نیکۆڵۆ پاگەنینی
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
نیکۆڵۆ پاگەنینی (بە ئیتالی: Niccolò Paganini یان Nicolò Paganini؛ لەدایکبووی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٧٨٢ – مردووی ٢٧ی ئایاری ١٨٤٠) کەمانچەژەن، ڤیۆللاژەن، گیتارژەن و ئاوازدانەرێکی ئیتاڵیی بوو. یەکێکە لە ناسراوترین کەمانچەژەنە ڤیرتیوزۆکانی سەردەمەکەی و دەستی ھەبوو لە دیارخستنی باڵاترین تەکنیکەکانی کەمانچە. کاپریسی ژمارە ٢٤ لەسەر کلیلی لای بچووک ئۆپەسی یەکەم، یەکێکە لەبەناوبانگترین و باشترین کارەکانی پاگەنینی و وەکوو ئاوازێکی ئیلھامبەخش بۆ زۆرێک لە ئاوازدانەرانی تر ڕۆڵی بینیوە.
نیکۆڵۆ پاگەنینی | |
---|---|
بە ئیتالی: Niccolò Paganini | |
لەدایکبوون | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٧٨٢ جەنەوا، ئیتاڵیا |
مردن | ٢٧ی ئایاری ١٨٤٠ نیس، فەڕەنسا | (٥٧ ساڵ ژیاوە)
شوێنی ناشتن | Villetta Cemetery |
ھاوسەر | بێ نرخ |
منداڵ | Achille Paganini |
خزمەکان | Nicolò Samuele Paganini |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیتاڵی |
خوێندکار | Camillo Sivori |
قوتابیی | Ferdinando Paer، Alessandro Rolla، Gasparo Ghiretti، Rodolphe Kreutzer |
نەژاد | |
باری تەندرووستی | |
ئامێری مۆسیقا | ڤایۆلین، ڤیۆلا، گیتار |
List of works | list of compositions by Niccolò Paganini |
ئەرشیڤەکان لە | Library of Congress Music Division |
چەشن | art music |
خەڵاتەکان | Order of the Golden Spur |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون، مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
ژیاننامە
دەستکاریمنداڵی
دەستکارینیکۆڵۆ پاگەنینی لە جەنەوا لە ئیتاڵیا لەدایکبووە. شەشەمین منداڵی دایک و باوکی بووە کە ناویان ئەنتۆنیۆ و تێرێسا پاگەنینی بووە. باوکی پاگەنینی، بازرگانێکی سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام دەیتوانی ھەندێک پارە پەیدا بکات لەڕێگەی لێدانی مۆزیک لەسەر ئامێری ماندۆلینەوە. لەتەمەنی پێنج ساڵیدا، پاگەنینی دەستی کرد بەوەرگرتنی وانەی فێربوون لەسەر ماندۆلین لەلایەن باوکییەوە، پاشان دواتر لەتەمەنی حەوت ساڵیدا چووە سەر کەمانچە. بەھرەی مۆزیکییەکانی زۆر بەزوویی دەردەکەوتن، ئەمە وای کرد کە پاگەنینی چانسی خوێندنی چەندین وانەی خۆڕا وەربگرێت. لەو تەمەنە منداڵییەیدا، لەلای کۆمەڵێک لە کەمانچەژەنە خۆماڵییەکانی سەردەمەکە وانەی خوێندووە، لەوانە جیۆڤانی سێرێڤاتۆ و جیاکۆمۆ کۆستا، بەڵام بەتوانایی ئەو زوو زاڵ بوو بەسەر تواناکانی ئەواندا. دواتر، پاگەنینی و باوکی بەسەفەر چوونە پارما بۆ ئەوەی ڕێنوێنی زۆرتر وەربگرن لەلایەن ئەلێساندر ڕۆڵاوە. بەڵام لەو کاتەدا کە ڕۆڵا گوێێ لە ژەنینی پاگەنینی دەگرت، خێرا ناردییە لای مامۆستاکەی خۆی کە ناوی فێردیناندۆ پێر بوو، دواتر پێریش ناردییە لای مامۆستاکەی خۆی کە ناوی گاسپارۆ گرێتی بوو. ھەرچەندە پاگەنینی بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ گاسپارۆ و پێر دا نەمایەوە، بەڵام ھەردووکیان کارییان کردە سەر شێوازی پاگەنینی لە ئاوازداناندا.
