کریسمس

بۆنەیەک لە ئایینی مەسیحییەت
  ئەم وتارە سەبارەت بە کریسمس نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏جەژن (ڕوونکردنەوە).

کریسمس یان جەژنی لەدایکبوون (کە مەبەست لێی مەسیحە) ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی لەدایکبوونی مەسیح دادەنرێت، ئەوەش بیروباوەڕی ئەو مەسیحییانەیە کە بڕوایان وایە مەسیح کوڕی خودایە. ڕۆژی کریسمس لە زۆربەی وڵاتانی جیھان و ئەوانەی مەسیحییەکان تێیدا کەمینەن یان نین ئەوا وەک ڕۆژێکی کلتووری دەکرێتە ڕۆژی پشوو واتە بەڕێژەیەکی زۆر لە وڵاتان ئەو ڕۆژە پشوو دەبێت، ڕۆژی کریسمس دووەم گەورە جەژنی مەسیحییەکانە لەدوای جەژنی کۆتایییان، بەپێی ڕۆژژمێری زایینی ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ڕۆژی ٢٥ و ٢٤ی کانوونی یەکەم، گەرچی بیروباوەڕی جیاش ھەن دەربارەی ڕۆژی ڕووداوەکە بەڵام بەگشی لە ٢٥ی کانوونی یەکەم تا ١ی کانوونی دووەم ئەو بۆنەیە بەڕێوە دەچێت.

دانانی داری سنەوبەر و ڕازاندنەوەی بە گڵۆپی بچووک یەکێکە لەو شووناسانەی کە ڕۆژی کریسمسی پێ دەناسرێتەوە

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Christmas»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی نیسانی ٢٠١٣.


بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری