نیلی زاکس
نیلی زاکس (بە ئەڵمانی: Nelly Sachs؛ ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٩١–١٢ی ئایاری ١٩٧٠) شاعیر و شانۆنووسی سوێدی-ئەڵمانی بوو. ئەو یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل.[١]
نیلی زاکس | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Nelly Sachs | |
لەدایکبوون | ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٩١ Schöneberg، ئەڵمانیا |
مردن | ١٢ی ئایاری ١٩٧٠ Högalid Parish، سوێد | (٧٨ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Leonie Sachs |
ھۆی مەرگ | intestinal cancer |
شوێنی ناشتن | Mosaic Cemetery, Northern Cemetery |
ھاوسەر | بێ نرخ |
زمانی نووسین | زمانی ئەڵمانی |
پیشە | شاعیر، شانۆنامەنووس، وەرگەڕ، نووسەر |
بواری کار | شیعر |
ئایین | جوولەکایەتی |
ئەندامی | German Academy for Language and Literature، Bavarian Academy of Fine Arts |
ڕووداوە بەرچاوەکان | Nazi book burnings |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
نیل لە دوایکبووی خێزانێکی جوولەکەیە لە بەرلین. ئەزموونی ژیانی لەگەڵ دامەزراندن و دەسەڵاتی ڕژێمی نازییەکان بووە لە ئەڵمانیای نازی. ئەو بە بەرھەمەکانی پاڵپشتی لە گەلی چەوساوەی جوو دەکرد. نیلی وەک ژنێکی گەنجی گۆشەگیر گەورە بوو و ھەرگیز لەژیانیدا ھاوسەرگیری ی نەکرد، ئەو ھاوڕێی نووسەری سوێدی سەلما لاگەرلۆف،[٢] ھەروەھا شاعیری ئەڵمانی ھیلدا دومین بوو.
لە دیارترین کارەکانی نیلی زاکس شانۆی Eli: Ein Mysterienspiel vom Leiden Israels (١٩٥٩)؛ ھەروەھا لە شیعرەکانی "Zeichen im Sand" (١٩٦٢)، "Verzauberung" (١٩٧٠)، ھەروەھا کۆ شیعرەکانی In den Wohnungen des Todes (١٩٤٧)، Flucht und Verwandlung (١٩٥٩)، Fahrt ins Staublose (١٩٦١)، و Suche nach Lebenden (١٩٧١).
نیلی زاکس لە ساڵی ١٩٦٦ خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە پێدرا، ئەو لەپاڵ ڕۆماننووسی جوولەکە شموئێل یووسف عەگنۆن خەڵاتەکەی وەرگرت. نیلی زاکس لە ڕۆژی ١٢ی ئایاری ١٩٧٠، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دواییی کرد.[٣][٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Nelly Sachs | German writer». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Nelly Sachs». www.nobel-winners.com. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «The Nobel Prize in Literature 1966». NobelPrize.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Sachs, Nelly». www.jewishvirtuallibrary.org. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیلی زاکس تێدایە. |