سەرەتای کارکردن
دەستکاریفەڕەنسییەکان ھێرشییان کردە سەر ئیتاڵیا لە ئازاری ١٧٩٦دا و جەنەواش بەدەر نەبوو لەو ھێرشە. خێزانی پاگەنینی پەنایان بردە بەر ڕۆمەیرۆن، نزیک لە بۆلزانێتۆ. لە ١٨٠٠دا، پاگەنینی و باوکی سەفەریان کرد بۆ لیڤۆرنۆ، ئەو شوێنەی کە پاگەنینی ژەنینی دەکرد لە کۆنسێرتەکاندا و باوکیشی بەردەوام خەریک بوو لەگەڵ کاریی دەریایی. لە ١٨٠١دا، پاگەنینی تەمەنی ١٨ ساڵ بوو، بەکەمانچەژەنی یەکەمی کۆماری لووکا دیاری کرا، بەڵام زۆربەری زۆری دەستکەوتی ماددی ئەو لە کاری سەربەخۆی مۆزیکدا بەدەستدەھێنا. بەدەستھێنانی ناوبانگی وەک کەمانچەژەن بەھۆی سومعەی ئەوەوە بوو کە ناسرا بوو وەک ئافرەتباز و قوومارچی.
لە ١٨٠٥دا، لووکا، دەستی بەسەردا گیرا لەلایەن فەڕەنسا و و ناوچەکە دەستی لێ ھەڵگیرا بۆ خوشکەکەی ناپۆلیۆن، ئیلیسا باجیۆچی. پاگەنینی بووە کەمانچەژەنی ماڵەکەی باجیۆچی و ھاوکاتیش وانەی مۆزیکی دەدایە مێردەکەی کە ناوی فێڵس بوو. لە ١٨٠٧دا، باجیۆچی بووە گەورە دوقی توسکانی و ماڵی ئەو گوێزرایەوە بۆ فلۆرێنس. پاگەنینی بەشێک بوو لە حاشییەکەی ئەو، بەڵام لەکۆتایی ١٨٠٩دا، وازی لەکارکردن لەماڵی باجیۆچیدا ھێنا و گەڕایەوە سەر کارە مۆزیکییە ئازادەکەی.
گەشتەکانی ڤیرتیوزۆ
دەستکاریلەساڵانی دواتردا، پەگەنینی گەڕایەوە بۆ گەشتکردن بە ناوچەکانی دەوروبەری پارما و جەنەوادا. ھەرچەندە زۆر ناسراو بوو لەلایەن جەماوەری خۆماڵییەوە، بەڵام ھێشتا زۆر ناودار نەبوو لە ئەورووپادا. یەکەمین دەرچوونی بۆ گەشت کۆنسێرتێک بوو لە ١٨١٣ دا لە لا سکالا لە میلان. کۆنسێرتەکە سەرکەوتنێکی گەورە بوو، و وەک دەرەنجامێک پەگەنینی ھەوڵیدەدا سەرنجی خەڵکێکی زۆرتر لە بەناوبانگان و دیارەکان، ھەندێک لە پارێزگارکاران، و سەراپای مۆزیکناسان لە ئەوروپادا. یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ چارڵز ڤیلیپ لافۆنت و لویس سپۆر دا ڕکابەرییەکی بەھێزی دروستکرد. چالاکییەکانی دەربارەی کۆنسێرتکردن، لە ناو ئیتاڵیادا بۆ ماوەی چەند ساڵێکی کەم، سنووردار بوو.
