سەردەمی خۆی بوەو لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا چیرۆک و شیعر و وتار و گەلێک بابەتی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی بڵاوکردوەتەوە، مامۆستا نەجمەدین، لە سلێمانی حوجرەیەکی لەشێوەی خوێندنگەیەکی تایبەتی بە ناوی کەشتی نوحی کردووەتەوە بۆ فێرکردنی خوێندەواری، ھەر لەم حوجرەیەشدا کتێبخانەیەکی دامەزراندبوو، کە کتێب و ڕۆژنامە بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمەی تیا ئەفرۆشت و لەم حوجرەیەوە نزیکەی حەوت ھەزار کەسی فێری خوێندەواری کردووە و ژمارەیەکی تریشی فێری زمانی فارسی کردووە[٢] مامۆستا نەجمەدین مەلا ھاوکارێکی ھەمیشەیی ڕۆژنامەی ژین بوو، لە ڕێی ئەو ڕۆژنامەیەوە ژیاننامەی زوربەی شاعیر و پیاوە گەورەکانی لە فەوتان ڕزگار کرد و نزیکەی ٩٠ چیرۆکیشی بڵاوکردەوە کە زوربەیان چیرۆکی فۆلکلۆرین، جگە لەمانە بەدەست و خەتی خۆی دیوان و بەرھەمەکانی گەلێ شاعیری پاراستووە لەوانە دیوانەکانی حەمدی و مەولەوی و سالم و نالی و کوردی[٣] نەجمەدین مەلا، گەلێ کەشکۆڵ و دەستنووسی دانسقەی لەپاش بەجێماوە کە ئێستا بوونەتە سەرچاوەی لێکۆڵینەوە زانستییەکان لە بواری ئەدەب و مێژووی کورددا[٤]
مەرگ
دەستکاریلە ٢١ نیسانی ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی ھەر لە حوجرەکەی خۆیدا و بە بێکەسی کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی و پاش تێپەڕ بوونی چەند ساڵێک تەرمەکەی لە چیای ئەزمڕ بە خاک سپێردرایەوە[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «ژیاننامەی نەجمەدین مەلا». BMC TV.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «نەجمەدین مەلا». kurdistan24.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «یادی ئەو پیاوەی وا خەمی خوێندەواریی ھەبوو». hawler. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «لێکۆڵینەوەیەک لەسەر بەرھەم و نوسینەکانی " نەجمەدین مەلا " دەکرێت بە کتێب». Kurdsat Magazine.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «ژیاننامەی نەجمەدین مەلا». khaktv.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)