ناوبانگی ئەو بە ئەوروپادا لەو کاتەوە بڵاوبۆوە کە گەشتە کۆنسێرتێکی دەستپێکرد لە ڤییەناوە لە ئابی ساڵی ١٨٢٨دا، ھەروەھا لە ھەموو شارێکی گەورەی ئەوروپادا دەمایەوە بۆ ماوەیەک، بۆ نموونە لەشارە ئەوروپایی و گەورەکانی ئەڵمانیا، پۆڵەندا، و بۆھیما وەستانی ھەبوو، ھەتاوەکوو شوباتی ١٨٣١ لە ستراسبۆرگ. دوابەدوای ئەمەوە چەند گەشتێکی بەرەو پاریس و بەریتانیا کرد. توانای تەکنیکی و ویستی ئەو بۆ پیشاندانی ئەو توانایەی ڕووبەڕووی ھوتافێکی گەلێک شەرمەزارئامێز بووەوە. بۆ ئاوازەکانی خۆی، ڕووپۆشی مۆزیکی، و جیاوازکاری مۆزیکی کە بەشێوەیەکی بەفراوان بەناوبانگ بوون، پاگەنینی وەشانی دەستکاریکراوی نمایش کردووە (بەتایبەتی کۆنشێرتۆکانی) کە لەلایەن ھاوزەمانەکانی خۆیەوە نووسرابوونەوە، وەکوو ڕۆدۆڵف کرێوتزەر و جیۆڤانی باتیستا ڤیۆتتی.
کۆتایییەکانی کارکردن و تێکچوونی تەندرووستی
دەستکاریلەماوەی ژیانیدا، پاگەنینی ئاشنایەتیی ھەبوو لەگەڵ نەخۆشییە درێژخایەنەکاندا. ئەگەرچی بەشێوەیەکی پزیشکیی نەسەلمێنرابوو، بەڵام دەوترا کە پاگەنینی دیاردەی مارفانی ھەبووبێ.[١][٢] ئەنجامدانی کۆنسێرتی یەک بەدوای یەکی زۆر و ھاوکات لەگەڵ ئەو ژیانە سەرکێشەی کە دەی ژیا، کاریبگەریی تەواویان ھەبوو لەسەر باری تەندرووستی پاگەنینی. لە ١٨٢٢ ـەوە ئاشکرا کرا کە نەخۆشی زوھری ھەیە، ھەروەھا دەرمانەکانی کە بۆ چارەسەریش بەکاری دەبردن کە بریتیی بوون لە توخمی زیو و ئەفیۆن، توانای چەرەسەریی تەندرووستی پاگەنیان ھەبوو بەڵام کاریان بەتوندی کردە سەر لایەنی دەروونی ئەو. لە ١٨٣٤دا، کاتێک کە ھێشتا لەپاریس بوو، چارەسەری دژ بە نەخۆشی سیل وەردەگرت. ھەرچەندە کە چاکبوونەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو خێرا بوو، کارەکەی ئەو ڕووبەڕووی تێکچوون دەبوەوە بەھۆی زۆر پاشگەزبوونەوە بەھۆی ھەبوونی کێشە لەباری تەندرووستیدا، ھەر لە سەرما و تا خەمۆکی کە لەگەڵیدا دەمایەوە لە ڕۆژێکەوە بۆ چەند مانگێک.
لەئەیلوولی ١٨٣٤دا، پاگەنینی کۆتایی بەکاری کۆنسێرتکردن ھێنا و گەڕایەوە بۆ جەنەوا. بەپێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەوەی کە دەڵێن گوایە پاگەنینی خواستی وابووە مۆزیکەکەی و نھێنی تەکنیکەکانی بپارێزێت و دووری بگرێت لە ئاشکرابوون، پاگەنینی کاتی خۆی بۆ بڵاوکردنەوەی ئاوازەکانی و شێوازەکانی کەمانچەژەنین. ھاوکات قوتابی قبووڵ دەکرد تا وانەیان پێ بڵێت، کە دوان لەوانە سەرکەوتنێکی مۆدێرنانەیان بەدەست ھێنا، وەکوو کەمانچەژەن کامێڵۆ سیڤۆری و گایتانۆ چیاندێڵیی. لە ١٨٣٥دا، پاگەنینی گەڕایەوە بۆ پارما، ئەمجارەیان لەژێر فەرمانڕەوایی ئارچیدووق ماری لۆویسی نەمسادا، کە ژنی دووەمی ناپۆلیۆن بوو. پاگەنینی بەپرس بوو لە دووبارە ڕێکخستنەوەی گرووپی ئۆرکێسترای قەسرەکەی. بەڵام بەداخەوە، لەکۆتاییدا تووشی ھەندێک گرفت و ڕکابەری بوو لەگەڵ ژەنیارەکان و ستافی قەسرەکەدا، بۆیە خەونەکانی ئەو بەدیھاتنیان بۆخوە نەدی.
ساڵانی کۆتایی، مردن، و ناشتن
دەستکاریلە ١٨٣٦دا، پاگەنینی گەڕایەوە بۆ پاریس بۆ ئەوەی گازینۆیەک دابنێت. شکستھێنانی گازینۆکە تووشی بارێکی ئابووری سەخت و ھەرەسھێنانی باری ماددی کرد، بۆیە شت و مەکە تاکەکەسییەکانی خستەمەزادەوە بۆ فرۆشتن، ئەمە ئامێرە مۆزیکییەکانیشی لەخۆ دەگرت، لەپێناو ئەوەی کە حەق بۆ ھەرەسھێنانە ئابوورییەکەی بکاتەوە. لە کریسمسی ١٨٣٨دا، پاریسی بەجێ ھێشت و ڕووی کردە مارسیلیا، و پاش مانەوەیەکی زۆر کورت، گەشتی کرد بۆ نیس، ئەو شوێنەی کە باری ڕووی لەخراپبوون کرد. لەمایسی ١٨٤٠دا، بیشۆپی نیس، قەشەیەکی خۆماڵی ناردە لای پاگەنینی بۆ داواکردن لێی بۆ نمایشکردن لەکاتی تەڵقینداندا. پاگەنینی، وەک لێی چاوەڕێ دەکرا، ڕەتیکردەوە. دوای ھەفتەیەک، لە ٢٧ی مایسی ١٨٤٠دا، پاگەنینی کۆچی دوایی کرد بەھۆی خوێنبەربوونی ناوەکییەوە. بەھۆی ئەو دەنگۆ زۆرانەی کەلەسەری بوون و دەوترا کە گوایە تێکەڵی ھەبووە لەگەڵ شەیتان، ڕەتکرایەوە کە جەستەی لەسەر شێوازێکی کاتۆلیکی بنێژرێت لەجەنەوا. چوار ساڵ و پەنابردنێک بۆ پاپای گەرەک بوو تا ڕێگەدرا کە جەستە مردووەکەی ببرێتەوە بۆ جەنەوا، بەڵام ھێشتا ھەر نەنێژرابوو. لەدوایدا، لە ١٨٧٦دا، لە قەبرستانێکدا لە پارما نێژرا. لە ١٨٩٣دا، کەمانچەژەنی چیکی فرانچیشێک ئۆنولیچێک، توانی کوڕەزاکەی پاگەنینی کە ناوی ئاتیللا بوو، بێنێتە سەر ئەو ڕایەی کە ڕێگەی بدات جەستەی پاگەنینی ببینێت. دوای ئەو بەسەرھاتە سەیرە، بۆ دواجار جەستەی پاگەنینی خرایە قەبرستانێکی نوێوە لە پارما لە ١٨٩٦دا.
پەیوەندییە تاکەکەسیی و پرۆڤێشناڵییەکان
دەستکاریلەگەڵ ئەوەی ھیچ کەموکوڕییەکی لەلایەنی ڕۆمانتیکییەوە نەبوو، پاگەنینی بەشێوەیەکی ھەتەرانە لەپەیوەندییەکدا بوو لەگەڵ کچە گۆرانیبێژ ئەنتۆنیا بیانچی کە خەڵکی کۆمۆ بوو، کە لە میلان لە ١٨١٣دا دیداری کردبوو. ھەردووکیان پێکەوە چەند کۆنسێرتێکییان لە ئیتاڵیا کردبوو. کوڕێکیان ھەبوو بەناوی ئاکیلێس سایرەس ئەلێکساندەرەوە، کە لە ٢٣ی تەممووزی ١٨٢٥ لەدایکبووە لە پالێرمۆ و لەئاوھەڵکێشراوە لە کڵێسای سان بارتۆلۆمیۆ. پێکەوەبوونی ئەوانە ھەرگیز نەیاسایەنرابوو و کۆتایی پێھات لە ئایاری ١٨٢٨دا لە ڤییەنا. پاگەنینی ئاکیلێسی لەگەڵ خۆیدا بۆ گەشتەکانی ئەورووپا دەبرد، و لەگەڵ باوکیدا بوو ھەتاوەکوو مردنەکەی. ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبوو لەتەواوکردنی پێویستییەکانی ناشتنی باوکیدا، ئەمەش چەند ساڵێک دوای مردنەکەی باوکی.
لەماوەی کارکردنیدا، ھاوڕێیەتییەکی نزیکی لەگەڵ ھەردوو ئاوازدانەر جواکینۆ ڕۆسینی و ھێکتۆر بێرلیۆزدا دروست کردووە. ڕۆسینی و پاگەنینی لە بۆلۆگنا بۆیەکەمجار لە ھاوینی ١٨١٨ دیداری یەکییان کرد. لە کانوونی دووەمی ١٨٢١دا، لەگەڕانەوەیدا بۆ ناپۆلی، ناپۆلی دووبارە لەڕۆما ڕۆسینی دیتەوە، لەوکاتەدا لەبری ئاوازڕێکخەری ئۆپێرایەک کاری دەکرد بەھۆی مردنی لەناکاوی ئاوازڕێکخەرە سەرەکییەکەوە.
لەھەمان بارودۆخدا، پاگەنینی بە بێریلۆز ناسرا لە ١٨٣٣دا. ئەگەرچی پاگەنینی مۆڵەتی لە بێریلۆزییەوە وەرگرتبوو تا ھارۆڵد ئین ئیتالی لێ بدات، بەڵام پاگەنینی ھەرگیز نمایشی نەکرد، بەڵکو ساڵێک دواتر لەلایەن کەمانچەژەن کریستیان ئورھانەوە نمایش کرا. ئەگەرچی پاگەنینی ئەو حەزەی بۆ ھاڕۆڵد ئین ئیتالی بەو جۆرە نەبوو کە باسی دەکرد، بەڵام ھەمیشە ئامەژەی بۆ بێریلۆز دەکرد وەکوو بیتھۆڤنی دووبارە زیندووبوو.
ئامێرەکانی پاگەنینی
دەستکاریپاگەنینی خاوەنی ژمارەیەک ئامێری باش بوو لە جۆری ژێدار. لەئامێرەکان خەیاڵیتر، ئەو دۆخانە بوو کە پاگەنینی ھەندێک لە ئامێرەکانی تیا بەدەست ھێناوە یان لەدەستداوە. لەو کاتەدا کە پاگەنینی ھێشتا ھەرزەکار بوو لە لیڤۆرنۆ، پیاوێکی دەوڵەمەند بەناوی لیڤۆرن ـەوە کەمانچەیەکی بە قەرز دایە پاگەنینی کە لەلایەن لووتتاش جیوسێپی گوارنێرییەوە دروست کرابوو، بۆ کۆنسێرتێک. لیڤۆرن زۆر سەرسام بوو بە ژەنینی پاگەنینی، بۆیە ڕەتیکردەوە کە کەمانچەکەی لێ وەربگرێتەوە. ئەم کەمانچەیە دواتر بەناوی Il کانوونی گارناریۆسیەوە ناسرا. لە بۆنەیەکی تردا لە پارما، پاگەنینی کەمانچەیەکی تری بەنرخی بردەوە (ئەو کەماچەیەش دیسان لەلایەن گوارنێرییەوە دروست کرابوو) پاش کێبڕکێیەکی قورس لە بەچاو خوێندنەوە کە لەلایەن پیاوێکەوە ڕێکخرابوو بەناوی پاسینییەوە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Myron R. Schoenfeld, MD (2 January 1978). "Nicolo Paganini, January 2, 1978, Schoenfeld 239 (1): 40 – JAMA". Jama.ama-assn.org. Retrieved 12 November 2011.
- ^ "Paganini's left hand". Violinist.com. Retrieved 12 November 2011.
- ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Nicolo_Paganini
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیکۆڵۆ پاگەنینی تێدایە. |